ئایا ناوک کەوتن ڕاستە؟

پایزی ئیمساڵ(واتە ٥ مانگ پێش ئەم نووسینە)، ئێشێکی نادیار، لە ژێر ناوکم لای ڕاست و ژێر دەندەکانی سینگ و ڕای وا بوو لای گورچیلەم ،هەست پێدەکرد. بۆیە بە ناچار ڕۆشتم بۆ لای پزیشکی شارەزای گورچیلەو، نووسیی بۆ سۆنۆگرافی(واتە ئامێری تیشکی ئاگاداری لە ئەندامەکانی ژێر پێست) ، هیچی نیشان نەدا و ئینجا چوومەوە بۆ لای پزیشکی گورچیلە.پزیشکی گورچیلە گووتی: پێم وابێ ڕیخۆڵەتە . خۆم زۆر هەستم بە ئیش نەدەکرد چونکە پێی ڕاهاتبووم.

نازانم چۆن بڵێم زۆر جار ئەندێشەمی بە خۆیە سەرقاڵ دەکرد و ئینتەرنێتیش ئاماژەی بە کلۆنۆسکۆپی دەکرد.زۆر زیز بووم و هەمیشە پێییەوە سەرقاڵ بووم.تا بیری پار کەوتم کە باوکم تڵپە لێدانێکی لە لای ڕاستی درووست بوو .ژێر دڵی. ماوەیێك نانەی نەدەخوارد.زۆر زیز و لاواز ببوو. لە ڕوخساری هەستم دەکرد کە ئارامی مێشکی پێوەیە قەرەباڵغە.

بە ناچار و بە زۆر، بردم بۆ نەخۆشخانە و نۆبەتێکی پزیشکی دڵم گرت.دکتۆر گوتی : کە دڵی کێشەی نییە بەڵام پێم وایە کە خەم و خەفەتی ئەم وەرزە (پایزی پار) باوکتی گرتووە. بەڵام بوەستن کە ئێکۆیێکی لێ بگرم. لە ئێکۆ هیچ دیار نەکرا. هاتینەوە بۆ ماڵ و پاش ڕۆژێک لێدانەکەی دەستی پێکرد و بابمی زۆر زیزکردبوو.بەناچار ڕۆیشتین بۆ لای پزیشکی دەروون.ئەویش گوتی: دەبێ سۆنۆگرافی بدەن. پێم وابێ ئائۆرتی دڵی کراوەتر لە حاڵەتی ئاسایی لێهاتووە و مەترسی مردنی هەیە.

پاش گرتنی سۆنۆگرافی تەنها سڵامەتی باوکم و هیچ نیشاننەدانی کەرەسەی پزیشک ،خۆشحاڵی خستە سەر لێوی باوکم.پزیشکی دەروونی پێشنیایری کرد کە بچین بۆ لای پزیشکی ئەندامەکانی هەرەس کردن و بارێک ئاندۆسکۆپی بکەین. شەو هاتینەوە بە پاکەتێک دەواو دەرمان،. شەو لەگەڵ باوکم قسەمان دەکرد و بابەم گوتی لە زەمانی باوکی خەڵک دەهاتن و لەماڵی ئێمە ناوکیان دەگرتەوە و ئەم حاڵەتانەیان بوو:

تائەوە کە لە نووسینگەی بابم کابرایێکی پاش بیستنی چیرۆکی ئێشەکەی پێشنیاری کرد بچین بۆ لای کاک موحەمەد ساڵح کە دوکانێکی زۆر سادەو ساکاری هەیە و وشکەمەنی دەفرۆشی.کەمێ هەنگوینی و تەلیسێک گوێزی دانابوو کەرەی خۆماڵیش لە دەبەیێک بوو.

سڵاومان کرد و لەگەڵ هاورێی باوکم چووین.ئەنجا کاک موحەمەد ساڵح باوکمی دانا و دوو قامکی کەڵی گرت و بەرەو سەری بەرزی کرد. دوو قامکەکە جووت نەبوون واتە قامکێک لە خوار قامکەکەی تر نیشاندرا.زۆر با ئارامی وتی ناوکت خراپ کەوتووە.

لە ژێر باڵی بابم ڕەگێکی گرت و گوشاری خستە سەری، من کە بە پاوە ڕاوێستا بووم شڵقەی تەقاندنم بیست .هەمووی ئەمانە ١٥ چرکەی پێ چوو.ئینجا گوتی بە باوکم گەر گەڕایەوە بۆ ماڵ کتریێک ئاوی کوڵاتوو بخە سەری بە ماوەی نیو کاژێر.

باوکم پارەی دەرهاورد و گووتی: من پارە وەرناگرم تەنها دوعای خێری ئێوە بۆم بەسە. هاتینەوە بۆ ماڵ و بابم بە وتەی کاک سەید موحەمەد ساڵحی کرد و پاش ئەو ڕۆژە بابەم نە تلپەی بوو نە ئێشێک…

چوار رۆژ پێش منیش چووم و کاک موحەمەد ساڵح ناوکیمی گرتەوە ئێستا ئێشم نەماوە و شوکر بۆ خودای مێهرەبان. ئەمەش وێنەی کاک سەید موحەمەد ساڵحی ئازیز کە سەدان کەسی وەک ئێمەی لە دڵەڕاوکی و خەم و خەفەت ڕزگار کرد.

Minion