ئەمڕۆ لە تویتێر هاتمە دەرەوە

زۆر جار بیر لەوە دەکەمەوە بۆ چەندین ساڵ خۆم بە ئایتی سەرقاڵ کرد.نە تەنها هیچ سوودێکی بۆم نەبوو ئەوانەش کە ئایتیزان بوون و لای من سەمبۆل، ئایتییەکەیان نەیتوانی پارەی گیرفانیان گەرم بکا. لە ڕاستیدا هەنێ پێش وتم ئایتی کوردی شتێکی بۆ پێشکەوتن نییە، کاک ئالانی ئازیز گووتی:” شتێک بەناوی ئایتی کوردیمان نییە”،کێشە لێرەیە گۆشە بینینی ئایتی‌زانان ۰و۱_ە،بەڵام ئەمەش هەڵەیە چوونکە ئێمە تەکنۆلۆژی و ئینتەرنێت کە دایک و بابی ئایتین بە دەست هەموو ئاستێک لە کۆمەڵگا دەیبینین.ئایا گەر ئەمانە چینی مەسرەفکەرن ئەی ئێمە چین؟ لە هەر بوارێک بڵێی، ئێمە کارێکی شارەزا و پێشکەوتوومان لە جیهانی ئینتەرنێت بەخۆوە نەدیوە،چوونکە ئێمەی کورد هێشتا خۆمان ناناسین چ بگا بە پێداویستییەکانمان.دەڵێن جیهان بووە بە لادێیێک بەڵام ئێمە لە کوێی ئەو دێهاتەین؟ ئێمە زۆرتر لاسایی دەکەین تا داهێنان.تەنانەت لاسایی کردنەوەمان زۆر لاواز و سەرەکییە. زۆربەی ماڵپەڕەکان و ئیشەکان کەم و کوڕی زۆر زەقیان لێ دەبینی؟ کێشە تەنها ئەوەسە ناتوانین بە باشی وەک چینییەکان لاسایی ئەمریکا و ئەورووپاییەکان لە بواری ئایتی بکەین :) جیاوازیمان فرەس.تەنانەت لە ئیشەکەش بنەماکانی ئەخلاق بە سوودی خۆمان تێکدەدەین لە کاتێک دا خۆمان بە کۆمەڵگایێکی بەرز ڕەوشت و بە ئەخڵاق دادەنین.

سەرمان لێ شێواوە، شڵەژاوین،تەنانەت وەک مەشکە مشتێک کەرەشمان لێدەرنایێ.

خۆم زۆر خەفەت ئەخۆم کە بۆ واین،نە ئیمکاناتم هەس کە کەلێنێکی بچکۆلە قەرەبوو بکەمەوە، نە تەمەن ڕێگە دەدا.بە داخەوە لە ڕۆژهەڵات کەس شتێک بە ناوی ئایتی کورد ناناسێ. چەند ساڵ پێش لە کاک حامیدی ئازیز لە
کوردئایتیگرووپ لە سەر بابەتێک تووڕە بووم کە ئەم زمانەی ئێمە نانی سەر خوان و سفەرەکەمان پەیدا ناکا،پاش ئەوە زۆر لە خۆم زیز بووم کە بۆ لەگەڵ کاک حامید وا قسەم کرد! ئەو هەموو شتێکی، خۆڵەکەی و زمانەکەی بوو.زۆریش بۆ ئایتی کوردستان هەوڵ و کۆششی دا لەو ماڵپەڕە،ئێستا کاک حامید لەسەر باسێک لە سوید ئێش دەکا،هەر چەند ئەو قسە داوێنی منیشی گرتووە.

خوزگا بە قسەی کاکە هیوا(دکتۆ لائق حەمە)م کردبایێ ،چەند ساڵ پێش و، وازم لە ئایتی کوردی بهێنایێ.ئێستا شەقی کات دەخۆم کە بۆ دەبێ هەمیشە ئەم ئایەتە دووبارە بکەم، “والعصر ، ان الانسان لفی خسر”

ئیتر باوڕ ناکەم پێویستم بە ئینتەرنێت بێت بۆ کاری ئایتی چ بگا بە ئایتی کوردەواری.بە ئازموون بۆم سەلماوە ئایتی زانێک ناتوانێت وەرگێڕێکی باشی بابەتەکانی ئایتی بێ، چوونکە هێشتا لە نێو ژمارەی ۰ و۱ گیری خواردووە نە پیتەکانی ئاخاوتنی کۆمەڵگا.

لەکۆتایی بۆیە لە تویتێر هاتمە دەرەوە هۆکار زۆر شتە، ماندوو بووم لە دیتنی بابەتەکانی ئایتی زانانی کوردەواری.کەس نازانێ خەریک چین و چی دەکەن.گشتیان وک توورەکەی ختنەکەریان لێهاتووە،هەموو شتێک دەکەن و دەبڕن بێجگە لە بەرهەمێکی قەشنگی ئایتی.

دڵنیام کە بەرەی داهاتوو کە وەزیر(بەڕێوەبەر)ی ئایتی پارێزگای کوردستانی ئێراق، شانازی پێدەکا هەر ئەم تەشت و کاسەیە کە من لە ڕابردوو بینیومە.تۆ لە کولتوری ژاپۆن سامۆراییت هەیە بۆیە ئێستا کولتوری ئیشکردنی کۆمەڵگاکەی، مردن لەسەر ئیش و کار بە فەخر و شانازی دادەنێ.

هەر کات چاو لە کتێبەکانی یاسا دەکەم شەرمەزار دەبم،کتێبەکانی یاسا لە ئامێزم بگرن