باوکێک کە ژیانی کچەکەی کرد بە جەهەننەم ستیڤ جۆبز

کچەکەی جۆبز زۆر جار لەگەڵ کەسانێک ئاشنا دەبوو کە باوکیان وەک پێغەمبەرێک خۆش دەویست و دەیانکرد بە باوکی خۆیان. بەڵام بۆ لیسا (لیزا) ئەم وتانە بە پێچەوانە بوو و بیرەوەریە ناخۆشەکانی بۆ دووبارە دەکرد. ستیڤ جۆبز دایکی لە ماڵ دەرکرد و تا تەمەنی ٣ ساڵەگی لیسای بە کچی خۆی دانەدەنا.پاش چەندین ساڵ هەر لەو شارە کە جۆبز بە پارەیێکی زۆر ژیانی بە خۆشی دەبردە سەر، لیسا و دایکی بە نەداری و داماوی و بەدبەختی ڕۆژیان شەو دەکرد. کتێبی لیسا ڕوخسارێکی دیکەی ستیڤ جۆبزی بۆمان دەرخست.

Minion

ملانی سرێنستۆرم(Melanie Thernstrom)-نیۆیۆرک تایمز: ستیڤ جۆبز، ژیرە هونەرمەندێکی نەریت شکێن،کەڵە پیاوەکەی نیچە شێواز،پێشڕەو لە شۆڕشی دیجیتاڵ کە بە جۆرێک کاریگەری لە سەر ژیانمان دانا،پەروەردگاری شۆڕشی پیشەسازی شارەکان و کارگاکانی بەتەواوی گۆڕا.چیرۆکی زۆر لە فیلمەکان و کتێبەکان دەربارەی جۆبز دەبیستین و دەخوێنین کە ئەم ئەفسانەی ڕووناک کردووە.لە کۆتایی دەڵێین ئەم کەڵە پیاوە کەسێکی ئاسایی نییە.بەڵام کتێبی ماسییە بچکۆلەکە. ژیاننامەی یەکەمین منداڵی بەناوی لیسا بێرنان-جۆبز شتەکان ئاڵۆز دەکەن، لیزا ژینانامەی خۆی لە کتێبێک دەنووسێت کە کەسایەتی جۆبز لە مێشکتان دەشڵەقێنێت کە نە تەنها کەسێکی بێ ڕەحم بەڵکو باوکێک و هاوسەرێکی زاڵم بووە.

خودی بێرناون -جۆبز هیچکات باسی میراتی باوکی ناکا. کتێبەکەی لە ڕوانگەی کچێکی بچکۆلە نووسراوە کە خۆشەویستیێکی فرەی بۆ باوکی هەیە. لیسا لە پالۆ ئاڵتۆ(Palo Alto) لەگەڵ دایکێکی تەنها و هەژار- کریسان بێرنان، هاورێی دەورانی فێرگەی جۆبز- گەورە دەبێ تا تەمەنی ٧ ساڵگی لەتاو هەژاری ١٣ جار ماڵ دەگوازنەوە.ژیانی هەژاریان وا دەبێ کە “ڕێکخراوەی خۆشەویستانی ئاژەڵان” داواکەیان بۆ هەڵگرتنی بشیلەیێک قەبوڵ ناکەن.لەم کاتە باوکی لە گۆشەیێکی دیکەی شارەکە وا لە سروەت نوقم بوو کە نکولی لە سەرپرشتیاری ئەم کچە دەکرد. لە جەژنی لەدایک بوونی ئێڤ( Eve) – زڕ خوشکی لاوتری لیسا،کاتیک لێیان پرسی ئەم کچە(لیسا) کێتە ؟ ئێڤ گوتی:”ئەوە هەڵەی باوکمە”. لیسا بە ئارامی بە ئێڤی گووت کە “نەدەبوا ئەم قسەت بکردبایێ”.بەڵام لە ناخی دڵییەوە ئەم ڕۆژە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانی بوو.تا تەمەنی سێ ساڵەگی ستیڤ جۆبز نکولی دەکرد کە لیسا کچیەتی. هەمیشە لە کۆمپانیاو ڕۆژنامەکان دەیگوت کە خاوەنی سێ منداڵ و ژنێکە(لیساو دایکی حەسێب نەدەکرد).

کاتێک کە ستیڤ جۆبز بە توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ،دەچێت بۆ ماڵەکەی،کەس ئاوڕێکی لێناداتەوە بەڵآم لیسا کەمێ وردەشت دەدزێت ئەمەش تەنها بۆ خۆشەویستی باوکی بوو، کە هەستی فڕەدانی خۆی ئارام بکاتەوە.کریسان دایکی لیسا دوچاری خەمڕەوێن بوو زۆر قسەی ناخۆشی دەکرد و زۆر جار لە ژوورێک دەمێناوە و لە خۆ کوشتن قسەی دەکرد.تاکوو بەناچار ستیڤ سەرپەرەستی قەبوڵ دەکا.جۆبز لیسا دەخاتە ژێر گوشار کە ناوی دایکی بسڕیتەوە و هەر شەش مانگ جارێک بیبینێ. لیسا زۆر جار بە گریان سەری دەناوە و هەمیشە هەستی گوناهی بۆ بە جێ هێشتنی دایکی بوو.ئەو بە ناچار قاپەکانی بە دەست دەشۆرد(ستیڤ ماشینی قاپشۆرەکەی چاک نەدەکرد )، لە ژوورێکی سارد دەخەوت(ستیڤ گەرمکەرەکەی چاک نەدەکرد**)… لیسا تەنها لەماڵێ جۆبز پەرەستارێک بۆ زڕ براکەی بوو واتە کۆڕی ژنی دووهەمی جۆبز. کاتێک ستیڤ و لۆرێن(Laurene) باوژنەکەی دەچوون بۆ میوانی،بە لیسایشیان گوت کە خۆی ئامادە بکا،ئەم داماوەش زۆر شادمان بوو بەڵام کاتێک لە هۆتیڵ جل و بەرگەکەی دەگۆڕی پێیان گوت کە تۆمان هاردووە کە پەرەستاری براکەت بیت نە بی بۆ میوانی.

هەر کات باوکی لەگەڵ لۆرێن(هاوسەری دووهەمی ستیڤ جۆبز) دەبێ، هەموو کارێک دەکا تا لیسا هەستی بێزاری بێت.لە ڕووداوێکی سەیر کاتێک لە باخێک لەگەڵ لۆرێن و لیسا بوو، باوکی لۆرێن دەخاتە باوشی و خەریک ماچ و موچ دەبن[…]بەڵام کاتێک کە لیسا هەڵدەستێ کە بڕوا ستیڤ جۆبز ناچاری دەکا لەوێ بمێنێتەوە و خۆشەویستی نواندنی بۆ باوەژنەکەی ببینێت، ئینجا پێی دەڵێت:”خەریکین کاتێکی خێزانی بەسەر دەبەین…”و ” دەبێ هەوڵ بدەی بەشێک لەم خێزانە بیت…” بۆ لیسا ئەمەی بەلاوە وەک نمایێشێک بوو تاکوو کردارێکی سێکسی باوکی،بەڵام بارێکی دیکەش ئەمەی لەگەڵ هاورێ کچێکی لە بەرچاو لیسا ئەنجام دابوو. ستیڤ گاڵتە سێکسیەکانی پێ خۆش بوو.بارێک کە جۆبز خەریک ڕۆژنامە خوێندن بوو سەری هەڵداوەو ئینجا لە لیسای پرسی دەستپەڕ دەکەی؟ ژیاننامە کریسان(دایکی لیسا، گازێک لە سێڤ(2013) ) باسێک دەگێڕێتەوە کە کاتێک گەیشتە ماڵەوە بینی کە جۆبز دەربارەی سێکسی کچە لاوەکەی لەگەڵ کوڕان بۆ لیسا قسە دەکا…لیسا ڕووخساری لە شەرم و ئێش و سەرسووڕمان سپی ببوو) زۆر جار جۆبز کەسایەتی لیسای دەشکاندەوە، بەڵآم لە کتێبەکەی کردارە نهێنیەکانی باوکی باس دەکا کە لە ڕۆژنامەکان و گۆڤارەکان هەستێکی ترسێنەر بەدیتنی وێنەکەی پەیدا دەبوو.لیسا دەگێرێتەوە کاتیک کە جۆبز بە ئۆتئمبیلەکەی کە لەجۆری پۆڕشەی سەر کراوە بوو دەهات بۆ ماڵمان و بە دایکمی دەگووت کە ” لیسا بەشیکە لە جەستەم” ئینجا کریسان بە لیسای دەگووت کە باوکی دووبارە “ئەوینی منی لەدڵ ماوە”،بەڵام جۆبز دەڕۆیشت و نەدەهاتەوە.

… سەرئەنجام کاتی مردنی ستیڤ جۆبز، کە لیسا تەواوی تەمەنی چاوەڕوانی بوو هاتبەرەوە. ستیڤ داوای لێ دەکا کە بچێت بۆ لای لەو کاتە کە لۆرێن و منداڵەکانی نین.گۆیا پەشیمانە.کاتێک لیسا دەچیت بۆ لای جۆبز ،دەبینێت باوکی بەگریان دەڵێت:”گەرەکمە شتیکت پێ بڵێم:تۆ هەڵەیێکت نەکردئەی کاش دەگەڕامەوە بۆ ڕبردوو”.ئەم داوای لێبوردنە وەک ئاویکی سارد بۆ ناو ئاگر بوو.بەڵام کاتیک لۆرن دەگەرێتەوە بۆ ماڵ و لیسا پێی خۆشە لەبارەی ئەو وتەی باوکی قسە بکا دەڵێ:”قسەی کەسێک لە سەر مەرگ باوڕ ناکەم”. لیسا لە دوایین هێڵی کتێبەکەی دەڵێ :”کۆتا قسەی باوکم قەبوڵ ناکەم بەڵام پێم خۆشە بیری لێ بکەمەوە”.

کتێب :Brennan-Jobs, Lisa. Small Fry. Grove Press, 2018

سەرچاوە