بۆ ئیمساڵ چی دەکەم ؟

بە تەواوی ئایتی لە مێشکم دەسڕمەوە،بێ سوود و بێ کەڵکە پێشکەوتنی تێدا نییە (بەڕاستی کوردی ئێراق ئایتیان لە بەرچاوەم خست،بەتایبەت ئەوانەی کە ڕۆژێک هێما بوون.) .ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی بکەم،.بەڵام بۆ ئیمساڵ ئەم چەند کارە ئەنجام دەدەم :

هەوڵ دەدەم بە کردار ئەم پەندەی مەولانای ڕۆمی(بەلخی) ئەنجام بدەم :

“ئێوە پەند دەدەم بە، ترس لە پەروەردگار لە نهێنی و ئاشکرا،کەم خواردن و کەم گوتن و کەم خەفتن.دووری کردن لە تاوان و پایدار بوون لە نوێژ و ڕۆژوو،دابەزاندنی هەوا و هەوەسی جەستە،سەبرکردن لە کردار و گوتاری بێ ڕەوشتان و دوور بوون لە هاوڕێیانی خراپ.دانیشتن لە نێو هاورێیانی باش. باشترین جەماوەر ئەوانەن کە بۆ کۆمەڵگا بەسوود بن،باشترین وتار کەم و چڕ و پڕە.سپاس و سەنا بۆ پەروەردگاری بێ هاوتا”

Minion