بۆ چی لەگەڵ چاوگ لە سەر وۆردپرێس تێکچووم ؟

سەرەتا

خوێنەری ئازیز ئەم بابەتە کە نووسیومە،یادەوەرییێکە لە دەفتەری ڕۆژانەم.ڕێزی تایبەتم هەیە بۆ برادەرانی چاوگ بۆ وێنە کاک بڕوا عوسمان کتێبی گوگڵ پڵاسی بۆم لە بواری زمانەوانی هەڵە چین کرد،کاک سیامەند زۆر بار کە بە هیوا بووم کارێکی ئایتی ئەنجام بدەم و پێویستم بە پارە و یارمەتی مادی بوو، تویتێکم دەجریکان، هەمیشە -لەگەڵ کاک هیوا(دکتۆر لایق حەمە)- دەست پێشخەر لە یارمەتیم بوون،کاک ئالان و سەردار و کاک ئاراس نووری کە ڕێزی تایبەتم بۆیان هەیە، بەڵام لە بواری کاری ئایتی منیش باوڕ و بڕوای خۆمم هەیە و ڕێز لە باوڕ وبڕواو ئەندێشەی کەسی بەڕانبەریش دەگرم. تەنها ئەو پرسیارانە دەکەم کە بۆم شیتاڵ ناکرێ لە مێشک، ئەگینا کێشەم لەبواری کەسایەتی برادەران، نییە و نابێ.

کورتەی بابەت

وەرگێڕانێکی ٥٠٠ ڕەستەییم لە ناوکی وۆردپرێس کرد،کە پاش ماوەیێک دیتم کەس چالاک نییە وازم لێ هاورد، ئەمەش لە کاتێک بوو کە کاک سیامەند نەریمان(لەپەڕەی فەیسبووک) گووتی: “ من چەندین ساڵە خەریکی وەرگێڕانی وۆردپرێسم چیتر لە توانام دا نییە(هۆی کاری رۆژانەو کەمی کات) با کەسانێکی دیکە بەردەوام بن لەم ڕێگا (ئەڵبەت ئەمە کارێکی خۆبەخشانەیەو پارەی تێدا نییە -تەنها دڵسۆزییە))… پاش ماوەیێک دەنگ و هاواری من بە پەیامێک تایبەت بۆ کاکە سیامەند لە تویتێر بەرز بوو ( ساڵی ٢٠١٨ ) کە بۆ چی ئەو ٥٠٠ هێڵەی من بووە بە ٤٣ (لەکاتی نووسینی ئەم نووسراوە ئێستا بووە بە ١٠ یان کەمتر)؟(وێنەی ١) کاک سیامەند گوتی:

“کە ئەمە کاری سیستەمە و من پەیوەندیم لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وۆردپرێس گرتووە کە دەبێ لە وشانی گەشەپێدانی وۆرپرێس، ئاستی وەرگێڕان بگەیێتە ١٠٠٪ ! ئینجا سکریپت سکریپتە

Minion

کە دیتم کاک ئالان هیلال و کاک گۆڤەند(ڕێز و حورمەت) بوون بە دەستکاری کەری گشتی(GTE) لە پرۆژەکەو ،بە پێوەری قسەی کاک سیامند لە وشانی نوێ دەبێ تۆ دەست بکەی بە وەرگێڕان، لە ئەنجام دا سیستەم ئاستی هاوکاری(Contribute) وەرگێڕانەکەت بگۆڕێت و بەرزی بکاتەوە بە وەرگێڕی گشتی، واتە (GTE) .بڵام پرسیار ئەمەیە

لە وێنەی پرۆفایلی بەڕێز سوارە بەرواری خۆ تۆمارکردن لە وۆردپرێس ببینە ؟ هەر وا بزانن داواکاری تێدایە بۆ هەڵکێشانی ئاست بۆ (GTE) و (LM) ؟گەر پێشتر بەڕێزیان وەرگێڕان بوون لەم پڕۆژە ،دەبێ بە پێوەری فەرمایشی ئێوە هێشتا ئاستی (Contribute Translation) بێت لە وۆردپرێس بە سیاسەتی نوێ کە پێشتر باسم کردوو، فەرمووتان!(کە وۆردپرێس خۆکارانەی دەیکا (وێنە پرۆفایلی کاک سوارە) ئەمەش هەمان شێوازە بۆ کاک ئالان و کاک گۆڤار !

با جۆرێکی تر باسی بکەم، لەم لینکە بەڕێوەبەرانی بەشی وۆردپرێس شرۆڤەیان کردووە کە چۆن ئاستی وەرگێڕانی بەکارهێنەرانی هاوکار بەرز دەبنەوە. سەرەتا من زمانی خۆماڵێ هەڵدەبژێرم، دەستدەکەم بە وەرگێڕان،پاشان داوا لە بەڕێوەبەرانی وۆردپرێس دەکەم بۆ ئەوە کە ئاستم ببێت بە PTE یا GTE ، ئەوان لە جەنابت و برادەرانی کوردی سۆرانی دەپرسن کە ئەم بەکارهێنەرە، ئاستی وەرگێڕانی بەشی زمانی ئێوەی ستاندارد کردووە یان شایەستەی ئەوەیە؟،ئینجا ئێوە گەر ڕازی بن ئاستم دەچێتە سەرەوە. ئەمە شتێکە لەو لینکە(بەستەرە) نووسراوە. ئەم داواکاریەش تا ئێستا لە هیچ یەک لە براداەرانی چاوگ نەمدییوە. نازانم هەڵبژاردن و پێوەری ئێوە چییە ؟(چاو لەم هەموو داواکارییانە بکەن)

جەنابت دیسان فەرمووت کە “کاکە تۆ زیادکراوەت کردووە بە کوردی نە ناوکی وۆردپرێس بۆیە ناکرێی ئاستت بەرز بێتەوە وەک کاک ئالان و گۆڤار! باشە هەروا کە گوتم کاکە سوارە چۆن لە دەستەی(GTE - PTE) دامەزراوە ؟ تەنانەت یەکێک لە پرسیارەکانم ئەوە بوو کە، من لەگەڵ کاک سەردار بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی زانیاری کوردی زیادکراوەی ئامارمان وەرگێڕاوە، خودی نووسەرەکەی ئەو زیادکراوە(وێنە) کە هاورێمە ئاستی کردووم بە (PTE ) بۆ چی نەماوەم لەوێش ؟ دیسان فەرمووتان ئەمە کاری سیستەمە !! ئەوە ئیستا بۆ فرۆشگای وۆردپرێس کراوەم( ئەم وێنە )، ئەوەش پاش ٢ ساڵ داواکاری بۆ فرۆشگای وۆردپرێس. باشە ئەم سیستەمە بۆ وا بە درەنگی وەڵامی من دەداتەوە! بەڵام بۆ ئەندامانی وەرگێڕی چاوگ هەر بە خێرایی و بێ هیچ داوایێک ؟

Minion

                           ***

کۆتا قسەم

سەردانی ئەم پەڕە بکەن تەنها کەسێکە (وشەی ترجمه چاو لێبکەن)، ئێستا سەردانی بەشی فارسی گرووپی وەرگێڕانی وۆردپرێس بکەن. بزانن کە ئەمانە چۆنن لە گەڵ یەک. تا ئێستا نەمبیستووە یان نەمخوێندووە کە بڵێن : “وەرە کاکی دەوڵەت و وەزیر ئێمە ئەو کارە دەکەین و وۆرپرێس و درووپاڵمان کردووە بە کوردی ئاگات لێمان بێ “.ئەوان تەنها لە ناو یەک باش بوون. ئەمە نهێنی سەرکەوتنە .

من کێشەم لەگەڵ برادەرانی چاوگ نییە و پێم خۆشە کەسانی خۆبەخش زۆر بن بۆ خۆماڵی کردنی وۆردپرێس و سکریپتەکانی دیکە . ئەمەش یادگاریێکە لە ئیشی تاقمەیی من لەگەڵ ئایتیزانانی کوردی باشوور .

کاک ئالان و کاک ئاکاری بەڕێز(ئەندامانی چاوگ) تکاتان لێدەکەم، باسی ئیشی خۆبەخشانە و ڕق و کین لای من مەکەن وفێرم مکەن.گەر بنکڕی نێو مەنجەڵەکە نەبوایێ، بە دوو هێڵ دەچوومە سپاو بەسیجی قاسمی سلێمانی دۆستی مام جەلال، کە ژیانم بە باشترین شێواز لە ئێرە بگوزەرێنم.زۆرن ئەو کەسانە کە مەنجەڵەکەیان هێشتا ئەو بنکڕەی تێدایە کە بۆ هەمووان شرافەت و کرامەتە…

بەتایبەت برادرانی #کوردئایتیگرووپ و #زانستپەروەران، هەر ئەمانە نەبوون ڕخنە و گاڵتەتان دەگرت بە حکومەتی ئایتی کوردستان و حیزبەکانی. وزیری ئایتی بوو بە کەوچکی گاڵتەخانەکەتان،هەر کەس دەهات و پرسیارێکی لێمان دەکرد لە کوردئایتیگرووپ وامان لێدەکرد، کابرا قەد ڕووی لە ئایتی نەدەکرد (قۆڕ بەسەرمان بۆ ڕەوشتمان :)، باشە کاک ئاراس نووری ئەحمەد و سەفیین غەفوور(بەردە قارەمان) بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەو سفرەیە کە کاتی خۆی نەتانتوانی بی پارێزن و هەڕاتان کرد ؟ کوا ڕخنەکانتان ؟ کوا ئەو گاڵتەکردن بە وەزیری ئایتی کە پێشتر لە هەندەران دەتاننووسی ؟ کوا ،ئەی پیاوێک نابێ دەنگێککی لێدەربچێت! باشە بۆ چوون بەشی نووسینی لێدوان و بۆچوونی کوردئایتیگرووپتان ناچالاک کردووە ؟ بۆ ناتوانن لەسەر قسە و ئامانجەکەتان بوەستن؟ئایا ئەخلاق بە کات دەگۆڕێت ؟ کە بۆ ئێوە گۆڕاوە ؟ بەداخەوەم بۆتان!

ئایا دەستی کەسێکی خۆبەخشتان گرت ئەم چەند ساڵە لەو شوێنە کە خزمەتدەکەن ؟ ئێوەش کەوتنە نێو مەنجەڵە چەورەکەی مامەو کاکە .

باشە بەرەی داهاتووی ئەم خوڵ و خاکە، چۆن ڕوانگەی بەرانبەر ئێمە بێت ! بەخوا برا تەواوین! کێ بتوانێت ئەم پەتەنتەی ئێمە تەقەڵ بدا . :)