فەرهەنگی ئایتی ڕزیوی کوردەواری

زۆر جار حەز بە قامک پێدان بە پیتەکانی تەختە کلیل بۆ مەودایێکی چەند کاژێری دەکەم.هەر بۆیە خەریکی وەرگێڕانی کتێبێکم لە سەر گیمپ ،بەیاری سەر چاوە و ویکی و ماڵپەڕە گرافیکیەکان خۆم تێخزاندووە.بەڵام بەداخەوە زۆر وشە هەیە کە لە هیچ فەرهەنگێکی کوردی بەرچاوەم ناکەوێ. نازانم ئەم چەند ساڵە ئێمە خەریک چ کردارێک بووین.زۆر جار تۆ ناچاری وشەکان وەک خۆیان دابنی بەڵام لە گرافیک تۆ ڕەنگ و بۆیەت هەیە کە لە کوردەواری هەر کامێکیان وشەی تایبەت بە خۆیان لە بەردەستە واتە بە کورتە شرۆڤەی تایبەت.بەڵام بە داخەوە کە کاتێک بۆ وشە دەگەڕی دەبێ بیکم بە فارسی ئینجا بگەڕێم لە هەنبانەبۆڕینە و فەرهەنگە کوردەوارییەکان بۆ مانای ،ئینجا بیکەم بە شتێک لەو سنوورە کە لەگەڵ کوردی یەک بخوێنێ. ئەمەش زۆر کاتم دەگرێت بەداخەوە کە جاری وا هەیە کە پارگرافێک دەنووسم.زۆرجار هەر تاقەتم نامێنێت و پەڕە دەسڕمەوە.

ئێمە گەر گەرەکمانە بە ئینگلیزی فێر ببین ئەوە کێشەم نییە، بەڵام تۆ دەبێ لە کۆتایی پڕۆژەیێکی کوردی بخولقێنیت.هەر چەند لە هونەر سنوور دیاری نەکراوە. چی بکەین زۆر شیواز کاتێک بە کولتور دەیبینیت ئارامکەرە بەتایبەت هونەر.بۆیە ئێمە پێویستمان بەوە هەیە کە زانست بە زمانی دایکمان فێر ببەین.فارس وە پێم وابێ عەرەب زۆر لە ئێمە بە هێزتر و خۆبەخشترەن لەم بارەوە.

ئێمە کەمین یان بێ تاقەتین یان هەموو شت لە پارە دەبینین.نازانم ئێستا من ماوەم و ئەم وەرگێڕانە کە بڕاستی زۆر بێتاقەت و زیزی کردووم.

من نازانم بڕاستی فێربوونی زمانێکی بێگانە واتە فێربوونی زانیاری،بە ئازموونی خۆم دیزانی ڕووکاری وۆردپرێس لە خۆبەخشێکی هێندی فێر بووم.ئیتر فەرهەنگەکان بمێنێ.چيند ساڵ پێس چووم بۆ هەوڵێر،لە کتێبخانەیێک لە قەڵا کتێبێکی فەرهەنگی یاسام کڕی ئەوەش هەر عەرەبی بوو، بۆ خۆم لە ئینگلیزییەکە زۆر باشتر حاڵی دەبووم تا کوردییەکە چوونکە گشتی نووسینەوەی عەرەبییەکە بوو.

چی بکەین ئایا ئێمە بەڕاستی پێویستمان بە ڕەنگ بۆی یاپراخی بەهاری کوردەواری هیە یان یاپراخ بە بۆنی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی لوول بکەین.ماوەم چی بڵێم.

باشە نابێ شتێکمان ببێ بۆ بەرەی داهاتوو.هیندوستان زۆر لە ئێمە لەم بوارە بەهێزترە…ئەوە برۆ چاو لە باڵیوود بکە.