مێژووی گیت بەشی یەکەم

گیت

گیت بە ئینگلیزی (Git) نەرمەکالایێکی چاودێری وشانە یان چاودێری سەرچاوە (Revision control)، کە لە لایەن لینوس ترۆڤاڵدز درووستکرا.پێشتر گەشەپێدەران لە سەرتا سەری جیهان بۆ دەستکاری کردنی ناوکی لینوکس سوودیان لە نەرمەکلایBitKeeper دەگرت،ئەم نەرمەکالاش دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەرانی لینوکسی سنووردار کردبوو هۆکار ئەوە بوو کە سەرچاوەداخراوە بوو و .. لینوس ترۆڤاڵد خولقێنەری لینوکس(Linux) هەوڵی دا کە لە ساڵێ ۲۰۰٥ نەرمەکالایێکی هاوشێوە درووست بکات کە چاودێری کۆدەکان لە لایەن گەشەپێدەران بکا بەتایبەت بۆ ناوکی لینوکس کە هەزاران خۆبەخش لە جیهان لە گەشەدانی یارمەتیان دەدا.

ساڵی ۲۰۰٥، کاتێک کە سنور کەوتە سەر گەشەپێدانی لینوکس لە لایەن نەرمەکالای (BitKeeper) ،لینوس ترۆڤاڵد ،نەرمەکالای هاوشێوەی چاودێری کۆدی بەناوی گیت درووستکرد. پاش ۲ حەفتە گیت توانایی تێکڵاوکردن (merge)ی لق و پۆ (branch) ئەنجام بدا.

گیت لە نەرمەکالاکانی Bitkeeper و Monotone زۆر سوودی وەرگرتووە. گیت بە زمانی C و کەمێکی بەshell scriptنووسراوە.توانایی پاڵپشتی لە پۆرتەکانی(HTTP)و(FTP)و(SSH) هەیە.

بە پێوەری گوزارشی Eclipse Foundation ، ساڵی ۲۰۱٤ گیت بە عینوانی بەسودترین نەرمەکالایێکی بەڕێوەبردنی پرۆژە ناسرا واتە ٤۲.۹٪ گەشەپێدەرانی بەرنامەداڕستن لە گیت سوود دەگرن.ماڵپەری ئیش لە کانەدا گوتیان کە لە ساڵی ۲۰۱٦ زۆرتر لە ۲۹.۲۷٪ پێشنیاری ئیش لە لایەن گیت،۱۲.۱۷٪ لە لایەن مایکرۆسۆفتو ۱۰٫٦۰٪ بۆ Subversion و ۱٫۳۰٪ بۆ Mercurial و ۰٫٤۸٪ بۆ Visual SourceSafe. ئاماژەی پێکراوە.

بۆ خوێندنی فرەتر

فەرمانەکانی گیت

ئەمفەرمانانە زۆرترین سوودیان لە گیت هەیە .ئەڵبەت دامەزراندنی گیت جیاوازە لە سیستەمی کارپێکردنی بەکارهێنەر(ویندۆز،ماک و لینوکس).بۆ ڕێنمایی دەربارەی فەرمانێکی گیت

git help فەرمان بۆ چاودێری پەیکەرسازی گیت (config) لەم فەرمانە git help config

فەرمانی دروستکردنی بوخچەی ئەسڵی git init <نیشانەی بوخچە>

فەرمانی سوود وەرگرتن لە گیتێک کە پێشتر درووستکراوە git clone ssh://<user> @ <host> /path/to/repo.git

فەرمانی دروستکردنی فایل یا پەڕگەی نوێ git add <ناوی فایل> فەرمانی سڕینەوەی فایل git rm --cached <ناوی فایل>

فەرمانی دیتنی بارودۆخ git status

جیاوازی کۆدی نووسراوەکان git diff

فەرمانی ئەو گۆڕانکاریەکان کە تۆمار نەکاراوە git log

فەرمانی تۆمارکردنی گۆڕانکاریەکان git push

فەرمانی ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکان git commit

فەرمانی گونجاندنی گۆڕانکاری لە مێژوو git pull

گونجاندنی تاگ git tag

گەڕاندنەوەی فایلێک بەدوایین دەستکاری git checkout HEAD <ناوی فایل>