نەخۆشی و ژیانی رۆژانە

ماوەیێک دەبێت کە بڕاستی کەمم هاوردووە لە ژیان.تەنانەت کتێب خوێندنیش ئێش و ئازارەکانم کەم ناکاتەوە.لە مردن ناترسم بەڵام زۆر شت قسە و تێڕوانین جەم و جۆری ناکات.زانست یەکێک لەوانەیە کە هەمووان هەوڵی بۆ دەدەن کە بەشێک لە چۆڵگەکانی ژیانیان پڕ بکاتەوە بەڵام ئەویش تاڕادەیێکی زۆر کەم دەتوانێت ئارامکەر بێت.

گەر چاو لە کۆمەڵگای ئێران دەکەی،زۆر پەروەردگار سپاس دەکەی کە مردنت نزیک بکاتەوە ،بەتایبەت خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵات، کە تەنها بە لاشە زیندوون و پێکەنینێک لە نێو شەقام و جادەو کۆڵانەکان لێوەکانیان ماج ناکات.

بەدڵ باوڕم هەیە کە پەروەردگارێک بوونی هەیە،کە زانست بۆ سەلماندنی زۆر ئاستی نزمە و ئەخلاق قسەیێکی بێ نرخە .تەنها ئەوە کە دەتوانێت دڵت ئارام بکاتەوە.لانی کەم لەم بوارە ئازموونم هەیە.چوارچێوەی خۆشەویستی پروەردگار وات لێدەکا کە بێجگە لە ئەو کەسێکی دیکە نەبینی.ئەمەش واتە گەیشتن بە خودای پەروەردگار. .زۆر جار شەوانە لە ئازارەکانم لە خەو ڕادەچڵەکێم​، دەبینم هێشتا هەناسەکانم بۆنی شوکر و سوپاسی ئەوەی لێدێت.

هەروا کە مرۆڤ ناتوانێت وێنەیێک لە مێشک بێنێتە دەرەوە بۆ سەلماندنی خەوتنێکی چەند چرکەیی،منیش ناتوانم ئەم هەستە کە لە باوڕ دێت باسی بکەم کە چۆن ئارامکەرە بۆ لاشەو جەستەیێکی لاواز و نەخۆش.

لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿الأنبياء: ٨٧﴾ صدق الله العظیم