پێنج ڕێگا بۆ چاودێری بیرگە لە لینوکس

گەر بەکارهێنەری ئوبونتو بیت بەتایبەت بە عینەوانی بەڕێوەبەری ڕاژە،زۆر پێویستە کە بزانی چەندە لە هەناردەو هاوردەی زانیارییەکان کاریگەری لە سەر ڕەقەکالای سیستەمەکەت هەیە.یەکێک لەم ڕەقەکالانە بیرگە یان رامە(RAM). ئەم ئەرکەش بە نەرمەکالای زۆر بە شیوازی گرافیکی ئەنجام دەدرێت ،بەڵام چونکە ڕاژەی (ئوبونتو) بە شێوازی هێڵی فەرمان(ترمیناڵ) جێبەجێ دەکرێ، باش وایە ئێمەش زانیاری ڕێژەی مەسرەفی بیرگە لەم ڕێگا بەدەست بێنین. ئەم فەرمانانە بەم شێوازەن:

- free 
- vmstat
- /proc/meminfo
- top 
- htop 

بە یارمەتی ئەم فەرمانانە ئێوە دەزانن کە چەندە لە بیرگە قەرەباڵغە و چەندەیشی ئازادە.شایەت بڵێن جۆرێک بەڕێوەبەردنی بیرگەیە لە لایەن بەڕێوەبەری ڕاژە بۆ چاودێری ترافیکی ڕاژە یان سێرڤێر. ئەم فەرمانانە لە ناوکی لینوکس هەیە بەڵام ئێمە لە سیستەمی ئوبونتوی جێگیری 18.10 (Ubuntu 18.04 LTS) تاقیمان کردووەتەوە.

شێوازی یەکەم:فەرمانی free

ئەم فەرمانە زۆر سوودی لێ دەگیرێت. بۆیە یەکەم فەرمان هاوردمان.ئەم فەرمانە بۆ بشکنینی بیرگە لە ترمیناڵ سوودی هەیە.لە ترمیناڵ ئەم فەرمانە بنووسە.

$ free -m

دەرئەنجا( پیتی m مەبەست نیشاندانی ڕێژە بە قەبارەی مێگابایتە )

qezwan@kurdclick:~$  free -m
              total        used        free      shared  buff/cache   available
Mem:           7559        1257        4689         109        1612        5934
Swap:           975           0         975

لە فەرمانەکەی سەرەوە نیشاندرا کە هیچ سوودێک لە سواپ نەگیراوە بۆیە ژمارەی 0 نووسراوە.

شێوازی دووەم : فەرمانی vmstat

بەم فەرمانە ئامارێکی چڕ و پڕ لە بیرگە نیشان دەدرێ لە ترمیناڵ ئەم فەرمانە بنووسە

$ vmstat -s

دەرئەنجام:

qezwan@kurdclick:~$ vmstat -s
      7741164 K total memory
      1316636 K used memory
      1548944 K active memory
      1070684 K inactive memory
      4831108 K free memory
       114196 K buffer memory
      1479224 K swap cache
       999420 K total swap
            0 K used swap
       999420 K free swap
       108026 non-nice user cpu ticks
          138 nice user cpu ticks
        27060 system cpu ticks
      1059438 idle cpu ticks
          747 IO-wait cpu ticks
            0 IRQ cpu ticks
         1517 softirq cpu ticks
            0 stolen cpu ticks
      1114376 pages paged in
       422269 pages paged out
            0 pages swapped in
            0 pages swapped out
      2036594 interrupts
      7685746 CPU context switches
   1544383544 boot time
         4415 forks

شێوازی سێهەم : فەرمانی /proc/meminfo

لەم فەرمانە زانیاری زۆرمان لە سەر بنەمای بیرگەو پەڕگەی پرۆسەی سیستەم بۆ نیشان دەدا. کە بە شێوازی کاتی زۆر وردەکاریمان بۆ ڕووندەکات. لە ترمیناڵ‌ئەم فەرمانە بنووسە :

$ cat /proc/meminfo

دەرئەنجام :

qezwan@kurdclick:~$ cat /proc/meminfo
MemTotal:        7741164 kB
MemFree:         4849860 kB
MemAvailable:    6129752 kB
Buffers:          115424 kB
Cached:          1392068 kB
SwapCached:            0 kB
Active:          1534540 kB
Inactive:        1064328 kB
Active(anon):    1092884 kB
Inactive(anon):    43852 kB
Active(file):     441656 kB
Inactive(file):  1020476 kB
Unevictable:         760 kB
Mlocked:             760 kB
SwapTotal:        999420 kB
SwapFree:         999420 kB
Dirty:               720 kB
Writeback:             0 kB
AnonPages:       1092100 kB
Mapped:           452920 kB
Shmem:             45364 kB
Slab:             126092 kB
SReclaimable:      82184 kB
SUnreclaim:        43908 kB
KernelStack:        9552 kB
PageTables:        45852 kB
NFS_Unstable:          0 kB
Bounce:                0 kB
WritebackTmp:          0 kB
CommitLimit:     4870000 kB
Committed_AS:    5563640 kB
VmallocTotal:   34359738367 kB
VmallocUsed:           0 kB
VmallocChunk:          0 kB
HardwareCorrupted:     0 kB
AnonHugePages:         0 kB
ShmemHugePages:        0 kB
ShmemPmdMapped:        0 kB
CmaTotal:              0 kB
CmaFree:               0 kB
HugePages_Total:       0
HugePages_Free:        0
HugePages_Rsvd:        0
HugePages_Surp:        0
Hugepagesize:       2048 kB
DirectMap4k:      216460 kB
DirectMap2M:     7739392 kB

دەر ئەنجامی ئەم فەرمانە وەک فەرمانی “vmstat” کە ئێوە دەتوانن ڕێژەی بیرگەو سواپی چۆێ سیستەم ببینن .

شێوازی چوارەم : فەرمانی top

بەم فەرمانە ئێوە هەم دەتوانن ڕێژەی مەسرەفی ڕێکخەر و بیرگە بە یەکەوە ببینن و ئەو شوێنە کە مەسرەفی تێدا ئەنجام دەبێ.تەنها ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ بنووسە :

$ top

دەرئەنجام :

top - 23:55:58 up  1:00,  1 user,  load average: 0.25, 0.43, 0.51
Tasks: 218 total,   1 running, 163 sleeping,   0 stopped,   0 zombie
%Cpu(s): 11.1 us,  7.2 sy,  0.0 ni, 81.6 id,  0.0 wa,  0.0 hi,  0.1 si,  0.0 st
KiB Mem :  7741164 total,  4934552 free,  1219164 used,  1587448 buff/cache
KiB Swap:   999420 total,   999420 free,        0 used.  6216176 avail Mem 

  PID USER      PR  NI    VIRT    RES    SHR S  %CPU %MEM     TIME+ COMMAND                                      
 1574 qezwan    20   0 1395104 127956  74024 S  55.8  1.7   4:27.03 gala                                         
  956 root      20   0  344792  79016  47024 S  10.6  1.0   3:36.53 Xorg                                         
 1598 qezwan    20   0  695404  36064  27216 S   3.0  0.5   0:02.76 plank                                        
 4207 qezwan    20   0  692736  39688  29264 S   2.3  0.5   0:02.94 io.elementary.t                              
 3887 qezwan    20   0  836328 155336  87296 S   1.7  2.0   1:53.56 chrome                                       
 2883 qezwan    20   0 1314572 244408 152516 S   1.3  3.2   4:14.09 chrome                                       
 3496 qezwan    20   0  973776 253404  89000 S   0.7  3.3   1:39.17 chrome                                       
 4682 qezwan    20   0   71368   4148   3408 R   0.7  0.1   0:00.36 top                                          
 1660 qezwan    20   0  477392  27156  20004 S   0.3  0.4   0:01.48 bamfdaemon                                   
 3321 qezwan    20   0  700904  41568  33464 S   0.3  0.5   0:06.92 vpnui                                        
    1 root      20   0  225300   9268   6840 S   0.0  0.1   0:01.37 systemd                                      
    2 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 kthreadd                                     
    4 root       0 -20       0      0      0 I   0.0  0.0   0:00.00 kworker/0:0H                                 
    5 root      20   0       0      0      0 I   0.0  0.0   0:00.28 kworker/u16:0                                
    6 root       0 -20       0      0      0 I   0.0  0.0   0:00.00 mm_percpu_wq                                 
    7 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.48 ksoftirqd/0                                  
    8 root      20   0       0      0      0 I   0.0  0.0   0:01.31 rcu_sched                                    
    9 root      20   0       0      0      0 I   0.0  0.0   0:00.00 rcu_bh                                       
   10 root      rt   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 migration/0                                  
   11 root      rt   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.01 watchdog/0                                   
   12 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 cpuhp/0                                      
   13 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 cpuhp/1                                      
   14 root      rt   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.01 watchdog/1 
   

قەبارەی مەسرەف بە شێوازی کیلۆبایتە ،هەم بۆ بیرگە هەم بۆ سواپ.

شێوازی پێنجم : فەمانی htop

گەر ئەم فەرمانە لە سەر سیستەمەکەت بوونی نەبوو، ئەوە دەتوانی بۆ بەهرە لەم فەرمانە، بە فەرمانەکەی خوارەوە لە سەر ناوکی سیستەم دایمەزرێنی .ترمیناڵ بکەرەوە ئینجا ئەم فەرمانەی لێ بنووسە بۆ بەڕۆژکردنی ناوکی لینوکس :

$ sudo apt-get update

پاشان بۆ دامەزراندنی htop ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ‌بنووسە :

sudo apt install htop

پاش دامەزراندن ، بۆ چالاککردن ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ‌بنووسە :

$ htop

دەر ئەنجام بە وێنەیە بەڵام جەنابیشت دەبێ شتێکی وا ببینی

Minion

سەرچاوە