چاکسازی لە تختە کلیلی کوردی لینوکسی ئێلێمێنتری

پێشەکی

سەرەتا بلێم کە شێوازی نووسینی ژمارەکان بە فارسی زۆر هاوشێوەی ژمارەکانی ئینگلیزی و لاتینە تاکوو بە شێوازی عەرەبی وەک کوردستانی باشوور بینووسین.بۆ وێنە لە فارسی (۴،۵،۶،) زۆر هاوشێوەی ژمارە لاتینەکانە(4,5,6)، تاکوو بەم جۆرە(٤،٥،٦) بەڵآم بەناچار ئێمەش لە ئەم کۆدانە پەیرەوی دەکەین بەشکەم لەشتێک یەکگرتوو بین.

پێناسە:

هەر کلیلێک لەسەر تەختە کلیل کۆدێکی هەیە بۆ وێنە دەتوانن چاو لەم کۆدانەبکەن.لێرە بۆ وێنە کاتێک ئێوە پیتی ژمارە ۷ لە سەر تختەکلیلی لێدەدەن کۆمپیوتر بەم کۆدە “U+0667” دەیناسێ. بە داخەوە کاتێک لە ڕۆژهەڵات تەختەکلیل دەخەینە سەر زمانی کوردی ئارامی لە وڵآتی ئێران واتە ژێر زمانەکانی فارسی ،ئەم زمانە کە لە وێنەکەی خوارەوە دیارە ژمارەکان یان بە لاتین یان بە شێوازی فارسی نیشان دەدەرێ (هەر چەند ژمارە هەر ژمارەیە) بەڵام با شێوازەکان وەک پیت وشە وا بێت شێوازی نووسین باشتر و ڕێک و پێک تر دەکا.

Minion

قۆناغی یەکەم :

ئێوە سەرەتا بچنە نێو بەشی ڕێکخستنی و هەڵبژاردنی تەختە کلیلی بەم ڕێگا : System settings> Keyboard >هیمای + <persian < هەڵبەژاردنی تەختە کلیلی کوردی وەک وێنەی خوارەوە .

Minion

قۆناغی دووهەم :

لەم قۆناغە کۆدەکانی خوارەوە لە لینوکسی ئێلێمێنتری بەم مەسیرە زیاد دەکەن .دەبێ دەسەڵاتی ڕۆیشتن بە شێوازی (رووت) بێت.

/usr/share/X11/xkb/symbols/

ئێستا دەبێ پەڕگەی ir بە دەستکاریکەرێک (جا لە ترمیناڵ یان بە شێوازی گرافیکی) بکەنەوە

Minion

ئێستا بەگەڕێن بەۆ ئەم هێڵە ( Persian digits//) ئینجا هێڵەکانی خوارەوەی لێدابنن :

گەر نا ئەم پەڕگە دابگەر و لەگەڵ پەڕگەی ir بگۆڕە.
لە ئاکام نووسراوەکانت وا دەبێ :

Minion

ئێوە زۆر بە ئاسانی دەتوانن گۆڕانکاری لە تەختە کلیلەکەتان لە لینوکس بدەن بەڵام من بۆدابەشکراوەی گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری دام.تەنانەت دەتوانن بۆ دیزاینی فۆنت لەم کۆدانە سوود بگرن و زۆر ئیشی پێ ئەنجام بدەن. سەرکەوتوو بن.

    // Digits
   // Persian digits
    key  { [ grave, asciitilde, dead_grave,  dead_tilde ] };
    key  { [ Farsi_1,	exclam, exclamdown, onesuperior ] };
    key  { [ Farsi_2,	 at,    ordfeminine, twosuperior ] };
    key  { [ Farsi_3,	numbersign,  masculine,threesuperior ] };
     key { [ Arabic_4,         dollar, 4, NoSymbol ] };
    key  { [ Arabic_5, Arabic_percent, 5, U0609    ] };
    key  { [ Arabic_6,    asciicircum, 6, NoSymbol ] };
    key  { [ Farsi_7,	ampersand,dead_abovering, dead_macron ] };
    key  { [ Farsi_8,	asterisk,	enfilledcircbullet	] };
    key  { [ Farsi_9,	parenright,	0x100200e		] };
    key  { [ Farsi_0,	parenleft,	0x100200f		] };
    key  { [ minus, underscore, endash,U2011 ]}; 
    key  { [ equal, plus, notequal,  U2248 ]}; 
</pre>