چاکسازی گرابی لینوکس پاش دامەزراندنی ویندۆز

کورتە

جاری وا هەیە وەک من ئیشتیات لە ویندۆز دەچێت بەتایبەت لە بەڕۆژبوونی ١٩٠٥ کە بڕاستی کاری جوانی تێداکراوە.بەهەر حاڵ پێت خۆشە دایمەزرێنی یان پێشتر داتمەزراندووە ئینجا بەڕۆژی دەکەی لە اکام لە کاتی بووت ،ئیتر لینوکس نایەتێ سەر با وابڵێم ناچێتە بەشی لینوکسەکەت. ئەڵبەت ئەم کێشە دەتوانێ هۆکاری فرە بێت بەڵام کاتێک دوو بووتت هەیە لە گەڵ ویندۆز ئەم کێسە زۆر جار ڕوو دەدا.

بزانە:

GRUB کورتکراوەی Grand Unified Bootloader کە دەتوانێ سیستەمەکانی کارگێڕی Linux Mach4 ،vSAT ،DOS و زۆر سیستەمی کارگێڕی دیکە هەڵگرسێنێ.توانایی بارکردنی جۆری فرەی ناوک یان کێرنێڵی بە شێوازی باینێری هەیە . ڕێکخستنی فرە لە فایلی config ئەم Bootloader هەیە. ئەو فایلە واتە فایلی کانفیگی گراپ لەم مەسیرەیە etc/default/grub/ جا دەتوانن بە فەرمانەکەی خوارەوە بچنە نێوی بۆ دەستتێوەردان. sudo nano /etc/default/grub LILO (لیلۆ) ئەمەش تایبەت بە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس درووستکراوە. کورت کراوەی Linux Loader کە توانایی هەڵگرساندنی لینوکسی لە بووت هەیە. بە سادەیی بڵێم لیلۆ(LILO ) کۆدێکە کە بایۆس(BIOS ) لە سەر ڕێکخەر دایدەنێ . هەر وەک گراب لیلۆش دەتوانێ سیستەمی کارپیکردن لە فلاش دی ڤی دی یان سەرچاوەیێکی جیاواز بناسێنێ بۆ بووت. کاریک کە لیلیۆ لەم حاڵەتە دەیکات ئەوەیە کە Master Boot Record یا MBR لە سەرچاوەیێکی دەرەوە دادەمەزرێنێ ئینجا کێرنێڵ دەناسێنێت و لە سەر بیرگەی کاتی(RAM ) دایدەبەزێنێ. لیلۆ ڕێگامان پێدەدەا کە سیسیتەمەکانی کارپێکردن وەک DOS ،Windows ،OS/2 لە سەر کۆمپیوتر دامەزرێنین و لە سەر ڕەقەکالاکانمان رتاقی بکەینەوە. لە لیلۆ ئێوە ناتوانن لە ڕێگەی تۆڕ Boot بکەن. و هەر چەند بە بەراوەرد لەگەڵ GRUB ئاڵۆزی کەمترە.

چارەی کار

بۆ ئەم کێشەیە ڕێگای فرە هەیە یەکێک لەم ڕێگانە وەگڕخستنی لینوکس یان هەر دابەشکراوەیێک بێ و چوونە نێو Terminal ،ئینجا بە گۆڕانی chroot بێ هیچ دامەزراندنی پاکەتێک چاکسازی بۆ ئەنجام بدەین. دەبێ ئێوە سیستەم بە شێوازی زیندوو لایڤ بەگڕ بخەن: sudo fdisk -l

Minion

دەرئەنجام فەرمانەکەی سەرەوە وەک وێنەی سەرەوەیە .ئەو پارتیشینە کە هەستێرەی تێدایە ئەوە سیستەمی کارپێکردنی تێدا دامەزراوە. لە وێنەکەی سەرەو سیستەمی کارپیکردن لە پارتیشێنی dev/sda1 جێگیر بووە. ئێستا دەبێ ئەم پارتیشێنە mount بکەین : $ sudo mount /dev/sda1 /mnt

گەر پارتیشێنی boot/ لە لقێکی دەکەیە دەبێ ئەوەسmount بکەین بە مشێوازە : sudo mount /dev/sda2 /mnt/boot

لە بەردەوامی پارتیشێنی dev/ دەگەڕێنینیەوە واتە ماونتی دەکەین : sudo mount –bind /dev /mnt/dev

ئێستا دەبێ گۆڕانکاریەکان لە سیستەمەی کارپێکردنی نوێ لە mnt/ ماونت بکەین. و بە فەرمانی chroot دەچێنە ژوور : sudo chroot /mnt

Grub بە دەستکاریکەرێکی سادەی دەق دەکەینەوە : gedit /etc/default/grub

ئێستا بەفەرمانی خوارەوە کانفیگی گراپی ٢ لە سەرەتاوە دروستدەکەین : update-grub

ئێستا بۆ دامەزراندنی گراب فەرمانی خوارەوە دەنووسی; grub-install /dev/sda

گەر هەڵەیێک پەیدا بوو فەرمانی خوارەوە بنووسە : $ grub-install –recheck /dev/sda

کرداری چاکسازی گراب سەرکەوتوو بوو.ئێستا دەبێ فەرمانەک\انی خوارەوە بۆ دەرهاوردن لە ماونت ئەنجام بدەین ؛ $ sudo umount /mnt/dev

$ sudo umount /mnt

تەواو سیستەم ریستارت بکە : $ sudo reboot