چۆن لەگەڵ گیتهاب قسە بکەین بەشی دووهەم

پێشەکی

سەرەتا دەبێ لە لینوس ترۆڤاڵد ڕێزبگرین کە گیتی بۆمان رێکخست.هەروا کە دەزانین گیت نەرمەکالایێکی چاودێری وشانە بێ ئەوەی کە وشانەکان تێکڵاو بکا.تا ناوکی لینوکس بمنێت گیت هەر دەمینێت. :)تەنها کێشە لە گیت ئەوەیە کە دەبێ بە شیوازی سونەتی و سەرەتایی بە هێڵی فەرمان سوودی لێبگرین، هەرچەند کە نەرمەکالای گرافیکی بۆ چاودێری پرۆژەکە هەیە. هیتهاب(گیت هاب) و گیتلەب(گیت لەب یا لاب) و…، منداڵی گیتن واتە بڵێین خزمەتگوزاری ڕاژەی گیت ئەڵبەت هەر بە فەرمانەکانی گیت ئیش بەڕیوەدەبەین.

پرسیارەکان

بۆ دەبێ لە گیت سوود بگرین ؟

سەرەتا ئێوە نەرمەکالایێکتان دروستکردووە.باری دەکەن سەر ڕاژەیێک ،هاوکارەکانتان دێن و هەوڵدەدەن گەشەی پێبدەن کاتێک هاوکات هاوکارەکانتان گۆڕانکاریەکانیان بار دەکەن بەشێک لە گۆڕانکاریەکان دەسڕێتەوە.بۆ یە گیت ڕێگە بە ئیشی کۆمەڵێک خەڵک لەسەر پرۆژەیێک بە شێوازی هاو کات دەدا.بێ ئەوە کە هیچ گۆڕانکاریێک بسڕێتەوە یان جێگەری ئەوەی دیکە بکات،ئینجا بەڕیوەبەری پرۆژە باشترین دەستکاریکردن هەڵدەبژێرێت. بەم ئاسانییە.

خەڵک چۆن لە گیت قسە دەکەن ؟

بۆ ئەوە کە کەمێ بیرتان بێتەوە فەرمانەکانی بەشی یەکەم چاوێک لێبکەن بەڵام خۆتانی پی ماندوو مەکەن