چەند دابەشکراوەی گنولیوکسی گونجاو بۆ منداڵان

گەر ئێمە بتوانین منداڵان و لاوەکان بە لای سیستەمی کارگێڕی گنو/لینوکس ڕابکێشین دەتوانین بە داهاتووی تەکنۆلۆژی خۆماڵیش هیوادار بین. لێرە چەند دابەشکراوەی گنو/لینوکس بۆمنداڵان باس دەکەین

Sugar On A Stick

ئەم دابەشکراوە لە سەر بنەمای Sugar دروستکراوە.هەروا کە لەناویشی دیارە بۆ نێو فلاشێک ئامادەکراوە و هەمووان دەتوانن لە سەر کۆمپیوترەکەیان سوودی لێبگرن. ئەم دابەشکراوە بە usb ڕاستەوخۆ کۆمپیوتر بووت دەکات و دەتوانێت لە سەر کۆمپیوترە x-86 ئیش بکا. لە سەرەتاوە بۆ ژینگەی فێرکاری منداڵان دیزاین کراوە.

بە وتەی Sugar Labs لەم دابەشکراوە ڕووخساری ڕومێزی لە ڕوخساری ڕۆژانەی ڕۆمێزی دوور کەوتوەتەوە.بۆ ئەوە لەم ڕوومێزییە بەکارهێنەر هاندەدرێ بۆ هاوبەشی لە فێر بوون و هاوکاری کۆمەڵآیەتی.

Edubuntu

ئەم سیستەمی کارگێڕییە لە لایەن کۆمپانیای کانۆلیکاڵ و بە هاوکاری شارەزایان و مامۆستایان بۆ فێرگەکان درووست کراوە.ئەم دابەشکراوە زۆرتر تیشکۆی خستوەتە سەر لاوەکان .بەشی بەهێزی ئەم دابەشکراوە ئەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێ لە نەرمەکالا سەرچاوەکراوەکانی کانگای ئوبونتو سوود بگرێت بەبەراوەرد لەگەڵ دابەشکراوەکانی ئەم بابەتە ،ئیشکردن بە Edubuntu دژوارە.ئەم دابەشکراوە لە زۆربەی فێرگەکانی جیهان بوونی هەیە بۆئەوە بەتەواوی تاقیگایێک دەخاتە بەردەست مامۆستایان و فێرخوازان.

Ubermix

ئەم دابەشکراوە لە زۆربەی فێرگەکان(مەکتەبخانەکان) سوودی لێ گیراوە،هۆکار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە نەرمەکالای بەهێزی لەبواری دیزاین،کۆد لێدان،ماڵتی مێدیا و… لەگەڵ خۆی هاردووە.ئامانجی یارمەتی مامۆستایان و فێرخوازان بۆ تێکڵاو کردنی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەو لینوکس بۆ بەهێزکردنی فێرگەیە.لە ڕێگای usb بە چەند خولەک دەتوانرێ Ubermix دابمەزرێنن.ئەمەش لە نێو منداڵان خوازیاری فرەس و هۆگرێکە بۆ دامەزراندنی لە نێو منداڵان.