ژیاننامە تامسۆن خولقێنەری یونیکس و زمانی B

کێن لین تامسۆن (Kenneth Lane Thompson) یەکێک لە پێشڕەوەکانی جیهانی کۆمپیوتر و خۆلقێنەری سیستەمی کارگێری یونیکس و زمانی بی. ناوبانگی ۆرتر لە تاقیگای بێڵ (Bell Labs) دەرکەوت.لەم شوێنە بوو کە زمانی بی و سیستەمی کارگێڕی یونیکسی دروستکرد. ئیشێکی دیکەی تامسۆن دروستکردنی سیستەمی کارگێڕی (Plan 9) بوو. لە ساڵێ ٢٠٠٦ لە گووگڵ دامەزرا و خەریکی پێشخستنی زمانی پرۆگرامی گۆ(GO) بوو .کاری فرەی کردووە بۆ وێنە گەشەپێدانی یونیکۆد UTF-8 .

تامسۆن لە زانکۆی یوسی برێکڵی ئەندازیاری برقی کۆمپیوتری لە ئاستی کارناسی و کارناسی باڵا خوێندووە.مامۆستاکەی ئۆلوین برلیکمەپ (Elwyn Berlekamp) گەشەپێدەری بیرۆکەی کۆدینگ و تێکڵاوکردنی یارییەکان بوو. براوەی خەڵاتی هیمنیگ .

تامسۆن پاش تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٩٦ لە تاقیگای بێڵ دامەزرا. تامسۆن لەوێ بوو کە لەگەڵ کەڵە پیاوێکی دیکە بەناوی دێنیس ڕیچی ئاشان بوو. کە بە یەکەوە پرۆژەیێکی هاوبەشیان بەناوی سیستەمی کارپێکردنی Multics دەستپێکرد. ئەم سیستەمەش ئیلهامی ۆر یەک لە سیستەمەکانی کارپێکردنی ئێستا وەک ویندۆز ماک و لینوکس بوو.لە کاتی گەشە پێدانی ئەم سیستەمی کارپێکردنە زمانی پرۆگرامی Bon و یاریێکیان بەناویSpace Travel درووستکرد.

Minion

ماویاتی…