کتێبی ڕێوی سەرسووڕهێنەر

بە تەلەفۆنە هۆشمەندەکەم کتێبی ڕێوی سەر سووڕهینەرم خوێندەوە.ڕێویێک کە بۆ تێر کردنی خێزانەکەی لە سێ جوتیار دزی دەکا.لەم ڕێگە کلکی لە دەست دەدا ئەم کارەش هۆکارێک دەبێ بۆ ئەوە کە سێ براکە هەوڵی کوشتنی خۆی و منداڵەکەی بدەن بەڵام ئەوان بە یارمەتی هەڵکێڵانی زەوی خۆیان لە لوتکەی بێ هیوایی ڕزگار دەکەن.

ئەم کتێبە بە شێوازی pdf لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنی موکریان دامگرت و بە وەرگێڕانە خاتوونی بەڕێز نەسرین ئەحمەد خوێندوە. ناونیشانی کتێب- ڕێوی سەرسوڕهێنەر

ئاکامی ئەم خوێندە بۆ من ئەوە یە کە دەتوانم بۆ برازاو خوشکەزاکانم چیرۆکیک بڵێم و کاتێکیان لەگەڵ ترخان بکەم