کێشە کوجاست ؟

نرخەکانی خواردنی سەرەکی ئێمە

نرخی دەوڵەتی حەسەنە ڕێوی بۆ کرێکارێک بە ۱۰ ساڵ بیمە ۷۰۰~۹۰۰ هەزار تمەن، لە کاتی خانەنشینی وەردەگرێت. بە بەراوەرد لەگەڵ پارەکە نرخی کالاکانی پێداویستی ژیان ۷۰~۱۷۰ ٪ بەرز بووە. (سەرچاوە).گەر ئیشی یەک مانگی کرێکارێک بکەم بە دولار دەکاتە ٧٠ دولار ئەوەش دەڵێم کەگەر لە مانگ بە ڕۆژی هەینیشەوە لاوێک کرێکاری بکات دەکاتە ١٦٠ دولار. جا هەزینەی دەواو دەرمان،گاز،کارەبا یان برق،ئاو،هاتوو چوو میوە …نانووسم کە ساڵآنە ئاو،کارەبا،گاز ١٥ بۆ ٢٠ ٪ زیاد دەکا.

کالا نرخ بە دولار نرخ بە تمەن
۱ کیلۆ گۆشت ۱۰-۱۲ دولار ۱۰۰ ~ ۱۲۰ هەزار تمەن
۱ کیلۆ شیر ۱ دولار ۹~۱۱ هەزار تمەن
۱ کیلۆ تەماتە ۱ دولار ۹~ ۱۲ هەزار تمەن
۱ کیلۆ پیاز ۱.۳۰ دولار ۱٤ هەزار تمەن
۱ کیلۆ پەتاتە ٥۰.۰ سێنت ٦~۸ هەزار تمەن

گرانی لە ئێران بێ داد دەکا ئێستا نرخی دەرمان م نەنووسی تا لەوە فرەتر دڵم گران نەبێ زۆر کەس کە بە نەخۆشی شێرپەنجە تووش بوون بڕاستی ماڵ و ماشینەکەیان دەفرۆشن کە خەرجی نەخۆشییەکەیان بدەن. زۆر کەس دەناسم کە لەگەڵ خۆی لەج دەکا و سەردانی پزیشک کە لەگەڵ گورگێک لە ئێران هیچ جیاوازی نییە،ناکا.

جاران کە دەمتوانی کتێب بکڕم وا گران بووە بۆ وێنە من ٤ ساڵ پێش کتێبێکم دەکڕی بە ۷ هزار تمەن ئێستا بووە بە ۲۰ ~ ۲٥ هزار تمەن،کواڵێتی کاغز لەخوارەوە تنها دەبێ بخوێنی .ئابووری ئێران لە دەست سپا و بەسیجە تەنانەت دەوڵەتیش.

هاوسێیێکمان تا کلاس ۷ خوێندنی هەبێ یان نەیبێ، مانگی ٤ ملیۆن لە سپا دەگرێت، بێجگە لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی واتە ۷ ڕۆژ کار ۷ ڕۆژ لەماڵ خەوتن و خواردن.منیش بابم دادوەرێکی خانەنشینە کە ۳ ملیۆن وەردەگرێ بە ۳۰ ساڵ، ئیشکردنی ڕۆژانە :) . خۆشم بە ماستێرێکی یاساوە ئەوە لە خزمەتتدام.

لە ئێران کەسێک کە لە نێو بەسیج و سپا دا بێت، سەرەڕای ئەوە کارتێکی تەڵایی هەیە بۆ چێشتخانەو هۆتێڵ و … کە بە ۷۰٪ داشکاندنی نرخ سوود دەبینێت، ئەمەش بریتییە لە زۆر شوێنی دیکە وەک فرۆشگا،مەلەوانگا، هەزینەی گەشت و گوزار ئیتر بۆ منی بە قوربان ناکا.

هاورێیێکم هاتبووە لە تاران کە بە بڕوانامەی ماستێری تۆریسم لە شارەداری ئیشێکی کاتی وەرگرتووە دەیگوت:”لە تاران لە سەر ستڵی زبڵ بۆ کۆکردن و فرۆشتنی زبڵ شەڕە ، خەڵک زۆر لە گوشار و خەمە؛ کاتێک دەچیتە باکوری تاران واتە بەشی دەوڵەمەند نشینی تاران دەڵێی لە شەقامەکانی نییۆرک پیاسە دەکەی، ئۆتۆمبیل و باڵاخانەی وای تێدایە کە باوڕ ناکەم خەڵکی ئەورووپا و ئەمریکاش بە ژیانیان چاوییان پێ کەوتبێ.گەشتیشی بۆ ئەم منداڵ کاربەدەستەو فەرماندەی سپاو بەسیج و وەزیر و …یە “

تاقەت نییە لە نووسین (خال)