کەسایەتی بەکارهێنەرانی ئایفۆن چۆنە؟

ئایا بەوە باوەڕ دەکەیت کە دەتوانی بە ئامێری مۆبایلەکان کەسایەتی خاوەنەکەیان بناسی؟ بۆ وێنە کاتێک من تەلەفۆنێکی ئایفۆنم هەیە کەسێکی دروونناس هەڵسوکەوت و شێوازی دروونیم شی بکاتەوە، بە کورتە کردارم پێشبینی بکات کەسێکی چۆنم.

لە جیهانی درووناسی شتیکی سەیر نییە. بەڵام کاتیک دەبێت بە توێژینەوە، کەمێک لە ڕاستی نزیک دەبێتەوە. هەر بۆیە لە زانکۆکانی “Lincoln” و “Lancaster” لە بریتانیا لێکۆڵینەوەیێکی نوێ، زانیاریێکی تازەی تۆمار کرد.

کۆمەڵگای ئاماری ئەم توێژینەوە ٥۳۰ کەس لە ساڵەکانی ۲۰۱٥ -۲۰۱٦ هەستیاری بەکارهێنەرەکان بۆ تەلەفۆنەکەیانی ئاشکرا کرد کە ئامانجێکی قەشەنگی دەستکەوتووە کەمێ لەم ئەنجامانە ورد دەبینەوە.

ئێمە زانیمان بەکارهێنەرانی ئایفۆن زۆرتر ڕەگەز مێن و تەمەن لاون. هەمیشە بۆیان گرینگە کە ئامێری تەلەفۆنەکەیان جیاوازتر لە کۆمەڵگا دەرکەوێت.

هەروەها چەند خاڵێک بۆ کەسایەتی دەروونی بەکارهێنەرانی ئایفۆن:

جیاوازییەکی گرنگ کە بەکارهینەرانی ئایفۆن لە بواری ڕاستگۆیی زۆر ئاستیان لەخوارەوەیە و فرە لووت بەرزن. هەروەها پلەی کرداری هەستیاریان زۆر خێرایە.

بەرێز دەیڤید ئێڵیس(David Ellis) یەکیک لە سەرپەرشتیارانی ئەم لێکۆڵینەوە گوتی کە “… پێشتر ئاگاداری ئەنجامەکە بووین بەڵام زۆرمان پێ سەیرە کە بەکارهێنەرانی ئایفۆن باوەڕیان بە لاوازی ڕاستگۆیی لە خۆیان هەیە…”

پرفسۆر دەیڤید گووتی کە مۆدێلێکی ئاماریمان بەدەست خستووە کە ۷۰% پلەی ڕاستی بەدەست دینێت، بەمجۆرە کە تەنها بە چەند پرسیاری سادە دەتوانین جۆری تەلەفۆنەی بەکارهێنەران دەربخەین و کرداری دەروونیان ئاشکرا بکەین.

سەرچاوە بابەتی لێکۆلینەوەکە