گەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دوو کەوینەوە چی ڕوودەدات؟

لەم ڕۆژانەدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شوێنێکی تایبەتیان لە کات و فەرهەنگمان گرتووەتەوە. زۆر بە دەگمەن کەسێک پەیدا دەبێ کە لانی کەم، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی خۆی نەنەخشاندبێ. لە رۆژدا کاتێکی زۆر دابین دەکەین بۆ ئەم پێگە کۆمەڵایەتییانە، بەداخەوە هەر لەبیرمان نایەت کاتێک کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبوو، چۆن ژیان و کاتمان بە سەر دەبرد. زۆر کەسمان وا بەم تۆڕەکۆمەڵایەتییانە ئالودە بوون کە هەر نازانن ڕۆژ چۆن دەبەنە سەر. لەم بابەتەدا 13 هۆکار باس دەکەین و لەسەر ئەوە دەدوێين کە ئەگەر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە لە ژیانمان بخەینە قەراغەوە، چیمان بەسەر دێت و چۆن دەبین.

1- ئیشی زۆرتر دەکەین و خێراتر دەبین.

کاتێک مێشک بە مۆبایلە زیرەکەکان خەریک نەبێت، وزەیەکی باشتری هەیە بۆ کارکردن. تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئێمە لەگەڵ جیهانی خەیاڵی تێکڵاو دەکەن و هەستمان و تیشکۆی دەماغ لە جیهانی ڕاستەقینە (دەوروبەرمان) دوور دەخەنەوە. لە ڕاستیدا ئێوە ناتوانن چەندین کار لە کاتێک بە مێشک ئەنجام بدەن و هەر ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە مێشک ئاستی کارکردن و کواڵێتی دادەبەزێ.توێژینەوەکان ڕونیان کردۆتەوە، سەرقاڵی بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان %40 لە هێز و تیشکۆی مێشک دادەبەزێنێ.

2- داهێنەریی بەرەو پێش دەبات

ئەگەر هەست دەکەن کە سەرچاوەی کانیاوی داهێنەری مێشکتان وشک بووە، پێم وایە دەبێ ئاوڕێک بدەنەوە لە سوود وەرگرتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان! بۆ ئەوەی کە بتانهەوێ هێزی خەیاڵی مێشکتان سەر زیندوو و بە هێز بێ، دەبێ جار و بار پشوێک بە مێشکتان بدەن و خۆتان سەرقاڵی شتێکی دیکە بکەن. کاتێک ئەندێشە و بیری ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتیانە لە پاشبنەمای مێشکتان دێت و دەڕوا ، [شەیتانە نانەجیبەکە]، هانتان دەدا بۆ چوونە ژوورەوە، ئەمەش هۆکارێکە کە مێشک تەنها بینەر بێ و لە خەیاڵ و بیرکردنەوە بەدوور بێ. لە ئاکامدا دەماغ دوچاری تەمبەڵی و خاوی و سستی دەبێ.خۆتان لە ئاگاداریەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕزگار بکەن تا مێشک دەستبکا بە خولقاندن و تێڕوانین.

3-سەرەتا دوچاری دڵەڕاوکێ دەبن

هەر چەندە کە کاریگەری لابردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، شتێکی ئەرێنییە، بەڵام یەکەمین هەست کە بۆتان دێ، دڵەڕاوکێ و نیگەرانیە.ئەم هۆکارەش لە هەڕاکردنی (کشانەوەی) عەسەبی (نۆرۆنی) لە هەستێکی پەیوەندایەتی هەمیشەییە. گەر بەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ئالوودە بوون، ئاستی دۆپامین(Dopamine) لە مێشکتان فرەتر دەبێ. بۆیە کاتێک کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ژیانی ڕۆژانەتان لادەبەن، هەستێک وەک ئازاد بوون لە مادە سڕکەرەکان دێتە لەشتانەوە.خوشبەختانە ئەم هەستە پاش چەند رۆژ لە مێشکتان لادەچێت و چیتر هەستی نگەرانی و دڵە ڕاوکێتان نامێنێ.

4-گوشاری دەروونیتان(دڵەڕاوکێ) کەمتر دەبێ

هەر وادەزانن بە یارمەتی هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆنە هۆشمەندەکان دەستپێگەیشتن بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە هەر کات و سات زۆر ئاسان بووە. پێمان وایە دەبێ لە هەر دەم سەردانی هەواڵەکان، بۆچوونەکان و دەقە ناردراوەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بکەین. ئەم ئەندێشە کە دەبێ هەر ئان سەردانی ڕووداوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەین، دەبێتە هۆکارێک بۆ بڵاو بوونی کۆرتیزۆڵ (Cortisol) یان هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ لە لەش. ئاکامی ئەم گوشاری دەروونییە کە کاریگەری فرەی بە سەر دەماغ هەیە، دەبێتە لاوازی مێشک و خەفەتی مرۆڤ.دووری لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەبێتە کەم بوونەوەی کۆرتیسۆڵ و ئارامی مێشک.

5-دڵنیابوون بە خۆتان (self-assured) زۆرتر دەبێ

ئێمە هەمیشە پێمان خۆشە تەنها بەشی شادی و ئارامی ژیانمان لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هاوبەش بکەین و نیشانی خەڵکی بدەین. شایەت ئەم کردارە هیچ زەرەری نەبێ.بەڵام کاتێک کە هەمیشە خەڵکێکی شاد دەبینین لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەوینە هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ خۆمان.زۆر بە سادەیی بیرۆکەی هەڵسەنگاندن لە مێسکمان درووست دەبێ. بۆ من وا نیم؟ خۆزگەم بە خۆی؟چەنێ ژیانی شادە!ئەم هەڵسەنگاندنانە پێی دەڵێن”هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی خوارەوە بۆ سەرەوە” واتە (upward social comparison). بۆ وێنە، ئێوە بە پێچەوانەی مەیلی دەروونیتان ناتوانن منداڵتان بێ.لە حاڵەتی ئاسایی کەسێک بە ئیوە ناڵێ:”بزانە چ منداڵێکی ڕیک و پێکم هەیە” یان شتێکی وا. بەڵام لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زۆر لەم باسانە لە گۆشەکانی جیاوازی کۆمەڵایەتی دەبینین،هەر لە ئۆتۆمبیل بیگرە تا خانوو و ڤیلا و ژیلا.توێژینەوەکان دەڵێن کە ئەو کەسانەی کە زۆرتر سەرقاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن، پێشتر گیرۆدەی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتین، ئەمەس هۆکارێکە بۆ تووش بوون بە خەم و خەفەت و نیگەرانی. لابردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەبێتە کەم بوونەوەی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی و ڕوو هاوردن بە شادی و دڵنیابوونی فرەتر بە خۆمان.

6-خەوتان زۆرتر دەبێ

زۆر جار کە گەرەکتانە بخەون دەڵێن با چەن چرکەیێک چاوێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکەم بکەم، وا سەرقاڵتان دەکات کە تا سەر بەرز دەکەنەوە دەبینن مەلا بانگ دەدا. ئەمەش کەم کەم دەبێتە نەریتی زۆر یەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.گەر ئەم کاتژمێری شەوانە کە چرکە سەردانێکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە لە کاتی خەوتن کۆ بکەینەوە دەبینن لە هەفتەیەکدا 15 کاتژێرمان مەسرەف کردووە. ئەم کاتژمێرانە هیچ کات سەرفی وەرزش و کتێب خوێندن نابێ، تەنها چاوپێخشاندن بە لێدوان و خوێندنی چەند هێل و وێنەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە.گەر پێتان خۆشە لە کاتی خەوتن ئارامش و ئارامیتان بی،هەر چی ئامیری ئێلێکترۆنییە لە خۆتانی دوور بخەنەوە،دەتوانن بۆ بەیانی پلانێک(نەخشە) داڕێژن یان کتێبێک بخوێنن.

7- پەیوەندییە ڕاستەقینەکانمان بەهێز دەکەن (face-to-face)

دڵنیا بە کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاریگەری فرەی بەسەر پەیوەندییە کۆنەکانمان و خانەوادەکەمان هەیە.بەڵام هیچ کات جێگای پەیوەندی ڕاستەقینەکانمان ناگرێ. گەر دوور بینەوە لە پەیوەندی خەیاڵی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان هەوڵدەدەین بۆ تیشک خستن لە سەر پەیوەندیەکانی ڕۆژانەمان لە جیهانی ڕاستەقینە، ئەوکات کاریگەریەکانی بۆتان دەردەکەوێ کە چەندە لە بواری دەروونی و جەستەیی بەهێزترتان دەکا.

8-بێتاقەتیتان کەمتر دەبێتەوە

زۆربەی ئێمە کاتێک لە شوێنێک چاوەڕوان دەبین خۆمان بە تەلەفۆنە هۆشمەندەکەمانەوە خەریک دەکەین تا بێتاقەتیمان بڕوات.توێژینەوەیێک لەسەر 41 قوتابی، سەلماندویەتی کە ئەم کردارە، کاریگەری پێچەوانەی هەیە.واتە 30 خولەک خەریک بوون بە تەلەفۆنەکەمان لە کاتی چاوەڕوانی بێتاقەت ترمان دەکا.بە جیاتی ئەم کارە،خۆتان بە کتێب خوێندن یان خەریکی خشتەی وشەکان بن. 9- کەمتر دادەنیشن (sit less) ئاگادار بە دانیشتن لە مەودای ڕۆژ بە ئەندازەی سیگار (جگەرە) کێشان زیان بە تەندروستی دەگەیێنێ. پاش ڕۆژێکی پڕکار و ئیش، کاتی پشوو دان خەریکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەبین ئەویس لەکاتی دانیشتن .کاتێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دوورکەوینەوە، کاتیکی فرەترمان بۆ جوولە و وەرزش دەبێ. بەڵام نەچی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بگۆڕی بە یاری کۆمپیوتەر و چاولێکردنی فیلمێک.

10-زۆرتر دەربارەی کەسایەتیتان زانیاری بەدەست دێنن

کاتێک لە بۆچوون و لێدوانی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خۆتان دوور ڕادەگرن ،ئەو کات دەزانن چی بۆ هاندان و بزواندنی خۆتان بەسودە نە بۆ خەڵاکانی دیکە.ئیتر بۆت گرینگ نابێ کە ناردراوەی هاوشێوەی کەسانی دیکە دووپات بکەیتەوە کە پەسەند و هاوبەشی وەربگری. بەڵکو ئەو شتە دەکەی لە جیهانی ڕاستەقینە کە خودی خۆت شادی پێی.

11- شارەزایی بڕیاردانتان بەهێز دەبێ

ئێستا هەر کەسێک قسەیێک دەکا دەڵێ (لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان (وەک فەیسبووک) نووسرا بوو،لە فەیسبووک خوێندمەوە…هتد)، گشتی کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی پێیەوە دیارە. تەنها چاو لە قسەکانی بکە کاتێک شتێک دەگێڕیتەوە.بەتایبەت هەواڵەکان کە بە پێی توێژینەوەیێک زۆرتری جەماوەر هەواڵەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەخوێننەوە.ئیتر ڕاست درووستەکەی بمێنێ. زۆرتری ئەو بڕیار و بەڵێنانە کە تاکەکان دەیگرن، لە زانیاری کۆمەڵایەتی بەدەست دێت. دوور بکەون لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، تاکو بتوانن لە بڕیارەکانتان سەربەخۆتر و ئاگاهتر ببنەوە.

12- ئاخاوتنەکانتان کەمتر دەبێتەوە

ئاخافتنەکان لە پشت تەلەفۆنەکان، زۆر ساکارتر لە روودەڕوو بوونە. توێژێنەران باوڕیان وایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هیچ کات نابێ لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکە ئاخاوتن بکەین.بەڵام کاتێک لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە دوورکەوینەوە، ئیتر هەستمان بۆ قسە و قسەلۆکێکی بۆچوونێک سەرقاڵ نابێت و لە مەودای ڕۆژ ئارامی دێتە باوشمان.

13- هۆشی سۆزتان(هەڵچوویی) زۆرتر دەبێت

رەها بوون لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئێوە دەکات بە کەسایەتیێکی باشتر و ئاستی هۆشی سۆزتان زۆرتر دەکا.ئەم هەستە لە شوێنی ئیش زۆر بۆ ئێوە باشە و ئەمەس شایەنی بەدەستهێنانی شارەزاییە.ئەم هۆشە تەنها لە جیهانی ڕاستەقینە بەدەست دێت نە لە دونیای خیاڵی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.بۆ ئەوە کە پەیوەندیەکان بە تەواوی هەستی لاشە لە جیهانی ڕاستەقینە دەردەبڕێ.

سەرچاوە