ئەمڕۆ لە مێژوو ...

پێم وابێ ئەمڕۆ یەکەم بارم بوو کە سیستەمی وۆردپرێسم تاقیکردەوە،هێشتا لەگەڵی زۆر ئاشنا نەبووم کە گۆڤارێکم بۆ یاسا لەزانکۆ لەسەری دروست کرد.ئێستا چەندین ساڵ لەو ڕۆژە دەگوزەرێت ..

چەند ساڵ پاش تەواو بوونی ماستێر ،چەند ئیشێکم کرد بە دەر لە ئایتی و جیهانی کۆمپیوتەر بەڵام کەس نازانێت ڕزقی لە کوێ بەدی دەکرێ.تا ئەوە کە ئیشێکم بۆ پەیدا بوو لە کارێک کە باوڕم نەدەکرد ! ئەو هەموو شتە کە من خوێندبووم و فێری ببووم کە بژێوی ژیانمی پێ بەدەست بێنم، هەر پەیوەندی پێوە نەبوو… .

نازانم چۆن دەبێ بڕوانین جیهان! بەڵام بە هەر گۆشە چاو و بیرۆکەیێک، هەر کۆڵەکەزێرینەی لێدەردەکەوێت.

ئایتی لای ئێمەی کورد کێشەی زۆرە؛ لە سەرەتاوە باش بار نەهاتووە، بۆیە تا کۆتاییش هەروا دەبێت… قسە کردن لەسەری بێسوودە، ناتوانی وێنەیێکی باش لەم بوارە لە مێژووی بهێنیتەوە. تۆ کاتێک ئایتیەکەت ئاوەها بێت، بۆت نییە چاوەڕوانی زانستەکانی دی لە سەر هێڵ بیت. زۆر جار ئەم بوارە بە ئایتی کوردی ناو دەبم ئەمەش ناگەرێتەوە بۆ جیهانی کۆمپیوتر بەڵکوو دەگەرێتەوە بۆ کاری خۆبەخشانی کورد. براستی هەرکەس کە باسی ئەم بەشە لە چالاکی سەر هێڵی ئێمەی کورد دەکا تەنها شەرمەزاری پێ دەمێنێتەوە. کەسی خۆبەخش و زانامان کەمە، ئەوەش کە دەیکا بۆ خۆدەرخستنە و بۆ ئەوەیە بڵێت: “ منیش ئەزانم :)”، بەداخەوە.

کوردی لە ڕۆژهەڵات بێجگە لە بازار و ماملەی ڕۆژانە لە کڕینین تەماتە و پەتاتە، ئیتر بایەخێکی نییە، کوردی باشووریش لە ئێمە خراپتر. باوڕم وایە کە قسەکردن لەم بارەوە زۆر بێ سوودە و کاتت دەکوژێت. دایدەنم بۆ کەسانی شارەزا لە بوارەکە.

نازانم شادی چۆن دروست و بەدەست دێ لە ژیان ! بەڵام دەزانم پاش بەجوانی ئەنجام دانی ئەرەکەکانت لەم جیهانە، شادیت پێ دەبەخشرێت.جا لە هەر بوارێک… شایەت هەستێکی ناسک لە خۆشی دەروونی بێت. شایەدت زەردە خەنەیێک. شایەت تەماشاکردنی ئاسمان و سەیری هەورەکان. کاتێك لە زانکۆ لە پلەی کارناسی(Bachelor’s degree) دەمخوێند، لە ترمی سێ(قۆناغی سێهەم)، شوێنێکم لە کتێبخانە پەیداکرد. جاروو بار کچێکی جوان دەهات لام دادەنیشت، ڕووخساری دەبوو بە پەڕەکانی کتێب … زۆر شت لە بواری یاسا لەو کتێبخانە فێر بووم و تەنها یادەوەریێک کە جارو بار شاد دەبم پی.

بۆ دکتۆرا لە یاسا هەوڵێک نادەم، بەڵام شایەت خوێندن لە سەرەتاوە دەست پێ بکەم.

05/23/2020