پێڕست : ماڵەوە  »  لینوکسی ئێلێمێنتری   »   بەڕۆژبوونەوەی لۆکی لە مانگی دووی ۲۰۱۷

ئێلیمینتری لۆکی  لە مانگی دووی ئیمساڵـ۲۰۱۷ـ بەرۆژ بوو. کە لەم بابەتە باسی لەسەر دەکەم:

دووبارە دیزاین کردنی پەنجێرەی بلوتوس :

لەم مانگی یەکەمی ئیمساڵ(کانوونی دووەم) گۆڕانکاریێک بە سەر بەشی پەیوەندی بلوتوس لە لۆکی هات کە بریتی بوون لە :خێرا کردنی پەیوەندی لە گەڵ ئامێرەکانی دیکە،نیشاندەری بلوتوس لە شریتی سەرەوە واتە پانێڵ ،ریکخستنی پەیوەندیەکان لە پەنجێرەی بلووتوس لە گەڵ ئامێرەکانی دیکە .بۆ زانیاری زۆرتر دەتوانن لێرە کرتە بکەن….

فایلەکان:

چاکسازیمان لە بواری گەورەنوێیی پێش ریستارتکردنی سیستەمەکە ئەنجام دا. کاتێک ئێوە دەورەیێک لە کاردەخەن واتە ناچالاکی دەکەن،فایلکان، رێکخستنەکانی ئەو دەورەیە ڕچاو ناگرێت، بەتایبەت کاتێک ئێوە ئەپێکی دیکە دەکەنەوە وەک ئەوە وێبگەرێک بکەنەوە.هەروا چاکسازی بۆ هاوردەکانی CJK و خۆمالیکردنەکان ئەنجام درا . گەر ئێوە بەکارهێنەرێکی reddit ،ئێوە دەبینن نووسراوەو ناردراوە لە r/linux/ لە چەندین فایلی دیکە.ئێستا ئەمە بە application.desktop ئەنجام دەبێت.وە بە شێوازی پێش گریمان دەتوانن ئەم فایلە بەڕێوە ببن.

ئامێری وێنەگرتن

بۆ بەکارهێنەرانی HiDPI گرتنی وێنە بە قۆناغێکی درێژ تێپەر نابێت. ئێوە دەتوانن بە خێرایی لە سەر دوکمەکانی تەختە کلیلەکەتان واتە Ctrl + Q وێنەیێک لە ڕوومێزیەکەتان بگرن یان لە سەر دوکمەی Print Screen کرتە بکەن.
دەستکاری کەری دەقی

بەرنامە دارێژەرانی زۆر شادمان دەبن کە  بزانن چەندین گۆڕانکاری نوێمان لە ئەم دەستکاریکەرەی دەق ئەنجام داوە ،بەتایبەت لە بواری بەڕیوەبردنی زیادکراوەکان و پەنچێرەکان.هەروا لەبواری دەستکاری فایلەکان کاتێک کە پاشکەوتی خۆکار لە ئەم ئەپە ناچالاک بێت.هەروا پاڵپشتی کردن لە زمانەکانی دیکە و چاکسازی چەندین باگ یەکێک لە بەڕۆژبوونەوەکانی ئەم ئەپەیە.

Applications Menu

بەشوێن باشتر کردنی ئەرکەکانی بەڕۆژبوون ئێمە توانیمان کە مێنیۆی ئەپەکان لە بواری گەڕان و نەرمبوون لە گەڕان بەهێز بکەینەوە.بە یارمەتی شێوازی fcitx ئێمە  توانیمان چاکسازی لەبواری هەڵبژاردنی دەقەکان بکەین.هەرواچوونە دەرەڤە و گەڕان لە مێنیۆ جێگیر کراوەن.

زۆر شتی دیکە لە سەرچاوە