ئازیزان گەر گەرەکتانە کە وانەیێک یان شرۆڤەیێک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس درووست بکەن، پێتان خۆشە لەسەر نەرمەکالایێک فێرکاریێک بە دەنگ و ڕەنگ بە شێوازی فیلم بۆ کەسێک بنێرن یان مامۆستان و  بۆ بەرگیری لە دووپاتکردنی وانەکان،  تۆماری دەکەن و هاوبەشی دەکەن … .باشترین کار سود وەرگرتن لە تۆمارکەرێکی مێدیایە کە لێرە ئێمە لەسەر لینوکس قسەی لەسەر دەکەین.


 

Green Recorder نەرمەکالایێکی زۆر سادەو سووکەلەیە بۆ تۆمارکردن لە سەر ڕوومێزی کۆمپیوتری  ئوبونتو فێدۆراو ئارچ(ئاچ).ئەم ئەپە یان نەرمەکالا لە Python, GTK+ 3 وە ffmpeg سوود دەبینێت.هەر وەها لە audio وە video پاڵپشتی دەکات.هەر وا ئەم نەرمەکالا رێدەدات بە ئێوە کە لە سەر  Ubuntu, Linux Mint وە زۆر دابەشکراوەی دیکە لەم خێزانە دایمەزرێنن.

باش، لەم نەرمەکالا پێنج ئاستی پاشکەوت و تۆمارکردن هەیە واتە پێنج فۆرماتی جیاواز کە بریتین لە  mkv, avi, mp4, flv, wmv وە nut.

هەر وا لە بەشی Select an Area  ئێوە دەتوانن بەشێکی یان چوارگۆشەیێک لە ڕوومێزیەکەتانی بۆ دابین بکەن کە لەو  سنوورە تۆمارکردن دەستپێبکات.پاش دابین کردنی سنوور  لە سەر دوکمەی Applay کرتە بکەن.ئینجا لە پەنجێرەی فەرمی نەرمەکالا لەسەر دوکمەی Record کرتە بکەن.

کاتێک پەنجەرەیێک دەکەنەوە ئێستا  دەتوانێت نەرمەکالایێک  یان پەنجێرەی دایرێکتۆریێک بێت، بۆ ئەوە کە تەنها لەو پەنجێرە فیلم تۆمار بکرێت دەبێت لەسەر دوکمەی Select a Window کرتە بکەن پاشان لەسەر دوکمەی Record کرتە بکرێت.  ئەڵبەت نەرمەکلا(Green Recorder) پەیامێکتان پێ نیشان دەدا کە، ئەو شوێن و جێگا پاشکەوت کرا .

ئازیزان پاش ئەوە کە ئیشی تۆمارکردنەکەت تەواو بوو  لە شریتی سەرەوە واتە پانێڵ لە سەر هێما یان وینۆچکەی نەرمەکالای کرتە بکە وە  ڕەسستەی “Stop Record” هەڵبژێرە تا تۆمارکردن پاشکەوت بکرێت بەو فۆرماتە کە هەڵدبژارد.

خاڵ: پێش تۆمار کردن دەبێت  ناوێک بۆ فایلی فیلمەکەت بنووسیت.

لەسەر دوکمەی Advansed کرتە بکەن، هەڵبژاردەی زۆرتان دەخاتە بەردەست ژمارە فریمەکان(Frames)،چرکەی چاوەڕوانی بۆ دەست بەتۆمارکردن(Delay)چوونەژووری ئامێری دەنگ بانگهێشت بە فەرمان .

دامەزراندن لە سەر +Ubuntu 16.04 :
ئەم نەرمەکالای بۆ وشانی Ubuntu 16.04 LTS وە سەرترەوە لەبەردەستە هەروا دەتوانن سەردانی کانگاکەی بکەن.بەم چەند هێلە لە ترمیناڵ دایبمەزرێنن :

sudo add-apt-repository ppa:mhsabbagh/greenproject
sudo apt update 
 sudo apt install green-recorder

دامەزرندن لە سەر فێدۆرای ۲۴/۲۵/۲۶ :

 sudo dnf copr enable mhsabbagh/greenproject 
 sudo dnf install green-recorder

دامەزراندن لەسەر ئارچ لینوکس :

yaourt -S green-recorder-git

ئازیزان لە گیت هابیش بوونی هەیە.

سەرچاوە ۱۲