زۆر کەس نازانێت کە جیاوازی کەش لەگەڵ بافێر چییە.زۆر کەسیش پێی وایە کە ئەم دوو تەکنۆلۆژیە هاوشێوەی یەکەن و ئیشێک دەکەن.کاتێک کۆمپیوتر دەکڕین، ئایا کەش ڕۆڵی گرینگی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکەمان ؟لەم بابەتە کورتە باسێک لەسەر جیاوازیەکانی ئەم دوو تەکنۆلۆژیە دەکەین.

دەربارەی بیرگەی کەش Cache :

بیرگەی کەش، بیرگەیێکی چکۆلەیە و خێرایە کە زۆریش گرانە. بۆ وێنە کاتیک کەشی رێکخەرەکەتان 4 یان 6 مێگ بێت دەبێت پارەیێکی فرەتر بدەن . کەش لە نێوان RAM  و رێکخەر واتە (CPU)  جێگیر بووە.هۆکاری سوود وەرگرتن لە کەش ئەوەیە ئەو زانیاریانە کە دووپات دەبنەوەو هەمیشەش رێکخەر، ژمێریاری لەکاتی ئیشکردن لەسەریان ئەنجام دەدا ،بە خێراتر لە بەردەستی بن.بۆ وێنە کاتێک ئێوە نەرمەکالایێک لە لینوکس یان سیستەمەکانی کارپێکردنی دیکە (ویندۆز، ماک) دەکەنەوە وەک گیمپ،فتۆشۆپ و… رێکخەر ئەم نەرمەکالا لە RAM هەڵدەگرێت و دەیخاتە نێو کەش، ئیتر پێویست ناکات هەر بار سەردانی RAM بکات. بەم شێوازە ـ واتە Cachingـ خێرایی کۆمپیوترەکەی ئێوە فرە دەبێت. هەر بۆیە دەبێت لە کاتی کڕینی کۆمپیوتر ئاگاداری خێرایی و قەبارەی کەشەکەتان لە رێکخەر بن . لە داهاتوو شرۆڤەیێکی باشی لە سەر دەکەم.

دەربارەی بافێر Buffer :

بافێر پردێکی بیرگەییە لە نێوان دوو ڕەقەکالا یان ئامێر.بافێر بۆ ئەمە ڕۆڵ دەبینێت کە جیاوازی نێوان خێرایی دوو ڕەقەکالا ، قەرەبوو بەکاتەوە. بۆ وێنە بافێر لە چاپگەر یان پرینتێر بوونی هەیە.ئەمەش کاتێک لە کۆمپیوتر فەرمانێکی پێ دەدرێت پرینتێر ناتوانێت بەو خێراییەی کۆمپوترەکە فەرمانەکە قبووڵ بکات. هۆکاریش ئەوەیە کە پرینتێر دەبێت ڕەنگەکان،ئەندازەی کاغەز و… چاودێری بکات. باشە! ئەم فەرمانەی کۆمپیوترەکەش دەبێت لە شوێنێک پاشکەوت بکرێت ،ئەو شوێنە تەنها بافێرە ، تاکوو پرینتێر لە بیری بمێنێت چی لێداوا کراوە. ئەڵبەت بیرگەی بافێر جیاوازە لە بافێر ئەمەش ئاگاداری بە.

هەر چەند لە وێنەکەی سەرەوە SATA /64 Cache نووسراوە بەڵام لێرە مەبەست لە بیرگەی بافێرە نە کەشینگ. بۆ هاوئاهەنگی  خێرایی هارد و ئامێرەکانی دیکە.

جیاوای نێوان کەش Cache و  بافێر Buffer :

  • کەش بۆ خێرایی سیستەم سوودی هەیە، بەڵام بافێر بۆ هاوئاهەنگی نێوان ئامێرەکان.
  • کەش لە شوێنێک ڕۆڵی دەردەکەوێت کە رێکخەر  رێگاکە بۆ پرۆسەیوەرگرتنی زانیاری دووپات نەکاتەوە و کات لەدەست نەدات.
  • بافێر لە شوێنێک ڕۆڵی دەردەکەوێت کە خێرایی ئامێرێک لە ئامێرێکی دیکە زۆرتر بێت.بۆ وێنە کاتێک ئێوە چاو لە ڤیدیۆیێکی یوتیوب دەکن و ئینجا هێڵی ئینتەرنێتەکەتان دەچرێت دەنووسێت Buffering واتە خێرایی سێرڤێری یوتیوب لە هێڵی ئینتێرنێتەکەی ئێوە زۆرترەو کۆمپیوترەکەتان خەریکە زانیاریە فیلمەکە لە بافێر پاشکەوت دەکات بۆ ئەوە کاتێک خێرایی هێڵ هاو ئاهەنگ کرا دوبارە ڤیدیۆکە چاو لێبکەن.
  • هەر دوو ئەم بیرگانە بە چڕانی کارەبا یان کوژاندنەوەی کۆمپیوترەکەت بەتاڵ یان چۆڵدەبن.

کەش و بافێر لە لینوکس 

بە دوو فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن هەم بافێر هەم کەش لە سیستەمی گنو/لینوکسەکەت بەدەست بێنن .دەتوانی بۆ زانیاری فرەتر یارمەتی فەرمانەکان بخوێنی!

qezwan@eos:~$ vmstat -S M
procs -----------memory---------- ---swap-- -----io---- -system-- ------cpu-----
 r  b   swpd   free   buff  cache   si   so    bi    bo   in   cs us sy id wa st
 1  0      0   3420    114   2444    0    0    64    45  269 1186  8  2 87  3  0
qezwan@eos:~$ free
              total        used        free      shared  buff/cache   available
Mem:        8064712     1948772     3500480      974976     2615460     4814728
Swap:       7811068 

 

سەرچاوە