پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   پەیداکردنی ڤایرۆس لە لینوکس بە هێڵی فەرمان

پێشەکی:
لینوکسیش وەک زۆربەی سیستەمەکانی کارپێکردن،ڤایرۆس ڕخنەی تێدەکا[بەبەراوەرد لەگەڵ ماک و ویندۆز، زۆر کەمتر].خۆشبەختانە ئامرازێکی هێڵی فەرمان بوونی هەیە کە بەکارهێنەران بۆ خاوێن کردن و پەیداکردنی ڤایرۆسەکان، لە لینوکس سوودی لێ دەگرن.ئەم ئامرازە ناوی “ClamAV”یە.بە یارمەتی ئەم ئامرازە دەتوانین جۆرەکانی ڤایرۆس پەیدا و شوێنی چالاکیان قەپات بکەین(بۆ لینوکسە بۆ ویندۆز وشێندراوە.).

دامەزراندنی ClamAV :
دامەزراندنی ClamAV زۆر ئاسانە. لە زۆربەی دابەشکراوەکانی لینوکس لە کانگاکان جێگیر بووە و ئاسان کاری دامەزراندنی بۆ کراوە.بۆ ئەم مەبەستە تەنها ترمیناڵ بکەنەوە ئەنجا فەرمانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن.
خاڵ :
گەر ئێوە ڕەوشتی هێڵی فەرمانتان بەدڵ نییە، ClamAV وشانێکی گرافیکیشی هەیە کە دەتوانن دایبگرن و سودی لێ بگرن.ئەمەش دژواری ترمیناڵ دەگرێت و بە شێوازی گرافیکی کارئاسانکردنی فرەتر دەبێتەوە.دەتوانن لە گیتهاب دایبگرن.

ئوبونتو:

sudo apt install clamav

دێبیان:

sudo apt-get install clamav

ئاچ:

sudo pacman -S clamav

فێدۆرا:

sudo dnf install clamav

سوسە:

sudo zypper install clamav

دامەزراندنی گشتی
دامەزراندنی ClamAV لە سەرچاوەی کۆدەکان لینوکس پێویستی بە چەندین ئامێری دیگە هەیە.کە دەبێ پێش دامەزراندنی دژەڤایرۆسی کڵام ئەی ڤی لە سەر کۆمپیوترەکەت دامەزرابن.

  • gcc or clang C compiler
  • OpenSSL
  • zlib library
  • wget

کاتێک پێش نیازی دامەزراندن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیان کرد تەواو بوو.کاتی دامەزراندنی ClamAV یە.سەرەتا بە ئامرازی wget دایبگرن.
خاڵ :کاتێک بە شێوازی سەرچاوەی کۆد دامەزراندنی ClamAV ئەنجام بدەن،ئیمکانی بەڕۆژ بوونەوەی نەرمەکالا نییە.بۆ ئەوە کە پشکنین بۆ ڤایرۆس هەمیشە نوێ بێتەوە،دەبێ دوبارە وشانی نوێ دابگرن و دایبمەزرێنن.

wget https://www.clamav.net/downloads/production/clamav-0.100.2.tar.gz

گەر ئامرازی wget نییە لە ئامرازی CURL کڵک بگرە:

curl https://www.clamav.net/downloads/production/clamav-0.100.2.tar.gz > clamav-0.100.2.tar.gz

پاش ئەوە کە بە دوو ئامرازەکەی سەرەوە(wget و CURL) داگرت کاتی دەرهێنانە کە دەتوانن بە شێوازی خوارەوە پەڕگەی(tar.gz.)دەربێنن.

tar zxvf clamav-0.100.2.tar.gz

بە یارمەتی فەرمانی CD لە دایرێکتۆری ماڵەوە بچنە نێو بوخچەی clamav-0.100.2(دەتوانێ ژمارەکان بە پێی وشان بگۆڕیێت)

cd clamav-0.100.2

بۆ جێبەجێکردنی پەیکەرسازی(Configure ) سکریپ بڕۆن.ئەم پەیکەرسازییە ڕێتان پێدەدا کە تەواو پێداویستیەکان هاوئاهەنگ بکەن.

./configure --with-user

گەر لە کاتی پەیکەرسازی هۆشدارییێک، نیشان نەدرێ هەموو شتێک بە باشی دەچێتە پێشەوە.بۆ کۆکردنەوەو تێکڵاوکردنی نەرمەکالا دەبێ لە فەرمانی make سود بگرن.

make 

رێبدەن کە ئامرازی وەرگێڕان ClamAV بە باشی دروست بکا.ئەم پرۆسەیە کەمێ کات دەگرێت و تەنها چاوەڕوان بن.پاش تەواو کردنی پرۆسەی وەرگێڕان بە فەرمانی خوارەوە دایمەزرێنن.

make install

پەیداکردنی ڤایرۆسەکان لە ڕێگای هێڵی فەرمان
زۆربەی دژە ڤایرۆسەکان بە ناساندنی پەڕگەیێک پشکنین بۆ ڤایرۆس دەستپێدەکەن.بەو جۆرە کاتی ناسین پێرستێک لە پرسیارەکان ئاڕاستە دەکەن بۆ گەڕان.ClamAV خاوەنی پەڕگەیێکی پێناسە بۆ ناسینی ڤایرۆسەکان، بەارهێنەرانیش دەتوانن ئەم پێرستانە بەرۆژ بکەنەوە بە فەرمانی freshclam کە ClamAV بە ئاسانی پشکنین ئەنجام بدا و لە خێراترین کات ڤایرۆس یان هەرزەواڵە پەیدا بکا.ترمینال بکەرەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوە بنووسە:

sudo freshclam

دەرنجامی بەڕۆژ کردنەوە بە فەرمانەکەی سەرەوە

qezwan@kurdistan:~$ sudo freshclam
Sat Oct 13 17:34:30 2018 -> ClamAV update process started at Sat Oct 13 17:34:30 2018
Downloading main.cvd [  58%]

هەوڵ بدەن کە ئەم پێناسەی ڤایرۆسانە هەر حەفتە بەڕۆژ بکەنەوە بۆ لینوکس بۆ ئەوە کە ClamAV باشتر و بەهێزتر پشکنین ئەنجام ئەدا.بۆ پشکنین لە دایرێکتۆریێکی تایبەت واتە بوخچەیێکی تایبەت ئەم فەرمانە بنووسن:

sudo clamscan /location/of/folder/

لە هێڵەکەی سەرەوە، نە تەنها پشکنین بۆ بوخچەیە(folder) بەڵکو تەواو ژێر بوخچەکانیش دەگرێتە بەر.بۆ ئەم مەبەستە سویچی r زیاد بکەن بە فەرمانی clamscan :

sudo clamscan -r /location/of/folder/

گەڕان لە بوخچەی ماڵەوە(Home)
دایرێکتۆری بەشێکی ئەسڵییە کە بەکارهێنەرن کاری زۆر پێدەکەن و پەیوەندی فرەیە لەگەڵ‌ دایرێکتۆرییەکانی دیکە،گەر ئێوە ڤیرۆسێکتان هەیە بزانن لەم دایریکتۆرییەیە.بۆ پشکنین لەگەڵ ەرمانی clamscan مەسیری دایریکتۆری ماڵەوەی پێبدەن بەم جۆرە /home/username/ گەر پێتان خۆس نییە کە ناوی بەکارهێنەر بنووسن ئەمە /~ جێگیر بکەن;
خاڵ : بە یارمەتی سویچی v- دەتوانن قۆناغەکانی پشکنین ببینن.

sudo clamscan -rv ~/

یان بەم شێوە :

sudo clamscan -rv /home/username

گەر پێتان خۆشە بوخچەیێکی فرەتر بپشکێنن بەجیاتی ناوی بەکارهێنەرە /home/username/ جەخت بخەنە سەر ئەم فەرمانەو بوخچەی ماڵەوە /home/

sudo clamscan -rv /home/

پشکنینی بەربڵاوی سیستەم
گەر ئێوە لە ژێر مەترسی ئالوودە بوونن یان ترسی ئەوەتان هەیە کە تەواو سیستەمەکەتان بە ڤایرۆس ئالوودە بووە،دەتوانن بە بەربڵاوی سیستەمەکەتان پشکنین بکەن.بۆ ئەم مەبەستە بەفەرمانی clamscan ڕەگ یان ڕیشەی بۆ دابین بکەن کە دەکاتە پشکنینی ڕووت.بەم شێوە :

sudo clamscan -rv /

پشکنین بۆ پەڕگەیێک
بۆ ئەوە کە تەنها پەڕگەیێک کە مەترسی ڤایرۆسی هەیە، پشکنین بکرێ لە لایەن clamscan دەبێ کاتی نووسینی فەرمانی clamscan مەسیری ئەو پەڕگەش بنووسن کە گەرەکتانە پشکنین لەسەری ئەنجام بدرێت.

sudo clamscan -v /location/of/file/file.file

دەتوانن بە فەرمانی CD بچنە نێو شوێنی ئەو پەڕگە کە گەرەکتان پشکنینی بۆ بکەن بەم جۆرە:

cd /location/of/file/file.file
sudo clamscan -v file.file

کێشە لە خاوێنکردن
گەر گەرەکتان بوو کە پشکنین ئەنجام بدرێ و ئەم هەڵەیە ڕووی دا :

$ clamscan -v *
LibClamAV Error: cli_loaddbdir(): No supported database files found in /var/lib/clamav
ERROR: Can't open file or directory

----------- SCAN SUMMARY -----------
Known viruses: 0
Engine version: 0.98.5
Scanned directories: 0
Scanned files: 0
Infected files: 0
Data scanned: 0.00 MB
Data read: 0.00 MB (ratio 0.00:1)
Time: 0.007 sec (0 m 0 s)

هەروا کە وتمان clamscan ناتوانێت ڤایرۆسێک بناسێت، هوکاریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە، ئێوە پێرستی ڤایرۆسەکاناتان بۆ clamscan نەناساندووە.دەبێ فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن تا clamscan بەڕۆژ بێتەوە لە ناسینەوەیە ڤایرۆسەکان.

$ sudo freshclam