پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   دامەزراندنی ئەپی ئەندرۆید لەسەر گنو/لینوکس


بە پێی وتەی گەشەپێدەران، Anbox رێگایێکە بۆ چالاک کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر ڕوومێزی گنو/لینوکس.ئەم نەرمەکالا سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید دەخاتە نێو بوخچەیێک.بە یارمەتی کەمینەیێک لە ڕەقەکالای سیستەمەکەت هەروا تیکڵاو کردن لە سیستەمی کارگێری گنو/لینوکس دەتوانێت چالاک بێت.ئێوە دەتوانن هەر ئەپێکی ئەندرۆید لە نێو ئەم نەرمەکالا دامەزرێنن.

” بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان ئیمە لە پێوەری فەرمی لینوکس وەک  (LXC) بۆ جوداکردنی سیستەمی کارکردنی ئەندرۆید لە ڕاژە(host) سوود دەگرین.وشانی ئەندرۆید زۆر گرنگ نییە بۆیە ئیمە هەوڵی خۆمان دەدەین کە بەڕۆژ بین لە دوایین وشانی سیستەمی سەرچاوەکراوەی ئەندرۆید”

وردەکاری ئەم تەکنۆلۆژییە لەم ڤیدیۆ بە باشی دەتوانن ببینن:


بە پێچەوانەی سیستەمەکانی هاوشێوەی، Anbox  رێدەدات بە بەکارهێنەران لە سەر ناوەرۆکی سیستەمی کارگێریان ئەپی ئەندرۆیدیش دامەزرێنن. هەر وا کە دەزانن هەر کارێک لە سەرەتا کێشەی هەیە و ئەم کارەی ئێمەش بێ کێشە نابێت.لە بواری تەکنیکی دامەزراندنی Anbox  پێویستی بە چەند ماژۆڵ هەیە کە دەبێت لە کێرنێڵ دایمەزرێنیت.
Anbox  لە ئاستی ئاڵفایە، بۆ دامەزراندنی ئەپەکان ئێوە پێویستان بە هێڵێ فەرمان هەیە و هیچ فروشگایێکی ئەندرۆید وەک گوگڵ پڵەی لە خۆ نگرتووە. سەیرە ! پرۆژەی Anbox  لە سەرەتاوە لە سەر تەلەفۆنی کانۆنیکاڵ ئەنجامدرا . هەر چەندە تەلەفۆنی لەمسی ئوبونتو پرۆژەیێک زۆر گەورەتری لە سەردا بوو… ئێستا Anbox بە شێوازی ئاڵفایە بەڵام لە داهاتوو پایدارتر دەبێت و بە شێوازیکی یەکپارچە لەسەر کۆمپیوتری فەرمی واتە (host) دادەمەزرێت و ئیشدەکات. لێرە دەتوانن نووسراوەکانی گەشەپێدەری Anbox  ببینن.
دامەزراندنی (Anbox (Alpha لەسەر ئوبونتوی ١٦.٤ :
تەنها ترمیناڵ بکەرەوە ئینجا ئەم هێڵەی لێبنووسە :

sudo snap install --classic anbox-installer && anbox-installer

سەرچاوە ، لە گیت هاب و ماڵپەری فەرمی