پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   دامەزراندنی رینگ لە سەر گنو/لینوکس

پێشەکی

سکایپی(Skype) مایکرۆسۆفت و هەنگ ئاوت(Hangouts) بەڕاستی دوو ئەپی پەیامنێری بەهێزن.هەر دوو ئەم ئەپانە زۆر بە باشی لە سەر لینوکس ئیش دەکەن و دەتوانن کۆبونەوەیێک لە گەڵ هاوڕێکانتان ساز بکەن.بەڵام هێشتا ئەم دوو ئەپە واتە سکایپ و هەنگ ئاوت سەرچاوەکراوە نین.بۆیە کۆمپانیا گەورەکان لە پشتی ئەم دوو ئەپەن، کە دەتوانن زۆر بە ئاسانی سیخۆری زانیاریەکانتان بکەن و زانیاریەکانتان بفرۆشن بە مەبەستی ڕێکلامی هۆشمەند،تەنانەت بێ ئەوە کە ئێوە ڕەزایەتان بێ زانیاریەکانتان دەربهێنن و سودی لێ بگرن.

باشترین جێگیر بۆ ئەم دوو ئەپە دەتوانین نەرمەکالایێك ناو ببەین بە ناوی رینگ (Ring) کە ئەپێکی ئاڵوگۆڕ و گەیاندنە، سەرچاوەکراوەیە و بۆ هەر سێ سیتەمی کارپێکردنی ویندۆز، ماک و لینوکس وشێندراوە.یەکەم خاڵی گرینگی، هەروا کە ئاماژەمان پێ کرد سەرچاوەکراویە، ئینجا ئازادە و زۆر بەهێزە بۆ پاراستنی زانیاریەکانتان، بەتایبەت لە نێو ئەم هەموو پەیامنێرە جۆر وا جۆرانەی ئێستا.(رینگ بۆ تەلەفۆنە زیرەکەکانیش لە بەردەستە)

سود گرتن لە VPN بۆ بەهێزکردنی زانیاری تایبەتیتان
هەر چەندە کە گرووپی گەشەپێدەری رینگ، زۆر گرنگی دەدا بە پاراستنی زانیاری بەکارهێنەران بەڵام ئەمانیش ناتوانن ١٠٠٪ ئەم زانیاریانە بپارێزن.هەر بۆیە ئێوە دەتوانن بۆ ئەوە لە هاککردن خۆتان بپارێزن و زانیاریەکانتان دابخەن لە VPN سود بگرن.ڤی پی ئێن(Virtual Private Network )، لۆیێکی دیکە دەدا بە سەر گەیاندنەکانتان.
پێشنیاری ئێمە بۆ وەرگرتنی دەرگای پارێزراوی خەیاڵی(VPN)، سود گرتن لە ExpressVPNـە کە لە زۆربەی وڵاتەکان(٩٤ وڵات)دا و لە سەر لینوکس بە باشی ئیش دەکا.هەر چەند بۆ ماک و ویندۆزیش ڕاژەخوازی هەیە .بۆ داگرتنی پەڕگەکان بە تەکنۆلۆژی نهێنی کردنی 256-bit AES ، بەڕاستی خێرایی زۆرە.

ڕێنمایی دامەزراندنی لە سەر ئوبونتو
پەرەپێدەرانی رینگ کانگایێکی تایبەتیان لە سەر ئوبونتو کردووەتەوە کە بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بە ئاسانی و خێرایی لەسەر ئوبونتو دایمەزرێنن.ئێستا کانگای کەسی سێهەم(hird-party software repository) بۆ ئوبونتوی ١٦.٠٤ و ١٦.١٠ و لە داهاتوش بۆ ئوبونتوی ١٨.١٠ لە بەردەستە.
ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە فەرمانی echo کانگای رینگ زیاد بکەن بە ئوبونتو :
ئوبونتوی ١٨.٠٤

sudo sh -c "echo 'deb https://dl.ring.cx/ring-nightly/ubuntu_18.04/ ring main' > /etc/apt/sources.list.d/ring-nightly-main.list"
sudo apt-key adv --keyserver pgp.mit.edu --recv-keys A295D773307D25A33AE72F2F64CD5FA175348F84

ئوبونتوی ١٦.٠٤

sudo sh -c "echo 'deb https://dl.ring.cx/ring-nightly/ubuntu_16.04/ ring main' > /etc/apt/sources.list.d/ring-nightly-main.list"
sudo apt-key adv --keyserver pgp.mit.edu --recv-keys A295D773307D25A33AE72F2F64CD5FA175348F84

پاش ئەوەکە کانگای رینگتان زیادکرد بە ئوبونتو ،دەبێ پشتپێبەسراوەکانی رینگ ئامادە بکەن:

sudo add-apt-repository universe

بەڕۆژکردن و بەرزکردنەوەی ئوبونتو (update وە upgrade)بەم دوو فەرمانە

sudo apt update
sudo apt upgrade -y

لە کۆتایی بەم فەرمانە رینگ لە سەر ئوبونتو دامەزرێنن:

sudo apt install ring

ڕێنمایی دێبیان:

دامەزراندنی نەرمەکالای رینگ(Ring) لە دێبیان پێویستی بە کانگای کەسی سێهەم هەیە(third-party software repository).ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە پاکەتەکانی دێبیان کۆنەن.بۆ ئەمەش گەشەپێدەرانی رینگ، پێویستیان بە وشاندنی کانگای خۆیان هەیە.تا ئێستا، نەرمەکالی رینگ تەنها بۆ وشانی دێبیانی ٩ وشێندراوە.بەڵام بەکارهێنەرانی دێبیان دەبێ وشانی دێبیان بەڕۆژ بکەنەوە.
بەکارهێنەرانی کۆنەی دێبیان دەبێ سیستەمی کارپیکردنەکەیان بەڕۆژ بکەنە سەر وشانی جێگیر(Stable).
بۆ زیادکردنی ئەپی رینگ بە دێبیان، ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا فەرمانەکانی خوارەوە بنووسن :

su -
apt-get install dirmngr
sh -c "echo 'deb https://dl.ring.cx/ring-nightly/debian_9/ ring main' > /etc/apt/sources.list.d/ring-nightly-main.list"

ئێستا کە رینگ تێکڵاو بوو لەگەڵ‌ دێبیان دەبێ کلیلی GPG بۆ دامەزراندنی کانگاکان بە فەرمانی apt-key ڕێکبخەین :

apt-key adv --keyserver pgp.mit.edu --recv-keys A295D773307D25A33AE72F2F64CD5FA175348F84

لەم قۆناغە فەرمانەکانی بەڕۆژکردن (update)و بەرزبوونەوە(upgrade) جێ بەجێ دەکەین و لە کۆتایی رینگ دادەمەزرێتە سەر دێبیان:

sudo apt-get updatesudo apt-get upgrade -ysudo apt-get install ring

ڕێنمایی بۆ ئاچ لینوکس

گەشەپێدەرانی فەرمی بەرنامەی رینگ لە ئاچ پاڵپشتی ناکەن.هەر بۆیە بەشێکی کەم لە ڕاژەخوازان لە کانگای ئاچ بوونیان هەیە.بۆ دامەزراندنی رینگ لە سەر ئاچ ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا قۆناغەکانی خوارەوە تێپەڕێنن :
قۆناغی ١ : پەڕگەی Pacman.conf بە نەرمەکالای نانۆ لە ترمیناڵ بکەنەوە :

sudo nano /etc/pacman.conf

کێشان(Scroll) بێنە خوارەوە لە ترمیناڵ و بە شوێنی وشەی “Community#” بگەڕێن ئینجا هێمای “#” لێ بسڕنەوە.


قۆناغی ٣ :پەڕگەی Pacman.conf بە لێدانی دوگمەکانی هاوکات Ctrl+o پاشکەوت بکەن.
قۆناغی ٤ :هاوکاتگەریPacman بکەن بەفەرمانەکەی خوارەوە، ئینجا ڕێبدەن بە دامەزراندنی رینگ لە سەر ئاچ :

sudo pacman -Syy

قۆناغی ٥ :دامەزراندنی رینگ

sudo pacman -S ring-kde

یا بەم فەرمانە ؛

sudo pacman -S ring-gnome

دامەزراندن لە سەر فێدۆرا:

گەر ئێوە پێویستان بە سود وەرگرتن لە رینگ لە سەر فێدۆرا هەیە، بە شێوازی کانگای فەرمی ئەم ئەپە لە فێدۆرا بوونی هەیە.تا ئێستا بۆ وشانی فێدۆرای ٢٧ و ٢٨ رینگ بوونی هیە.چاوەڕانی وشانی ٢٩ لە داهاتووێکی نزیکیش دەکرێت.بۆ چالاکی کانگاکانی رینگ لە سەر فێدۆرا فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن :

sudo dnf config-manager --add-repo https://dl.ring.cx/ring-nightly/fedora_28/ring-nightly.repo

یان بەم فەرمانە :

sudo dnf config-manager --add-repo https://dl.ring.cx/ring-nightly/fedora_27/ring-nightly.repo

بەیارمەتی ئامێری بەڕێوەبەری پاکەتەکانی فێدۆرا واتە DNF رینگ دابمەزرێنن :

sudo dnf install ring

ڕێنمایی دامەزراندن لە سەر سووسە(سوزە)

ئۆپێن سووسە پاڵپشتی لە رینگ ناکات،بەڵام ئەو کەسانە کە پێیان خۆشە کە ئەم ئەپە لەسەر سیستەمەکەیان دامەزرێ، دوو ئەپی Ring-KDE وە Ring-Gnome لە بەردەستە.

دامەزراندنبە یارمەتی فلەتپەک

فلەت پەک(Flatpak) بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە سیستەمی کارپێکردنەکەیان هیچ پاڵپشتی لە رینگ ناکا، دەتوانن بە یارمەتی پاکەتەکانی فلەت بە ئاسانی بە فەرمانەکەی خوارەوە دایمەزرێنن.تەنها سەرەتا دەبێ Flatpak لە سەر سیستەمەکەتان دامەزرابێ، ئینجا بە فەرمانی خوارەوە دایمەزرێنن:

flatpak remote-add --if-not-exists flathub https://flathub.org/repo/flathub.flatpakrepo

flatpak install flathub cx.ring.Ring