نەرمەکالای مایکرۆسۆفت ڤیژڤاڵ ستۆدیۆ کۆد(Microsoft Visual Studio Code) نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاوکرا. بۆ هەر سێ سیستەمی کارپیکردنی ماک،ویندۆز و لینوکس لەبەردەستە.(لێرەش بابەتێکمان لەسەری نووسیوە)ئەم نەرمەکالا یان دەستکاریکەرەی کۆد،یەکێک لە بەهێزترین و سووک‌ترین نەرمەکالایە کە لەبەردەستە بۆ بەرنامەنووسەران و گەشەپێدەران .ئەم دەستکاریکەرە توانایی پاڵپشتی زۆر بەهێزی لە زمانەکانی خوارەوەی هەیە :

C++C#CSSDockerfileGoHTMLJavaScriptJSONLessMarkdownPHPPythonSassT-SQLTypeScript.

ئەم دەستکاریکەرە زۆرتر بۆ ئەوە کە گەشەپێدەرانی ئەپ بۆ لای ویندۆز دەی مایکرۆسۆفت ڕابکێشن بڵاو کرایەوە.سادەیی و خێرایی لە زیادکردنی پێوەکراوەکەنی زمان دەتوانێت  سەرنجی بەکارهێنەران بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.لە گیت هابیش مایکرۆسۆفت لە چەند ساڵی ڕابردوو زۆرتر هەوڵی داوە خۆی بەلای نەرمەکالای سەرچاوە کراوە ببات. بەهر حاڵ تاقیکردنەوەکەی بەسوودە.

کاتێک گەرەکتانە کە زیادکراوەیێکی زمانی پێ زیاد بکەن دەبێت کورتە کلیلەکانی   Ctrl + Shift + X ئینجا خشتی زیادکردنی زمان دەکرێتەوە و زمانەکەتانی پێ زیاد بکەن.

دامەزراندن لە سەر دابەشکراوەکان دێبیان/ئوبونتو:

گەر گەرەکتانە سەرەتا دایمەزرێنن دەتوانن بڕۆنە نێو ئەم لینکە وە بە پێی سیستەمی کارپیکردنەکەتان دایبگرن.ئینجا بەم دوو فەرمانە لە رێگای ترمیناڵ دایمەزرێنن :

sudo dpkg -i .deb
sudo apt-get install -f # Install dependencies

بۆ دامەزراندن بە شێوازی دەستی دەتوانن لەم سکریپتە سوود بگرن :

curl https://packages.microsoft.com/keys/microsoft.asc | gpg --dearmor > microsoft.gpg
sudo mv microsoft.gpg /etc/apt/trusted.gpg.d/microsoft.gpg
sudo sh -c 'echo "deb [arch=amd64] http://packages.microsoft.com/repos/vscode stable main" > /etc/apt/sources.list.d/vscode.list'

بۆ بەرۆژبوونی پاکەتەکان و شەکرەی کانگاکان دەتوانن لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo apt-get update
sudo apt-get install code # or code-insiders

بۆ دابەشکراوەکانی RHEL, Fedora وە CentOS :
بۆ دامەزراندنی VC CODE 64-BIT لە کانگای yum دەتوانن بەم فەرمانە کردار بکەن :

sudo rpm --import https://packages.microsoft.com/keys/microsoft.asc
sudo sh -c 'echo -e "[code]\nname=Visual Studio Code\nbaseurl=https://packages.microsoft.com/yumrepos/vscode\nenabled=1\ngpgcheck=1\ngpgkey=https://packages.microsoft.com/keys/microsoft.asc" > /etc/yum.repos.d/vscode.repo'

ئینجا بۆ بەڕۆژ بوونی پاکەتەکان بە فەرمانە کردار بکەن :

yum check-update
sudo yum install code

بۆ دابەشکراوەکانی سەر بنەمای openSUSE وە SLE :
سەرەتا ئەم سکریپتە لە ترمیناڵ بنووسن :

sudo rpm --import https://packages.microsoft.com/keys/microsoft.asc
sudo sh -c 'echo -e "[code]\nname=Visual Studio Code\nbaseurl=https://packages.microsoft.com/yumrepos/vscode\nenabled=1\ntype=rpm-md\ngpgcheck=1\ngpgkey=https://packages.microsoft.com/keys/microsoft.asc" > /etc/zypp/repos.d/vscode.repo'

ئینجا بۆ بەڕۆژ بوونی پاکەتەکان بەم دوو هێڵە لە ترمیناڵ کردار بکەن :

sudo zypper refresh
sudo zypper install code

دامەزراندنی پاکەتی rpm. بەم هیڵە کردار بکەن :
سەرەتا بچنە ئەم لینکە و دایبگرن ، ئینجا بەم هێڵە لە ترمیناڵ ئەو فایلە کە داتانگرتووە دایمەزرێنن:

sudo yum install .rpm

بۆ ئەوە ئەم دەستکاریکەرە بکەن بە سەستکاریکەری پێشگریمان لە سیستەم دەبێت ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ بنوسن :

xdg-mime default code.desktop text/plain

لەم پەرە دەتوانن زیادکراوەکانی پێ زیاد بکەن.لەم پەڕە دەتوانن داکیومینتەکانی ببینن واتە رێنماییەکان.لەم پەڕەش دەتوانن بە ڤیدیۆ رێنماییەکان ببینن.

سەرچاوە