پێشەکی :
گەر بە شوێن نەرمەکالا یان ئەپی پلەیەری میوزیک بگەڕێین، لە لینوکس سەدان هەڵبژاردەمان هەیە.وە زۆربەیان پاڵپشتی لە پۆدکاست،خو
ێنەری فیدەکان(RSS feeds)،بەخشی میوزیکی سەر هێڵ،بڵاوکەری زەیرەک و ..هتد،دەکەن و ئەمەش تایبەتمەندیێکی زۆر ئاساییە.بەڵام گەر بە شوێن پلەیەرێکی سادە، بە کەمینەی تایبەتمنەدیەکان(minimalist ) کە تەنها دەبێ چاوەڕوانی بڵاوکردنی پەڕگە میوزیکەکانیان لێ بکەن بە ڕووخسارێکی ساکار و قەشەنگ، دەبێ بە دڵنیایەوە موسیکس(Museeks)تاقی بکەنەوە.
ئەم نەرمەکالا بۆ هەر سێ سیستەمی وەگەڕخەری ماک،ویندۆس و گنو/لینوکس وشێندراوە.بە دوو ڕووخساری دەرخستن بە شێوازی شەو و ڕۆژ .گەر یەکێک لەم دابەشکراوانە واتە Debian, Ubuntu, Arch Linux, Fedora یا OpenSUSE لە سەر سیستەمەکەتان هەیە جێگای نگەرانی نییەو بە ئاسانی دایدەمەزرێنین.گەر لەم پێرستەی سەرەوە سیستەمی وەگڕخرەکەت بوونی نییە ئەوە دەبێ بە شێوازی AppImage دایمەزرێنی.(بۆ زانیاری فرەتر لە بارەی AppImage سەردانی ئێرە بکە)


دێبیان/ئوبونتو

ئەم نەرمەکالا لە پاکەتەکانی دێب(dpkg) بۆ دێبیان و ئوبونتو لە بەردەستە هەروا ئەو دابەشکراوانە کە لە سەر بنەمای ئەم دوو سیستەمەن.بەداخەوە کە بە شێوازی بەشی سێهەمی نەرمەکالا(PPA) یان کانگاکان( repositories) توانایی دامەزراندنمان هەیە.
سەرەتا بۆ دامەزراندن، ترمیناڵ دەکەینەوە ئینجا بە ئامێری wget دوایین وشانی نەرمەکالای Museeks لە کانگاکەی دادەگرین.

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-amd64.deb

بۆ وشانی ۳۲ بیتی ئەم نەرمەکالا بەم فەرمانە :

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-i386.deb

ئێستا بۆ جێبەجیکردنی دامەزراندن لە فەرمانی dpkg سوود دەگرین

sudo dpkg -i museeks-*.deb

موسیکس بێ هیچ کێشەیێک لە گنو/لینوکسی دێبیان و ئوبونتو دادەمەزرێ.[سەرسام بووم بەم دامەزراندنە]گەر هەڵەیێک دروست بوو ئەم فەرمانە بەکار بێنن:

sudo apt install -f

دابەشکراوەکەتان کۆنەیە دەتوانن بۆ بەرگیری لەهەڵەکان ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ بەکاربهێنن:

sudo apt-get install -f

لە کۆتایی ئێوە لە بەشی دەنگ/ڤیدیۆ وێنۆچکەی ئەم پەخشکەرەوەی دەنگتان هیەی.
ئارک(ئارج) لینوکس
گەر ئێوە لە سەر دابەشکراوەی گنو/لینوکسی ئارک هەن و پێتان خۆشە لە نەرمەکالای میوزیکی موسیکس سوود ببینن ،باشترین ڕێگا ئەوەیە لە پاکەتەکانی AUR بەهرە ببن.ئەمەش دەبێ کە ئاگادار بن کە دوایین وشانی ئەو نەرمەکالا دابگرن.ئەم نەرمەکالا لەسەر پاکەتی Git بۆ ئەم سیستەمی وەگڕخەرەیە.ترمیناڵ‌ بکەنەوەو فەرمانی Pacman بۆ گیت بنووسن:

sudo pacman -S base-devel git

ئێستا هەر دوو کانگای base-devel وە Git لە سەر لینوکسەکەتانە و بەم فەرمانە  لە سەر گیت دایبگرن :

git clone https://aur.archlinux.org/museeks-bin.git

بە فەرمانی CD ، دامەزرێنەری نەرمەکالا بخەنە نێو ترمیناڵ:

cd museeks-bin

ئێستا بە فەرمانی makepkg نەرمەکالا دامەزرێنن لە ترمیناڵ.شایەت بە فەرمانی makepkg ئەم نەرمەکالا دانەمەزرێ،ئەمەش بێویستی بە پێداویستیەکانی دامەزراندنی موسیکسە.دەتوانن بە فەرمانەکەی خوارەوە ئەم کێشەش چارەسەر بکەن:

makepkg -si

فێدۆرا و ئۆپێن سوسە
بە یارمەتی پاکەتی RPM ئێوە دەتوانن نەرمەکالای موسیکس لە سەر دابەشکراوەکانی سوسو و فێدۆڕا زۆر بە ئاسانی دامەزرێنن.سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی نەرمەکالای wget نەرمەکالای موسیکس دابگرن:

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-x86_64.rpm

بۆ وشانی ۳۲ بیت بەم فەرمانە :

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-i686.rpm

ئێستا بەنا بە وشانی سیستەمی کارپێکردنەکەتان ،بە فەرمانەکەی سەرەوە ئێوا توانیتان کە نەرمەکالای پلەیەری موسیکس دابەزێنن.ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوو و بە پێێ سیستەمی وەگرخەرەکەتان بۆ دامەزراندن سوود بگرن :
فێدۆرا :

sudo dnf install museeks-x86_64.rpm

یا

sudo dnf install  museeks-i686.rpm

ئۆپێن سوسە :

sudo zypper install museeks-x86_64.rpm

یان

sudo zypper install museeks-i686.rpm

دامەزراندن بە یارمەتی تەکنۆلۆژی AppImage
 پێشتر بابەتێکی چڕ و پڕمان لە سەر ئەم جۆرە دامەزراندنە نووسی.ئەمەش بۆ ئەو بەکارهێنەرانەیە کە هیچ یەک لە دابەشکراوەکانی سەرەوەیان نییە.سەرەتا بە یارمەتی فەرمانی wget پاکەتی AppImage وەک خوارەوە دابگرن :

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-x86_64.AppImage

وشانی ۳۲ بیتی AppImage لەم فەرمانە دابگرن

wget https://github.com/KeitIG/museeks/releases/download/0.9.4/museeks-i386.AppImage

ئێستا دەبێ ئاستی دەستپێگەیشتن یان مۆڵەتدان بە فەرمانی chmod لە ترمیناڵ بگۆڕن :

sudo chmod +x museeks-x86_64.AppImage

بۆ ۳۲ بیتیش بەم جۆرە:

sudo chmod +x museeks-i386.AppImage

ئێستا نەرمەکالای موسیکس بە عینوانی بەرنامەیێک ئیش دەکا.گەر کێشەیێکتان هەیە دەتوانن بەم جۆرە کردار بکەن کە بەفەرمانی mkdir بوخچەیێک بۆ Museeks درووست بکەن:

mkdir -p ~/AppImages

ئێستا بەرنامە موسیکس AppImage بگوازنەوە بە فەرمانیmv ، بۆ ئەو بوخچە کە دروستان کردە:

mv museeks-*.AppImage ~/AppImages

بە فەرمانی CD بچنە نێو دایرێکتۆرییەکە

cd ~/AppImages

لە کۆتایی دەستبکەن بە جێبەجێکردنی موسیکس بەم فەرمانە :

./museeks-*.AppImage

سەرەکەوتوبن 🙂

سەرچاوە