پێشەکی :
بەکار‌هێنەری نوێی لینوکسیت و پێویستت بە نەرمەکالایێکی نیگارکێشی باش هەیە؟ با چاوێک بە کریتا بخشێنین! نەرمەکالایێکی گرافیکی خۆڕایی،سەرچاوەکراوە و دەیان تایبەتمەندی بۆ جێبەجێکردنی نیازەکانی هونەرمەندان هەیە.
کریتا(Krita) بە شێک لە پرۆژەی KDE یە و لە سەر زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکسی ئیش دەکا.بۆ دامەزراندنی کریتا سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە،ئینجا پەیرەو  بن، لە یەکێک لەم فەرمانانە بەپێی دابەشکراوەکەتان.

گنو/لینوکسی ئوبونتو

کریتا لە کانگاکانی فەرمی نەرمەکالا لە ئوبونتو بوونی هەیە و بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بە ئاسانی و خێرایی دایمەزرێنن.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن.

sudo apt install krita

وشانی کریتا لە سەرچاوەی نەرمەکالاکانی ئوبونتو دوایین وشانە بەڵام بە تەواوی لەگەڵ دوایین وشانی فەرمی کریتا یەکسان نییە.گەر ئێوە چاو لە دوایین وشان بکەن،ئێوە بۆ بەرۆژکردنەوە پێویستان بە پاکەتە (PPA)فەرمیەکانی کریتایە.بۆ ئەم کارە سود بگرن لەم فەرمانە

sudo add-apt-repository ppa:kritalime/ppa

پاش زیادکردنی فەرمانەکەی سەرەوە بڕۆن بۆ بەڕۆژ کردنەوەی سیستەم

sudo apt update

کاتی بەرۆژ کردنەوەی کریتا ئێوە دوایین وشانی نوێی دەبینن،ئینجا دەبێ بۆ وەرگرتنی دوایین وشان بەرزی بکەنەوە بەم فەرمانە

sudo apt upgrade -y

گنو/لینوکسی فێدۆرا

بۆ دوایین وشانی کریتا لە سەر فێدۆرا ئێوە پێویستان بە کاری زیادە نییە.بۆ دامەزراندن.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی پاکەتەکانی DNF دایمەزرێنین.

sudo dnf install krita -y


گنو/لینوکس ئۆپن سوسە(سووزە)

هەر وەک فێدۆرا، زۆر بە ئاسانی دادەمەزرێت، هیچ پێویستی بە چالاککردنی بەشی سێهەم نەرمەکالای سەرچاوە نییە.تەنها ترمیناڵ بکەنەوە و بە یارمەتی پاکەتەکانی Zypper بڕۆن بۆ جێبەجێکردنی نەرمەکالای کریتا

sudo zypper install krita

گنو/لینوکسی دێبیان

نەرمەکالای گرافیکی کریتا لە دێبیان بوونی هەیە و دەتوانن دایمەزرێنن.بۆ دامەزراندن ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی پاکەتەکانی Apt-get دەست بکەن بە دامەزراندن.

sudo apt-get install krita

هەرچەندە کە دامەزراندنی کریتا لە سەر دێبیان هەمیشە بە وشانێکی کۆنەترە، ئەڵبەت زۆر کۆنە نە! بەڵام بە هۆی ئەوە کە دێبیان درەنگ بەرۆژ دەبێتەوە، بۆیە نەرمەکالاکانی کانگاکانیشی هەمیشە بە شێوازی جێگیر دەمێنەوە.گەر گەرەکتان نییە ئەم کێشەتان بێ دەتوانن لە ڕێگای تەکنۆلۆژیەکانی Flatpak یا AppImage دایمەزرێنن، باشی ئەمە ئەوەیە کە نوێترین وشانی هەمیشە لە بەردەستانە و ئیشی بە سەر کانگاکانی دابەشکراوەکان نییە.

گنو/لینوکسی ئاچ(ئارچ)

لە ئاچ لینوکس ئێمە زۆر بە ئاسانی دەتوانین کریتا دامەزرێنین،هەر چەند پێش دامەزراندن دەبێ “Extra” لە کانگای نەرمەکالاکان چالاک بکەن.بۆ ئەم مەبەستە دەبێ ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا پەڕگەی پەیکەرسازی Pacman بە یارمەتی دەستکاریکەری دەقی Nano ڕێکبخەن:

sudo nano /etc/pacman.conf

لە دەستکاریکەرەکە کەشان(scroll)دێنینە خوارەوە تا بە وشەی [Extra] دەگەیین ئینجا هێمای # لە سەرەتای وشە لادەبەین.
پاش چالاککردنی Extra ئێمە دەبێ پەڕگەی Pacman بەرۆژ بکەینەوە بەم جۆرە :

sudo pacman -Syyu

کاتێک ڕێکخستنتان لە سەر Extra ئەنجام دا ،ئێستا دەبێ کریتا دامەزرێنن :

sudo pacman -S krita

دامەزراندن بە یارمەتی فڵەت پەک(Flatpak)

بۆ زانیاری فرەتر لە سەر ئەم تەکنۆلۆژییە، بۆ دامەزرندن سەردانی ئەم بابەتە لە قەزوان بکەن.
بە هەرحاڵ بۆ دامەزراندن ئەم دوو فەرمانە لە ترمیناڵ‌بنووسن :

flatpak remote-add --if-not-exists flathub https://flathub.org/repo/flathub.flatpakrepo

flatpak install flathub org.kde.krita

دامەزراندن لە تەواو دابەشکراوەکان(AppImage)

زۆر یەک لە دابەشکراوەکان پاڵپشتی لە سنەپ و فڵەت پەک دەکەن و بەشێکی دابەشکراوەکان کانگای نەرمەکالاکانیان داخستووە. ئێمە دەتوانین بە یارمەتی تەکنۆلۆژی AppImage دامەزراندن ئەنجام بدەین.بۆ زانیاری فرەتر لە سەر AppImage دەتوانن ئەم بابەتە لە قەزوان بخوێنن. بەڵام دامەزراندن بەم جۆرەیە :

ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی نەرمەکالای wget کریتا دامەزرێنن :

mkdir -p ~/AppImages

cd ~/AppImages
wget https://download.kde.org/stable/krita/4.1.1/krita-4.1.1-x86_64.appimage

پاش داگرتن ،دەبێ ئاستی مۆڵەتدانەکانی پەڕگەی کریتا بگۆڕین بە جێبەجێکردن بەم جۆرە:

sudo chmod +x krita-4.1.1-x86_64.appimage

ئێستا لە ترمیناڵ کریتا بەم جۆرە دەخەینە گڕ :

./krita-4.1.1-x86_64.appimage

بەڕۆژکردنی AppImageی کریتا

کێشەی AppImage ئەوەیە کە نەرمەکالاکانی بە شێوازی خۆکارانە بەڕۆژ نابێتەوە،بە جیاتی بەڕۆژکردنەوە دەتوانین کریتا بەرزبکەنەوە بۆ وشانی نوێ بەم چەند قۆناغە.

۱- ترمیناڵ بکەنەوەو فەرمانەکەی خوارەوەی بۆ سڕینەوەی کریتا تێدا بنووسن :

cd ~/AppImages

rm krita-4.1.1-x86_64.appimage

۲-برۆن بۆ ماڵپەڕی فەرمی AppImage ئینجا دوایین وشانی کریتا دابزێنن.
۳-ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی فەرمانی CD بچنە نێو بوخچەی Downloads/~

cd ~/Downloads

مۆڵەتدان یان دەستپێگەیشتنی پەڕگە بگۆڕن ئینجا بیخەنە نێو ئەم بوخچە AppImages/~ بەڕیزی فەرمانەکانی خوارەوە

sudo chmod +x krita-*-x86_64.appimage

mv krita-*-x86_64.appimage ~/AppImages

./krita-*-x86_64.appimage