پێشەکی :
گەشەپێدانی بەرنامەی ئەندرۆید لە لینوکس ڕوو لە پێشکەوتنێکی فرەس.هۆیەکەی ئەوەیە کە پڵەتفۆرمی لینوکس زۆر بە باشی خۆی لە گەڵ ئەندرۆید هاوئاهەنگ دەکا و زۆر ئیشەکان ئاسان تر دەکاتەوە.وێستگەی کاری لە سەر لینوکس زۆر بەهێزترە بە بەراوەرد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە.پەرەپێدان و گەشەپێدانی نەرمەکالا لە سەر لینوکس شتێکی وجودییە،هەر لەم گۆشەوە ئێمە ئەم بابەتە دەنووسین.
ئامرازی پەرەپێدانی ئەندرۆید لە سەر لینوکس
ئەندرۆید ستۆدیۆ نەرمەکالای گەشەپێدەری ئەندرۆید لە لایەن گووگڵە،کە دەیان ئامرازی دیکەی لە خۆ گرتووە بۆ پەڕەپێدان و دروستکردنی نەرمەکالا و ئەپ بۆ ئەندرۆید. پێش ئەوە کە ئیش بکەن بەم نەرمەکالا و دایمەزرێنن دەبێ جاڤاتان دامەزراندبێ.گەر جاڤا دانەمەزرێ ئەم نەرمەکالا چالاک نابێ.
خاڵ : گەر بێجگە لە OpenJDK شتێکی دی کە دامەزرێنن ، پێویستان بە ئیشی فرەتر و دامەزراندنی پاکەتی فرەتر بۆ چالاککردنی ئەندرۆید ستۆدیۆیە(Android Studio).باش وایە کە پەڕەی ڕێنمایی دامەزراندن لە سەر لینوکس بخوێنن تا زانیاری فرەترتان دەستکەوێ.
دامەزراندن لە سەر ئوبونتو:
دەستپێگەیشتن و دامەزراندنی OpenJDK زۆر سادەیە لە ئوبونتو لە وشانی ئوبونتوی ۱۸.۰۴ پاکەتی وشانی OpenJDK لە بەردەستە.بۆ داگرتنی تەنها ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی پاکەتی Apt دایمەزرێنن.

sudo apt install openjdk-11-jdk

نیازتان بە زانیاری فرەتر و پاکەتی فرەتر لە OpenJDK 11 ـە سەردانی ئێرە بکەن.
دێبیان:
دێبیان دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە زۆرتر لە سەر نەرمەکالای پایدار دەڕوا.بەم هۆیەوە زۆر دژوارە کە بتوانین لە سەر دوایین وشانی OpenJDK قسە بکەین.بەهەر حاڵ ئەتوانن سوود لە وشانی ۸ بگرن بەڵام بۆ بەڕۆژ کردن دەتوانن لە دوایین وشانیOpenJDK سوود ببینن بەڵام ئەمەش لە ئاستی قسەدایە.

sudo apt-get install openjdk-8-jdk

ئاچ لینوکس
ئاچ لینوکس لە قەراغی لینوکسە کە سەر ئێشەی فرەی هەرەکە.بەڵام هیچ کێشەیێک لە دامەزراندنی OpenJDK بوونی نییە بەڵام بۆ دوایین وشانی واتە ۱۱هیچ ڕێگایێک نییە.بەڵآم بەکارهێنەران دەتوانن لە وشانی OpenJDK 10 کە وشانێکی نوێیە دەتوانن ڕابێن.
بەیارمەتی Pacman ئێمە دەتوانین OpenJDK دامەزرێنین:

sudo pacman -S jdk10-openjdk

فێدۆرا :
فێدۆرا وشانی ۱۰ ـی نەرمەکالای OpenJDK هەیە، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی دامەزراندنی ئەندرۆید ستۆدیۆ باشە و تەواوە.بۆ دامەزراندن دەبێ بە یارمەتی بەڕێوەبەری پاکەتی DNF لەترمیناڵ بەم جۆرە فەرمان بووسن :

sudo dnf install java-openjdk -y

ئۆپن سووسە :
لەم دابەشکراوە پەیوەندی بەوە هەیە کە کام لە وشانی OpenSUSE لە سەر کۆمپیوترەکەتە وشانی نوێ یان وشانیکی زۆر کۆنە.بۆ ئەمە داگرتنی OpenJDK کەمێ زەحمەتە.
بۆ ئیشکردن بە OpenJDK ،سەردانێکی پەڕەی OpenSUSE بکەن.لە پەڕەی داگرتن وشانی OpenJDK کە پێتان خۆشە دایبگرن، هەڵیبژێرن و کرتەیێکی لە سەر دوکمەی دامەزراندن“install” بکەن بۆ دامەزراندن.
لینوکسەکانی دیکە
زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس تەنانەت ئەوانەی کە زۆر نادیارن لە OpenJDK سوود دەبینن، بۆ ئەوە لە کانگاکانیان پارێزاون و بوونیان هەیە.هەر بۆیە دامەزراندن OpenJDK فرە ئاسانە.تەنها ترمیناڵ‌بکەنەوە و بە شوێن پاکەتی OpenJDK بگەڕێن یان لە ماڵپەڕی فەرمی دایبەزێنن .
داگرتنی ئەندرۆید ستۆدیۆ (Android Studio)
بەداخەوە! ئەندرۆید ستۆدیۆ هیچ پاکەتێکی باینێری بۆ داگرتن نییە و دەبێ بەکارهێنەرانی لینوکس بە شوێن پاکەتی داگرتن بە شێوازی پەستان بگەڕێن.بڕۆنە پەڕەی داگرتن لە ماڵپەڕی فەرمی ئەندرۆید ستۆدیۆ ،ئینجا مۆڵەتدانەکەی قەبوڵ بکەن و برۆن بۆ داگرتن.پاش داگرتن لە ترمیناڵ بە یارمەتی ئامێری Unzip extract Android Studio بیکەنەوە.

cd ~/Downloads

unzip android-studio-ide-*-linux.zip

بە یارمەتی فەرمانی CD بچنە نێو ژێربوخچەی bin بەم شێوازە :

cd android-studio/bin

دامەزراندنی ئەندرۆید ستۆدیۆ :
بە یارمەتی ئەم فەرمانە دەستکەن بە دامەزراندن :

./studio.sh

ئەڵبەت چەندین کۆمپۆنێنت دادەگرێ،گەر خێرایی ئینتەرنێتت نییە ئەم بەشە بەتاڵ بکەرەوە بەڵام پێویستە بۆ ئیشکردن.

لە کاتی دامەزراندن بە شێوازی ویزارد(Wizard) وشەی “Standard” هەڵبژێرن، ئینجا کاتێک Android Studio Wizard دامەزراندن تەواو دەکا وشەی “Start a New Android Studio” بۆ دەستپێکردن بە گەشەپێدان هەڵبژێرن.

سەرکەوتووبن 🙂