پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   دامەزراندنی FFMpeg بە شێوازی گرافیکی لە گنو/لینوکس

پێشەکی :
FFMpeg نەرمەکالایێکی کە ئیشی بە سەر سیستەمی کارپێکردن نییەو لە سەر هەر سیستەمێک دادەمەزرێ.ئەڵبەت بە شێوازی هێڵێ فەرمان ئیش دەکا.نەرمەکالایێکی خێرا بۆ گۆڕینی جۆرەکانی فۆرماتی میدیایە(دەنگ و ڕەنگ).تەنانەت ئێوە دەتوانن قەبارەی پەڕەکانتان زۆر دابەزێنن بێ ئەوە کە کواڵێتی دەنگ و ڕەنگی کەم بێتەوە.ناوی ئەم نەرمەکالا لە دوو بەش پێک هاتووە یەکەم FF واتە بەخێرایی بۆ بەرەوە ڕۆیشتن و Mpeg گرووپی پێوانەیی یان ستانداردی ڤیدیۆیە.ئەم نەرمەکالا لە سەر ڕێپێدان یان مۆڵەتی ‫‪GNU/Linux‬‬ـیە.
لەم نەرمەکالا لە ‫‪VLC,‬‬ ‫‪MPlayer,‬‬ ‫‪HandBrake,‬‬ ‫‪Blender‬‬،Google‬‬ ‫‪Chrome,‬‬ ‫‪YouTube,‬‬ ‫‪Facebook,‬‬ ‫‪ffmpeg2theora‬‬ وە زۆر نەرمەکالای دیکەش بەکار دەبرێت.هەر وا ئەم نەرمەکالا دەتوانێ لە نێو ‫‪HTML5‬‬ ئیش بکا.
‫‪
دامەزراندن :
لەسەر ئوبونتو

sudo apt-get install ffmpeg

فێدۆراو دابەشکراوەکانی رێدهەت

sudo dnf install ffmpeg

لە مینیت

sudo add-apt-repository ppa:mc3man/trusty-media
 sudo apt-get update
 sudo apt-get install ffmpeg

لە ئاچ

sudo pacman -S ffmpeg

نمونە :
فەرمانێکی سادە بەم جۆرەیە لە ترمیناڵ گەرەکمانە فۆرماتی ڤیدیۆییک mp4 بکەن بەم فۆرماتە avi :

ffmpeg -i input.mp4 output.avi

سویچی فرەی لە گەڵ خۆی هەیە، بۆیە با لە باسەکەمان دوور نەبینەوە و ئەم سویج یان هەڵبژاردانە بەکارهێنەر دوچارت شڵەقاندن دەکا. بەڵام ئێمە گەرەکمانە بە جیاتی هێڵی فەرمان لە شێوازی گرافیکی واتە(GUI) سوود بگرین بە یارمەتی نەرمەکالایێک بە ناویQWinFF ،کە ئیشکردنی زۆر ساکار کردوە.
ئەو نەرمەکالا کە ئێمە گەرەکمانە باسی لەسەر بکەین ناسراوە بە QWinFF .نەرمەکالایێکی زۆر بە هیزە کە بە شێوازی گرافیکی هێڵی فەرمانی ffmpeg ، دەگۆڕێت بە کارپێکردنێکی سادە و ئاسان ئیتر ئێمە کاتی ئیشکردن بە زۆر دووچاری ئاڵۆزی FFMpeg نابین.
دامەزراندنی QWinFF :
QWinFF زۆر بە سادەیی لە سەر دابەشکراوەکان گنو/لینۆکس دادەمەزرێ، هەر وا زۆریش خێرایە لە ئیشکردن.بەڵام پێویستیمان بە دامەزراندنی نەرمەکالاکانی FFMpeg و FFProbeهەیە ،ئەگینا بەرنامە ئیش ناکا.بۆ دامەزراندن، ترمیناڵ‌ بکەنەوە ئینجا فەرمانی دامەزراندن لە سەر بنەمای دابەشکراوەی خۆتان بنووسن.
ئوبونتو
QWinFF پاڵپشتی لە ئوبونتو لە ڕێگای PPA ئەنجام دەدا.ئمەش ڕێدەدا بەگەشەپێدەران ، خوازیاران و دامەزرێنەران کە بێ هیچ هەوڵدانێک ئەم نەرمەکالا دامەزرێنن.هەرچەندە لە رێگای PPA زۆر بە شێوازی ڕۆژانە بەڕۆژناکرێتەوە(بە هەر هۆیەکەوە).بەڵام دەبێ بۆ داگرتنی ئوبونتوی ۱۸.۰۴ پاکەتێکیPPA دابگرین(لە کاتی نووسینی ئەم بابەتە دوایین وشانی ئوبونتو Ubuntu 18.04 LTSـیە)
بە یارمەتی نەرمەکالای wget لە ترمیناڵ دوایین وشانی QWinFF دادەگرین :
خاڵ دوایین وشانی QWinFF بۆ ئوبونتوی ۱۵.۰۵ (Ubuntu 15.04) وشێندراوە بەڵام کەمێ هۆشیار بە ؛

wget https://launchpad.net/~lzh9102/+archive/ubuntu/qwinff/+files/qwinff_0.2.0-1~wily2_amd64.deb

بۆ وشانی ۳۲ بیت :

wget https://launchpad.net/~lzh9102/+archive/ubuntu/qwinff/+files/qwinff_0.2.0-1~wily2_i386.deb

بۆ پاکەتەکانی دێبیان دەتوانن بە ئامرازی dpkg وەریبگرن :

sudo dpkg -i qwinff_0.2.0-1~wily2_*.deb

دامەزراندنی ئەم پاکەتە لە ئوبونتو بە فەرمانەکەی سەرەوە هەڵەیێکی تێدا دەبێ.بۆ بەرگیری لەم هەڵه لەم فەرمانە سوود ببینن :

sudo apt install -f

پاش دامەزراندن دەتوانن لە QWinFF سوود بگرن و ئامادەیە بۆ ئیشکردن.

دێبیان :
هیچ زانیاریێک بۆ دامەزراندن لە پەڕەی فەرمی ئەم نەرمەکالا(QWinFF) نییە.تەنها بۆ ئوبونتو،مینیت و دابەشکراوەکانی دیکە نووسراوە.بەڵام هیچ دڵگران مەبن.ئوبونتو و دێبیان براو خوشکن :)، بێجگە لە گۆڕانکاریێکی کەم لە م لاو لەو لا جیاوازیێکی فرەیان نییە.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی فەرمانی wget وشانێک لە QWinFF دابگرن، وە ئامرازی dpkg دایمەزرێنن :

wget https://launchpad.net/~lzh9102/+archive/ubuntu/qwinff/+files/qwinff_0.2.0-1~wily2_amd64.deb

وشانی ۳۲ بیت :

wget https://launchpad.net/~lzh9102/+archive/ubuntu/qwinff/+files/qwinff_0.2.0-1~wily2_i386.deb

دامەزراندن :

sudo dpkg -i qwinff_0.2.0-1~wily2_*.deb
sudo apt-get install -f

ئاچ لینوکس :
ئاج وشانێکی QWinFF لە نێو AUR هەیە.بۆ دامەزراندن.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا ئەم قۆناغانەی خوارەوە تێپەڕ بکەن :
خاڵ : زۆر جار ڕیزبەندی دامەزراندنی پاکەتەکان شکەست دێنێ.دەبێ لێرە دڵنیا بن کە وشانی پاکەتیAURـتان بە درووستی تێخزاندووە.لە کاتی پێویست دەبێ ئەمانە بار بکەنەوە.بەهەحاڵ قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامی بدە:

sudo pacman -S base-devel git
git clone https://aur.archlinux.org/qwinff.git
cd qwinff
makepkg -si

فێدۆرا
بەداخەوە! کانگاکانەی QWinFF لە فێدۆرا زۆر کۆنن.بەڵام دەتوانن شێوازی ڕێنمایی کۆدی سەرچاوەی نەرمەکالاکە ئەنجام بدەن.دڵنیا بە کە RPM بۆ FFMpegچالاک کراوە بێ.هەروا تائێستا ئەم نەرمەکالا بە شێوازی فەرمانی سەرچاوە لە ماڵپەڕی فەرمی بۆ فێدۆرای ۱۷ تا ۲۰ لەبەردەستە.
ئۆپێن سووسە:
ئۆپێن سووسە خاوەنی repo ـیێکە بۆ ئەم نەرمەکالا(QWinFF).بەڵام بۆ وشانی کۆنە.بۆ دامەزراندنی QWinFF شێوازی فەرمانەکان لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجام بدەن.

لینوکس بە گشتی :
باشترین ڕێگا بۆ دابەشکراوەکانی دیکەی گنو/لینوکس ئەوەیە کە کۆدی سەرچاوەکەی وەربگرن.باشترین ڕێگا بۆ دەستپێک ئەوەیە کە ترمیناڵ بکەنەوە و ئینجا پێداویستیەکان دامەزرێنن.

  • FFMpeg
  • ffprobe
  • Git
  • ffplayer or mplayer
  • sox
  • QtSDK 4.4.3 or later
  • libnotify

کاتێک تەواو پێداویستیەکان دامەزران،کۆدی سەرچاوە ببینن ئینجا وه‌رگێڕانی(compile) بکەن نێو کۆمپیوترەکەتان.

git clone 'git://github.com/qwinff/qwinff.git
cd qwinff
make
sudo make install

گۆڕینی فۆرماتی پەڕەکان بە یارمەتی QWinFF
ئیشکردن بە نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی QWinFF فرە ئاسانە.ئیتر لەو هەموو فەرمانەی ترمیناڵ ڕزگارتان دەبێ.بۆ دەستپێکردن دۆکمەی سەوزی “+” لێبدەن،

پەڕگە فایلێک هەڵبژێرن کە گەرەکتان بیگۆڕان.ئینجا لە پەنجێرەی “Add Tasks” ئەتوانن پەڕگەی دیکە هەڵبژێرن پاشان دوکمەی “Next” لێبدەن.ئینجا جۆری یان فۆرماتی فایلەکە کە گەرەکتان دەرنجامی فۆرماتی پەڕگەکەتان بێ هەڵیبژێرن و “Finish” لێبدەن.

سەرئەنجام دەبێ لەسەر دۆکمەی “Start” کرتە بکەن.

سەرکەوتووبن 🙂

ئەتوانن ئەم بابەتەش بخوێنن” ۱۰ فەرمانی FFmpeg بۆ دەستکاری فایلی مێدیا لە ترمیناڵ