وەشانی Freya 0.3.2 وشێندرا

لەم کاتە بۆ هەینی، ئێلێمێنتری وشانێکی نوێی  بڵاوکردەوە.کەمێ لە وەردەکاریەکان لە پێناوی هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ بەکارهێنەری نێودەوڵەتی بۆ خۆماڵی کردنی سیستەم لەگەڵ UEFI و ئاسایشی بووت(SecureBoot). بۆ ئەم مەبەستە ئێمە توانیمان تایبەتمەندیەکانی جووت بکەین.

UEFI و ئاسایشی بووت(SecureBoot)

بەیارمەتی بلیمەت و شارەزای بواری نەرمەواڵە وە هەروەها پەندەکانی بەرێز Antoni Norman  بە نازناوی (Pinguy) توانیمان پێداچونەوەیێکی دیکە لەسەر ساختاری ISO(International Organization for Standardization.)  بکەین.ئەم وەشانە لەسەر بەیسی یان مێعماری ٦٤ بیتد U)EFI) و ئاسایشی بووت بێ تۆڕی ئینتەرنێت تاقیکرایەوە.هەروا لە بەشی بووتی گراپ(GRUB )هیچ کێشەیێکمان نەدی و وردە هەڵەکانمان چارەسەر کرد.

زمانی نێودەوڵەتی

ئێما لەم وەشانە کاری بەهێزمان لە بواری زمانەوانی و وەرگێران لە گەڵ بەرێزان  Leonardo Lemos و Maxim Trankov ئەنجام دا.هەرچەند پاکەتی سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری قەبارەی کەمێ زۆر بووە بەڵام توانیمان ٢٢ پاکەتی زمانی پێ زیاد بکەین.ئەمەش لە داهاتوو باشتر دەبێت.لەم بوارە کون و کەڵێنی زۆرمان گرت و چاکمان کرد.

زۆرتر لە ٥ ملیۆن داگرتن

لە سەر ماڵپەڕیSourceforge زۆرتر لە ٢ر١ ملیۆن داگرتنمان بووە کە ئەمە زۆر  دەڵخۆشکەرە بۆ ئێمە.ئەو کات ئێمە لە سەرەتاکان بووین .بەڕاستی ئێمە بە هۆی داگرتنی زۆر کە هۆکاری ئەو ماڵپەڕە بوو زۆر دەستخۆشیان دەکەین.بەڵآم فێریا (دوایین وشانی ئێلێمێنتری)سەڵماندی کە ئێمە لەبەرچاوین و زۆرتر لە ٥ ملیۆن بار داگرتنی بووە.ئەمەش جێگای بەهێزی ئێلێمینتریە.

چۆن بەرۆژی بکەین

گر پێشتر ئێلێمێنتری دامەزراندووە تکایە لە رێگای ئەپی بەڕۆژ بوون نوێی بکەرەوە.گر نە بە قەبارە ٣ر١ گیگابایت دایبەزێنەو بڕۆ بۆ داگرتن.هیوادارین ئەم وەشانەتان کە بۆ سەر ساڵی ٢٠١٦یە بەدەڵ بێت و چێژی لێ بووەن..

سەرچاوە