پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   دروستکردنی پەرتووکی دەنگ لە گنو/لینوکس

پێشەکی:

M4Baker نەرمەکالایێکی زۆر بە هێز بۆ درووستکردنی پەڕگەی دەنگ بە پاڵپشتی لە، زۆربەی جۆرەکانی پەڕگە دەنگە.بەکارهێنەرانی گنو/لینۆکس دەتوانن لەم ئەپە بۆ دروستکردنی پەرتووکی دەنگی بۆ نابینایان سوود بگرن.دەرئەنجامی دەنگ بە شێوازی M4Bـە،کە لە هەر کوێ پاڵپشتی لێ بکرێت توانایی بڵاوکردنی هەیە.
لەم بابەتە ئێمە فێر دەبین کە چۆن پەرتوکێکی دەنگ بە یارمەتی M4Baker درووست بکەین و بیگۆڕین بە فۆرماتی M4B،هەر وەها لەگەڵ پەرتووکێکی دەنگ تێکڵاوی بکەین.ئەمەش دەرفەتێکە کە بۆ ئەو هاووڵاتییە نابینا و کەم بینانە لە کوردستان بە پێی تواناییمان زانیاریێک ببەخشین یان ئەم پیاوەتیەمان لە دەست نایێ، بۆ فرۆش لە ئامازۆن و فرۆشگەکانی دیکە دایبنین.

ئەمەش دەرفەتێکە بۆ هاووڵاتییە نابینا و کەم بیناکان کوردستان، کە من و جەنابت بە پێی تواناییمان زانیاریێک ببەخشین(کتێبێک بکەین بە دەنگ کە چێژمان لێی بینیوە) یان ئەم پیاوەتیەمان لە دەست نایێ، بۆ فرۆش لە ئامازۆن و فرۆشگاکانی دیکە دایبنین.

قەزوان.

خاڵ :ئێوە پێویستان نییە کە پەڕگە دەنگەکان تەنها بە فۆرماتی M4B، هاوردەی نەرمەکالا بکەن ،بەڵکو هەر فۆرماتێک بێت دەتوانن بیکەن بە کتێبی دەنگ. بۆ ئەمەش دەتوانن لە ئارشیڤی دەنگی کراوە لێرە سوود بگرن.


دامەزراندنی M4Baker:

ئەم نەرمەکالا، بەداخەوە! ماوەیێک لە قەراغ دانرا بوو و زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس لە کانگاکانی خۆیان هەڵیان نەگرتبوو.هەر بۆ ئەمەش، پێش دامەزراندن و وەرگێڕانی (compiling) دەبێ پێداویستیەکانی لە سەر سیستەمی کارپێکردنەکەتان دامەزرێنن.ئەم پێداویستیانە بۆ کارپێکردن بۆ ئەم نەرمەکالا زۆر پێویستن.

پشتپێبەستنەکان :

پێداویستیەکان یان پشتپێبەستنەکان بۆ دامەزراندنی M4Baker بریتین لە Python 2.6+، PyQT 4.6، Qt 4.5+، FAAC 1.26+، Sox 14.3+، and Mp4v2 1.9. فەرمانەکان خوارەوە ئەنجام بدەن و فێربن کە چۆن ئەم پشتپێبەستنانە دادەمەزرێ :

خاڵ :بە کارهێنەرانی ئاچ (Arch) بە شێوازی خۆکارانە دەتوانن لە Arch Linux AUR دایمەزرێنن.بۆ ئەمەش پاکەتێک بۆ m4baker-git بنێرن.

ئوبونتو:

sudo apt install git python-qt4 libcanberra-gtk-module faac libmp4v2-2 mp4v2-utils sox libsox-fmt-mp3

دێبیان:

sudo apt-get install git faaclibcanberra-gtk-module faac libmp4v2-2 mp4v2-utils sox libsox-fmt-mp3

فێدۆرا:

sudo dnf install git PyQT4 python2 faac libmp4v2-devel libmp4v2 libcanberra sox qt-devel 
sudo dnf install http://download1.rpmfusion.org/free/fedora/releases/26/Everything/x86_64/os/Packages/s/sox-plugins-freeworld-14.4.2-1.fc25.x86_64.rpm -y

ئۆپێن سووسە(سوزە):

sudo zypper install git python2-qt4 python libcanberra-gtk-module-common faac libmp4v2-devel libqt4-devel

خاڵ : OpenSUSE زیادکراوەی MP3 لە کانگاکانی بۆ Sox نییە.بۆ ئەم مەبەستە ئێوە پێویستان بە وەرگێڕان و دامەزراندنی Sox بە شێوازی دەستی هەیە.بۆ ئەم مەبەستە بچن بۆ Sox GitHub و دایبەزێنن ئینجا ڕێنمایی لە پەڕگەی README.sh دانراوە.

داگرتنی سەرچاوەی کۆد(source code):

بە یارمەتی کتێبخانەی کۆدەکانی M4Baker دەتوانن سەرەتا دایبەزێنن ئینجا لە ترمیناڵ بە فەرمانی git clone دایبگرن:

git clone https://github.com/crabmanX/m4baker

لە نێو ترمیناڵ بە فەرمانی CD بچنە نێو بۆخچەی نەرمەکالای .

cd m4baker

ئامادە کردن(cd m4baker)

شێوازی ئامادەکردن وەرگێڕانی M4Baker زۆر سادەیە وەک بەرنامەکانی دیکە کە لە لینوکس لە سەرچاوەی کۆدەکان وەریدەگێڕن.بۆ جێ بەجێ کردن، دەبێ تەنها پەڕگەی سکریپتی Python2 بانگ بکەن.سەرنج بدە کە ئەم کارەش تەنها بە یارمەتی ڕەگ یان ڕیشە لە نێو بوخچەی نەرمەکالا بە ئاستی sudo دەکرێت.
بۆ دەست پێکردنی قۆناغەکانی وەرگێڕانی M4Baker، دەبێ فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن :

python setup.py install --optimize=1

دامەزراندنی M4Baker خێرایە،کاتێک دامەزراندن تەواو دەبێ بە فەرمانی m4baker لە ترمیناڵ نەرمەکالا دەکرێتەوەو ئامادەیە بۆ کارپێکرن.
هەر وا دەتوانن بە گەڕان لە نێو ئەپەکان M4Baker پەیدای بکەن و کرتەی لەسەر بکەن.

چۆنیەتی کارپێکردن بە M4Baker

یەکەمین هەنگاو بۆ درووستکردن کتێبێکی دەنگ ئەوەیە کە پەڕگەی دەنگ بهێنە نێو نەرمەکالا بۆ ئەمەش لە شریتی مێنیۆ لە سەر “Edit” کرتە بکەن، ئینجا “add Audiobook” هەڵبژێرن.
ئێستا بە گرتن یان فشاردانی کلیلی Ctrl پەڕگە دەنگەکانتان هەڵبژێرن.دەتوان لە کرتەی چەپی مشکەکەتان بۆ هەڵبژاردەی فرەتریش سوود بگرن بەڵام با هاوکات بێ لەگەڵ فشاردانی کلیلی Ctrl .پاش ئەوە هەموو پەڕگەکانتان هەڵبژراد کە خواستان لەسەریەتی، لە سەر دوکمەی “Open” کرتە بکەن تا تەواو پەڕگەکان بخزێنن نێو نەرمەکالا.

خاڵ : ئاگادار بن کە تەواو پەڕگە دەنگەکان لە نێو ئەو بوخچەیە بێ کە بۆ پرۆژەکە ئامادەتان کردووە.
M4Baker تەواو پەڕگە دەنگەکان لە پۆلێک ڕیز دەکا.دوو کەرتە بە مشکەکەتان(Double-click) بکەن لە سەر بوخچەکە و ناوەکەی بگۆڕن بۆ سەردێری کتێبی دەنگەکەتان.کاتێک کە ئێوە لە سەردێری کتێبەکەتان ڕازی هەن، چاو لە پێرستی پەڕگە دەنگەکانی خوارەوە بکەن.دەتوانن بە کێشاندنی هەر پەڕگە بۆ سەرەوە یان خوارەوە ڕیزبەندی بکەن و کرتە لەسەر هەر پەڕگەیێک بکەن، دەتوانن نووسینی زانیاری لە خشتەکانی لای ڕاستەوە بۆ پەڕگەی دەنگ ئەنجام بدەن.

هەناردەکردنی کتێبی دەنگ

گەر پەڕگەکانی دەنگ لە شوێنی خۆیدا ڕیز کراوەن و هەمووشتێک درووستە.تەنها ئیش هەناردەکردنیەتی بۆ بەرهەمێکی کتێبی دەنگ.بۆ هەناردەکردن لە سەر بۆخچەی کتێب کرتە بکەن ئینجا لەسەر دوگمەی “output” کرتە بکەن.بەم سادەییە.
لە وێنۆچکەی ژێر دوگمەی “output” کرتە بکەن و شوێنی کتێبی دەنگەکەتان دابین بکەن، ئینجا لە سەر دوگمەی پاشکەوتی(save) کرتە بکەن.
ئێستا هەناردەکردن ئامادەیە لە سەر مینیۆی “File” کرتە بکەن و چاو لە “Process all” بکەن ئینجا ڕەستەی “start the encoding process” هەڵبژێرن.ئێستا بێڵن کە ئیشی پرۆسە تەواو بێ .پاش کۆتایی، بڕۆن بۆ ئەو شوێنە کە دەرەنجامی کارەکەتان تێیدا پاشکەوت کردووە.