دەربارە

پێناسە:

قەزوان، پەڕەیێکی سادەیە بۆ ناساندنی جیهانی سەرچاوە-کراوە و گنو/لینوکس بە تاکی کورد. قەزوان خۆی بە خاوەن مافێک لە بابەتەکان نازانێت و بۆت هەیە هەرجۆر کە پێت خۆشە کەڵکیان لێوەربگریت و بڵاویان بکەی، مادام بۆ بازرگانی نەبێت. هیوادارین ئەم لاگە(LUG:Linux User Group) بەسوود بێت بۆ بەکارهێنەرانی کوردستانی.

نووسەران :
زۆر سپاسی ئەم برا بەڕێزانەم دەکەم کە قەزوانیان بە نووسینەکانیان نەخشاند.بەڵام بە هۆی ئیش و کار و مەشغەڵەی ڕۆژانە بەداخەوە، نەیانتوانی لە نووسین بەردەوام بن.هیوادارم لە هەموو کاتیان دا سەرفەراز و سەرکەوتوو تەندروست بن.
موحەمەدهەورامی(mbhawrami).سام(samirzmohammed).تواناقەرەداغی(!).داهێن(dahen.mk).ئەرەستوو(ArastooArastoo).

سپاسی تایبەت :
– بۆ ماڵپەڕەکانی تۆڕی تەکنۆلۆژی زانیاری کورد ،درەختی گەشەپێدەران و فەرمان تاریق کە ماڵپەڕی قەزوانیان لینک کرد.
– بۆ کاک توانا قەرەداغی کە لاپتۆپێکی بە دیاری پێم بەخشی کە ئێستا ئەم بابەتەی پێ دەنووسم. کاک شەماڵی ئازیز کە یارمەتیێکی مادی قەزوانی دا.هەر وا بەڕێز کاکە سیامەند نەریمان کە چەندین جار پێشنیاری یارمەتی قەزوانی کرد.

ڕووکاری قەزوان :
بە هۆی گرانی و بەرز بوونی دراوی دولار(چرکە بە چرکە)، لە ئێران بڕاستی نووسین کە هیچ، ژیانیش بێ نرخ و تامی نەماوە.هەر بۆیە، بێتاقەتی من تەنها نووسینە.ساڵانە ۲ دولار سەرفی ڕاژەی قەزوان بە قەبارەی ۵۰۰ مێگ دەکەم ،دۆمەینی ir. بە هۆی هەرزانی، بۆ ۵ ساڵ ۱۶ هەزار تمەن واتە ۱ دولار .باوڕناکەم بە ساڵی ۳ دولار ،دادپەروەرانە بێ چاوەڕوانی فرەتر بکەین. یاسای تاوانم خوێندووە و ڕۆژانە فێربوون ئارامم دەکاتەوە.هیوادارم ئێرە سەرەتای ڕێگایێک بێت بۆ داهاتووی درەخشانی ئێوە لە جیهانی گنو/لینوکسی.

سەرچاوەی بابەتەکان
بابەتەکانی قەزوان لە چەندین ماڵپەڕ هەڵدەبژێرم و وەریاندەگێڕمە سەر کوردی،کە بریتین لە :

https://www.omg.org
https://www.linux.com/blog
https://www.makeuseof.com
https://www.linuxtoday.com
https://www.gamingonlinux.com
https://www.cyberciti.biz
https://ubuntu-user.com
https://www.addictivetips.com
https://www.linuxinsider.com
https://www.howtogeek.com/tag/linux
https://www.forbes.com
https://www.digitalocean.com/community/tutorials
...