Cerebro نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە ، بۆ گەڕانی پەڕگەکان،بوخچەکان،میدیا،وێنە و تەنانەت بەشی ڕێکخستنی سیستەم.هاوشێوەی نەرمەکالای spotlight لە ماکی ئەپڵە کە بە زمانی سویفت نووسراوە، توانایی و تایبەتمەندیەکانی بە زیادکراوەکان زۆر دەبێت.هەرچەند گەر کەسێک یان بەکارهێنەرێک زیادکراوەی تایبەت خۆی نەدی لەم پێرستە دەتوانێت خۆی بۆی بوەشێنێت.هاوشێوەی Electron سەرچاوەکراوەیە،سەکۆی کارپێکردنی لە چەندین سیستەمی کارپێکردن هەیە وەک ماک، ویندۆز و گنو/لینوکس وبەکارهێنەر پەسەند و خێرایە.

  • گەڕان بۆ هەمووشتێک چ دەرهێڵ و چ سەرهێل،ئێوە دەتوانن لە سپۆتیفای،یوتیوب و …هتد بۆ پەڕگە و پەڕەکانتان بگەڕێن.لە ناو دەقەکان بگەڕێن و ڕوونووس هەڵبگرن.تەنانەت دەتوانن لە کاتی گەڕان لە پێشنیارەکانی گووگڵیش سوود وەربگرن. بۆ نمونە من لە یوتیوب بۆ فێرکاری MySql گەڕام بەڵام دەبێ سەرەتا وشەی YT بنووسن لە خشتی گەڕان (ئەڵبەت پێشتر دەبێ زیادکراوەی cerebro-youtube پێ زیادکردبێت)،ئینجا ناو ئەو شتە کە پێتان خۆشە لە یوتیوب بیبینن،بینووسن.بەم سادەییە.

  • ئێوە دەتوانن بە یارمەتی سێرێبرۆ هەموو شتێک لە پەنجێرەیێک ببینن.وەک نەخشەکان ،فیلمەکان،دەنگەکان،وشەکانی وەرگێڕدراو بە پێی زمان،هەروەها ئێوە دەتوانن پەڕگەکان بکەنەوە،بێ ئەوە کە بە نەرمەکالایێکی دیکە نیازتان هەبێت.بۆ وێنە من بە شوێن پەڕگەی دەنگێک بە ناوی”In The Mirror” دەگەڕێم. بەڵام سەرەتا دەبێ بەم جۆرە برۆم بۆ شوێنەکەی /Music/deng/~ دەبێ بە تیری ڕاست (arrow key)لە نێو مەسیرەکان بڕۆم بە “/” دەچێتە نێو بوخچەکان.

گەر توانایێکتان پێویستە کە لە سێرێبرۆ نییە، دەتوانن بە دامەزراندنی زیادکراوەکان یان پێوەکراوەکان، پێی زیاد بکەن.گەر پێوەکراوەیێکتان گەرەکەو لەم خشتی گەڕانە بوونی نییە، ئێوەی ئازیز! دەتوانن بە یارمەتی API درووستی بکەن.زۆر بە سادەیی.
هەڤیازێکی بەهێزی ئەم خشتی گەڕانە، سەرچاوەکراوە بوونیەتی کە دەتوانن دەستی تێوەردن.
ڕووخسارێکی سادە و ئارامی هەیە کە دەتوانن بە شیوازی خۆماڵی لە پەڕگەو نێو شوێنەکانتان گەڕان ئەنجام بدەن.

دامەزراندن
سەرەتا بچنە نێو ماڵپەڕی فەرمی ، ئینجا گنو/لینوکس هەڵبژێرن و لەسەر دوکمەی داگرتن کرتە بکەن. ئەڵبەت بۆ گنو/لینوکس ، سێرێبرۆ بە شیوازی AppImages دانراوە.
۱- بەفەرمانەکەی خوارەوە بچنە نێو ئەو بوخچە کە پەڕگەی داگراوەکەتانی تێدایە(لێرە AppImages چووەتە نێو بوخچەی Downloads).

cd ~/Downloads

۲- ئاستی دەستپێگەیشتن وەک فەرمانەکەی خوارەوە داسەپێننە سەر بوخچەکە بەم جۆرە:

$  chmod +x cerebro-0.3.1-x86_64.AppImage

۳- ئێستا بچن بۆ جێبەجێکردن

$ ./cerebro-0.3.1-x86_64.AppImage

خاڵ : دەتوانن لە ئەم پەڕە لە گیتهاب وشانی سێرێبرۆ بە خواستی خۆتان دابگرن.

چۆن سوود لە سێرێبرۆ(Cerebro) لە لینوکس بگرین
پاش دامەزراندن ،دەبێ بە لێدانی هاوکاتی دوکمەکانی Ctrl+Space سێرێبرۆ چالاک بکەین.کە خشتێکی گەڕان دەر دەکەوێ.دەتوانن لە گووگڵ گەڕان ئەنجام بدەن.لە بەشی پانێڵ وێنۆچکەی دەردەکەوێت کە دەتوانن ڕێکخستنەکانتانی بۆ تایبەت بکەن و زیادکراوەشی پێ زیادبکەن
من گەرەکمە پێوەکراوەی وەرگێڕی بۆ زیاد بکەم کە لە وێنۆچکە لە بەشی پانێل کرتە دەکەم و زیادکراوەکان(Plugins) هەڵدەبژێرم.ئینجا پەنجێرەی زیادکراوەکانی سێرێبرۆ دەکرێتەوە، پاشان زیادکراوەی وەرگێڕان هەڵدەبژێرن. ئینجا لە سەر وشەی دامەزراندن (Install)کرتە دەکەم.بۆ زانیاری لەسەر چالاک بوونی وەرگێڕان لەسەر وشەی وردەکاری کرتە دەکەم کە ڕێنمایی چۆنیەتی سوودگرتن لەم زیادکراوەم فێر دەکا .

لێرەش دەتوان پێوەکراوە یان زیادکراوەی بۆ دابگریت و پێی زیاد بکەی.