پێڕست : ماڵەوە  »  لینوکسی ئێلێمێنتری   »   ناساندنی سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمینتری

سەرەتا :

سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری (elementary OS ) ، دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە.ئەم سیستەمە لە روومێزییێک درووستبوە کە لەسەر شێڵی خۆی کە ناسراوە بە پانسێئۆن(Pantheon).نەرمەوالەکانی تایبەت بە ئێلێمێنتری یەک پارچە بوون ، بۆ نمونە :

elementaryos_freya_desktop

  • دۆک (dock) شریتی ئەرک کە دەتوانین بڵێین هاو شێوەی شریتی ئەرکی ویندۆسە ،کە ئەپەکان یان بەرنامەکان لە سەری جێگیر دەبن.
  • مایدۆری(Midori) : وێبگەری فەرمی ئەم سیستمی کارپێکردنەیە،بە دەڵنیایەوە دەتوانین بڵێین وێبگەرێکی سوکەلە کە لە مەکینەی وێبکیت هەر وا لە ڕووکاری GTK+سوود وەردەگرێت.
  • هاوتای کرۆم ،فایرفۆکس، سافاری و ئەیجی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ١٠.
  • سکرێچ(Scratch ) : ئێدیتۆرێک یان دەستکاریکەرێکی سادەیە.
  • گاڵا( Gala ) : وەکو بەرێوبەری پەنجێرەکان و نەرمەکالاکانی لە ویندۆزە کە لە سەر بنەمای Mutter یە.
  • ئێلیمینتری لینوکسیکە کە نەرمەکالای فرەی تێدا نابینیت هەر چەند کە دەتوانیت لە ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو بۆ دابەزاندنی نەرمەکالا پێویستیەکان سوود وەر بگریت.
    وەشانی ئێلیمینتری :

ice_screenshot_۲۰۱۵۱۰۳۰-۰۷۴۹۳۸

پێداویستی ڕەقەکاڵا بۆ دامەزراندن:

  • 1GB بۆ ڕامی سیستەمەکەت.
  • 15GB بۆشایی هارد.
  • cd/dvd درایڤ یان دەرگای USB
  • دەستپێگەیستن بە ئینتەرنێت.