پێشەکی :
لە ئێستا دا دیسکەڕەقەکان(پەپکەڕەقە-Hard Drive) دەتوانن زانیاری فرە لە خۆ بگرن بەڵام بە خێراییش پڕ دەبن.هەر بەم هۆیەوە، پێشنیار دەکرێ کە نەرمەکالایێک بۆ پشکنین و شیکردنەوەی زانیاریەکان لە نێو بوخچەکان لە سەر سیستەمەکەتان دامەزرێنن ، تا هاوکارتان بێت لە پەیداکردنی پەڕگە گەورەکان و گەر پێویست بوو بیسڕنەوە.

دامەزراندنی Qdirstat :

لەسەر لینوکس،یەکێک لە باشترین نەرمەکالاکان بۆ شیکردنەوەی زانیاریەکانی پەپکەڕەقە نەرمەکالای Qdirstat-ە.ئەم نەرمەکالا لەسەر بنەمای Qt و سەرچاوەکراوەیە ،ڕیگایێکی باشە بۆ پەیداکردنی پەڕگە قورسەکان و بوخچەکان لە نێو پەپکەڕەقەکەی کۆمپیوترەکەتە.
ئوبونتو

sudo apt install qdirstat

دێبیان

sudo apt-get install qdirstat

ئاچ لینوکس
هۆگرانی ئاچ دەتوانن Qdirstat لە ڕێگای AUR دامەزرێنن، گەر خواستیان بوو سوودی لێبگرن ،هۆکاریش ئەوەیە کە گەشەپێدەرانی فەرمی پشتیوانی ناکەن.بۆ دامەزراندنی Qdirstat لە سەر لینوکسی ئاچ، دەبێ ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا سودبگرن لە ئامێری Pacman بۆ دامەزراندنی Git وە Base-devel.ئەم دوو پاکەتە گرینگن و دروستکردنی ئەم نەرمەکالا و بێ ئەوان بێ سودە.

sudo pacman -S git base-devel

بە فەرمانەکەی سەرەوە دوو پاکەتەکی Git وە Base-devel لە سەر لینوکسەکەتان دامەزراند.ئێستا دەبێ دوایین وشانی Qdirstat لە ئینتەرنێت دابگرین.ئێستا بە فەرمانی git clone پەڕگەکانی دروستکردنی Qdirstat وەردەگرین .

git clone https://aur.archlinux.org/qdirstat.git

بەفەرمانی CD دەچینە نێو بوخچەکەمان وا دامانگرت(qdirstat)

cd qdirstat

لە ناو بوخچەی کۆدەکان ،بە یارمەتی فەرمانی makepkg پاکەتەکانی ئاچ بۆ دامەزراندنی Qdirstat درووستدەکەین

makepkg -si

فێدۆرا

sudo dnf install qdirstat -y

ئۆپین سووسە

sudo zypper install qdirstat

لینوکس بە گشتی
سەرچاوەی کۆدەکانی Qdirstat لەبەردەستە بۆ ئەو دابەشکراوانەی لینوکس کە دامەزراندنی ئاساییان بۆ نییە.کردنەوەی پەنجێرەیێکی ترمیناڵ و شوێنکەوتنی فەرمانەکان بۆ کامپایل کردنی نەرمەکالای Qdirstat.پێش کامپایل کردنی کۆدەکان، دەبێ ئەو پێداویستییانە کە دامەزراندنی Qdirstat نیازیەتی لە سەر سیستەمەکەتان ئامادە ببێ.ئەم پێداویستییانە بریتین لە پێرستەکەی خوارەوە کە دەبێ بۆی بگەڕێن و دایمەزرێنن.

  • C++ compiler
  • Git
  • Qt 5 runtime environment
  • Qt 5 header files
  • libz (compression lib) runtime and header file

بۆ دروستکردنی Qdirstat دەبێ ڕوونوسێکی کۆدەکانی لە گیت وەربگرین بەم فەرمانە:

git clone https://github.com/shundhammer/qdirstat.git

بڕۆنە نێو بوخچەکە وا وەرتانگرتووە :

cd qdirstat

بانگ لە qmake بکەن بۆ پرۆسەی کامپایلکردن

qmake

پاش تەواو بوونی پرۆسەی qmake بە یارمەتی فەرمانی make پرۆسەکە لە سەر Qdirstat تەواو بکەن.

make

ئێستا Qdirstat لە سەر کۆمپیوترە لینوکسیەکەتان دامەزرێنن:

sudo make install

شیکردنەوەو ئانالیزی هارد(HDD)
بۆ دەستپێکردن بە شیکردنەوەی پەڕگە و بوخچەکان،Qdirstat بکەنەوە.ئەم بەرنامە بە کاتێکی کەم دەکرێتەوە،ئێوەش پەنجێرەیێکی هەڵبژاردنتان لەبەر دەم دەبێ.پێرستێکی وێبگەڕتان بۆ دەردەکەوێت کە توانایی دەستپێگەیشتن بە تەواو بوخچەو پەڕگەکانی سیستەمتان هەیە.بوخچەیێک بۆ گەڕانن هەڵبژێرن یان زۆر یەک لە بەکارهێنەران لە دایرێکتۆری ماڵەوە(home) دەستدەکەن بە شیکردنەوە.
خاڵ : گەر پەپکەیێکی دیکەتان زیاد کرد بە لینوکس دەتوانن لە شریتی لاتەنیشت هەڵیبژێرن و شیکردنەوەی لەسەر ئەنجام بدەن.

ئێستا Qdirstat دەستدەکات بە پشکنینی پڕگە و بوخچەەکان بە قەبارەی جیاواز کە لە کۆتایی نیشاندەدرێن.بە یارمەتی سێ گۆشەکان دەتوانن پەڕگەکان و بوخچەکان ببینن کە بە شێوازی قەبارە ڕیزکراوەن.

ڕێدۆزی زانیاریەکان

کاتێک کە ئامێری Qdirstat دەستدەکات بە شیکردنی پەڕگەکان لە سەر کۆمپیوتری لینوکسیەکەتان،لە تەنیشتی چەپ، نەخشە دارێک “Treemap” درووست دەبێ.ئەم نەخشەدارە زۆر سادە و ئاسانە بۆ جولەکردن لە نێویا و ڕێدۆزی بوخچەکان و پەڕگەکان.لە بەشی ڕاست، گرافێک(هێلکاری) بە ڕەنگی و قەبارەی لاکێشەی جیاواز دەبینن.

هێلکاریەکان ڕێدەدا بە بەکارهێنەران کە کە چاوێکی گشتی لە زانیاریەکانی نێو بوخچەکان بخشێنن.بۆ زانیاری بە شێوازی هێلکاری یان چارتی Qdir،دەبێ تەنها کرتەیێک لە سەر لاکێشەیێک بکەین.هەڵبژاردەی هەر لاکێشەیێک لە بەشی دارەنەخشە(Treemap) زانیاریەکانی ئەو بوخچەتان بۆ دەردەخا.بە کورتە ،ئێوە لە سەر هەر لاکێشەیێک کرتەی چەپ بکەن و ڕەستەی “copy URL” هەڵبژێرن تاکوو شوێنی بوخچە لە نیو کۆمپیوترەکەتان نیشان بەدا.

سڕینەوەی پەڕگە گەورەکان
گەر پێتان خۆشە کە پەڕگە یان بوخچەیێک لە Qdirstat بسڕنەوە، لە بەشی “Treemap” لە لاتەنیشت ڕاست(یان هێلکاری لە لای ڕاست) کرتەی ڕاست بکەن و لە سەر وشەی سڕینەوە (delete) کرتە بکەن،ئەم فەرمانە بە تەواوی پەڕگە لە لینوکس دەسڕێتەوە . بس تا دەڵنیا نەبووی لەم فەرمانە سوود مەگرە.

بێجگە لە سڕینەوەی پەڕگەکان ،Qdirstat توانایێکی دیکەی بەناوی “move to trash feature” واتە توانایی ناردن بۆ تەنەکەی زبڵ یا خۆڵ هەیە.بۆ کارکردن بەم تواناییە لە سەر پەڕگە لە دارەنەخشە یان هیڵکاریەکان کرتەی ڕاست بکەن و ڕەستەی ناوبراو(move to trash) هەڵبژێرن.