چەند فەرمانێک لێرە باسدەکەم کە یارمەتیمان دەدات تاکو بزانین ڕەقەکالاکانی سیستەمی لینوکس بە چ شێوازێک چاڵاکی خۆیان دەنوێنن . بۆ نمونە چەندە بۆشایی هاردەکەمان ئازادە،ڕام چەند مگابایت قەبارەی کار دەکات ،سیستەمی کارپێکردنی لینوکس تایبەتی چییە ،ناوەرۆکی لینوکس چ وەشانێکە…هتد. ئەم بابەتە کۆتایی پێ نەهاتووەو بەردەوام دەبم لە نووسینی.

١-فەرمانی DF :

بەم فەرمانە دەزانین چەندە لە قەبارەی دایرێکتۆریەکان پر بونەوەتەوە.تەنانەت ژێر دایرێکتۆریەکانیسمان بۆ دیار دەکات. فەرمانی s- بە مانای summary و فەرمانی بە h- مانای human readable ە.

root@chawg:~# df
Filesystem     1K-blocks    Used Available Use% Mounted on
/dev/sda6       26504256 3755996  21378868  15% /
none                   4       0         4   0% /sys/fs/cgroup
udev             1090512       4   1090508   1% /dev
tmpfs             220952    1484    219468   1% /run
none                5120       0      5120   0% /run/lock
none             1104752      80   1104672   1% /run/shm
none              102400      36    102364   1% /run/user
/dev/sda1         463844   47695    387682  11% /boot

بۆ نموونە فەرمانەی خوارە ( df -h)پێمان دەڵێت پارتیشێنی بووت لە ج ئاستێکە .لە چەپەوە :فایل سیستم لە کەوێیە – ئەندازەکەی – بەکارهێنانی – قەبارەی ئازاد -بەکارهێنان بە دەرسەد – جۆری پارتیشن

root@chawg:~# df -h
Filesystem      Size  Used Avail Use% Mounted on
/dev/sda6        26G  3.7G   21G  16% /
none            4.0K     0  4.0K   0% /sys/fs/cgroup
udev            1.1G  4.0K  1.1G   1% /dev
tmpfs           216M  1.5M  215M   1% /run
none            5.0M     0  5.0M   0% /run/lock
none            1.1G   80K  1.1G   1% /run/shm
none            100M   44K  100M   1% /run/user
/dev/sda1       453M   47M  379M  11% /boot

٢- فەرمانی DU :

ئەم فەرمانە پێمان نیشان ئەدات کە چەندە دایرێکتۆریەکان قەبارەیان بە خۆیانەوە ترخال کردووە.دوو ئاپشێنەکانی ئەم فەرمانە فەرمانی s- بە مانای summary و فەرمانی بە h- مانای human readable ە. بۆ نمونە من لە بابەتی خوارەوە قەبارە دایرێکتۆری میوزیکم نیشان داوە.

root@chawg:~# du -h '/home/qezwan/Music' 
45M	/home/qezwan/Music/qezwan mp3
53M	/home/qezwan/Music

٣- فەرمانی free :
ئەم فەرمانە بۆ نیشاندانی زانیاری سەر ڕامی سیستەمە. گەر فەرمانی free بە ئاپشێنی m- بێنین ئەندازەکان بە مێگابایت نیشان دەدرێت. بۆ نمونە فەرمانە خوارەوە.

root@chawg:~# free -m
             total       used       free     shared    buffers     cached
Mem:          2157        896       1260         12         92        456
-/+ buffers/cache:        348       1809
Swap:         3813          0       3813

٤- فەرمانی Top:

ئەم فەرمانە پرۆسەکانی ئێستای سیستەمان پیشان ئەدات.کورتکراوەی (‘table of processes’) .هەروا سەرچاوەکانی سیستەم وەکو CPU و RAM و کۆی بەرنامەکان لەکاتی ئیجرا. بۆ دەرچوون لەم فەرمانە دوگمەی “q” لێدەدەین.

qezwan@chawg:~$ top
 
top - 10:02:14 up 41 min,  3 users,  load average: 0.09, 0.04, 0.06
Tasks: 222 total,   1 running, 221 sleeping,   0 stopped,   0 zombie
%Cpu(s):  3.0 us,  4.2 sy,  0.0 ni, 92.6 id,  0.0 wa,  0.0 hi,  0.2 si,  0.0 st
KiB Mem:   2209508 total,   925520 used,  1283988 free,    94524 buffers
KiB Swap:  3905532 total,        0 used,  3905532 free.   468160 cached Mem
 
  PID USER      PR  NI    VIRT    RES    SHR S  %CPU %MEM     TIME+ COMMAND                                                                                   
 1461 root      20   0  179252  58356  27744 S   9.3  2.6   0:34.40 Xorg                                                                                      
 2082 qezwan    20   0   91512  32028  26720 S   3.0  1.4   0:10.82 pantheon-termin                                                                           
 1808 qezwan    20   0  247668  47396  38900 S   2.3  2.1   0:14.71 gala                                                                                      
   13 root      20   0       0      0      0 S   1.7  0.0   0:02.51 ksoftirqd/1                                                                               
    7 root      20   0       0      0      0 S   1.3  0.0   0:04.26 rcu_sched                                                                                 
 1883 qezwan    20   0   68028  27532  24492 S   0.3  1.2   0:05.69 vmtoolsd                                                                                  
 3098 root      20   0    8252   3064   2644 S   0.3  0.1   0:00.19 top                                                                                       
 3136 qezwan    20   0    8272   3088   2644 R   0.3  0.1   0:00.06 top                                                                                       
    1 root      20   0    4580   3656   2532 S   0.0  0.2   0:03.09 init                                                                                      
    2 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.01 kthreadd                                                                                  
    3 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:07.53 ksoftirqd/0                                                                               
    5 root       0 -20       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 kworker/0:0H                                                                              
    8 root      20   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.00 rcu_bh                                                                                    
    9 root      rt   0       0      0      0 S   0.0  0.0   0:00.26 migration/0  

٥- فەرمانی uname -a :

زانیاریەکانی ڕەقەکالای سیستەمان پینیسان ئەدات. ناوی سیستەم ، کاتی دامەزراندن ، ناوی و وەشانی کیرنێڵ ،…هتد. زۆرتری کار کردن بەم سیستەمە بۆ نیشان دانی kernelە.

qezwan@chawg:~$ uname -a
Linux chawg 3.19.0-26-generic #28~14.04.1-Ubuntu SMP Wed Aug 12 14:12:35 UTC 2015 i686 i686 i686 GNU/Linux
 

٦-فەرمانی Ip addr:

گوزارشێک لە کارتی تۆڕی سەر سیستەمان پێ نیشان ئەدات.

qezwan@chawg:~$ ip addr
1: lo: <LOOPBACK,UP,LOWER_UP> mtu 65536 qdisc noqueue state UNKNOWN group default 
    link/loopback 00:00:00:00:00:00 brd 00:00:00:00:00:00
    inet 127.0.0.1/8 scope host lo
       valid_lft forever preferred_lft forever
    inet6 ::1/128 scope host 
       valid_lft forever preferred_lft forever
2: eth0: <BROADCAST,MULTICAST,UP,LOWER_UP> mtu 1500 qdisc pfifo_fast state UNKNOWN group default qlen 1000
    link/ether 00:0c:29:a3:6f:82 brd ff:ff:ff:ff:ff:ff
    inet 192.168.11.134/24 brd 192.168.11.255 scope global eth0
       valid_lft forever preferred_lft forever
    inet6 fe80::20c:29ff:fea3:6f82/64 scope link 
       valid_lft forever preferred_lft forever

٧- فەرمانی Lsb_release –a:

ئەم فەرمانە لەگەڵ ئاپشێنی a- وەشانی سیستەمی کارپێکردنی دامەزراوە لە سەر سیستمان پێ نیشان ئەدات.

qezwan@chawg:~$ lsb_release -a
No LSB modules are available.
Distributor ID:	elementary OS
Description:	elementary OS Freya
Release:	0.3.1
Codename:	freya