قوفڵی ناوکی لینوکس

لینوس ترۆڤاڵدز خولقێنەری ناوکی لینوکس هەواڵی لە دانانی قوفڵێک بۆ کێرنیڵی لینوکس دا.ئەمەش دەبێتە هۆیێک بۆ ئاسایشی فرەتری کێرنێڵی لینوکس و کێشە لە دەستکاری فرەتریئەو سیستەمە. ئەم تواناییە لە وشانی ٥.٤ ناوکی لینوکس بە شێوازی زیادکراوەیێک یان پێوەکراوە یان ماژۆڵ یان مادۆڵێک زیاد دەبێت.

ئەم تواناییە بە شێوەی پێش گریمان ناچالاکە، تا مەترسی لەکارخستنی سیستەم کەم بکاتەوە. لاک داون دابەشکردنی بۆشایی ڕێکخستنی بەکارهێنەر و ناوکی لینوکس سنوردار دەکا. گەر ئەم زیادکراوە چالاک بکەین تەنانەت بەکارهێنەری ڕووتیش توانایی گۆڕانکاری لە ناوکی نابێ ئەڵبەت بە ئاسانی وەک پێشتر.

لاک داون دوو بژاردەی دەبێ یەکپارچەبوون و نهێنی کە هەر یەک لەم تواناییانە لەکاتی چالاکی، سنوورێک دەخاتە سەر کێرنێڵ بۆ دەستکاری.

لاک داون لە ساڵی ۲۰۱۰ دەستی بە ئیشی پڕۆژەیی گرت ،هەرچەند دابەشکراوەی ڕێد هات کێرنێڵی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام ، بۆ یەکپارچەبوونی کێرنێڵ لە نێو دابەشکراوەکان ئەمە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت بەتایبەت بۆ هەڵکێشان و بەدەست هێنانی زانیاری بە کارهێنەران.

:سەرچاوە