پێڕست : ماڵەوە  »  ڕەقەکالا   »   لاپتۆپێکی هەرزانی گنو لینوکسی بە رووکاری ماک بوک

 

پین بوک (PineBook) لاپتۆپێکی هەرزان کە لە رێکخەرێکی۶۴ بیتی بە ۴ ناوەرۆک یان کۆڕ لە جۆری Allwinner ، سوود وەردەگرێت.بە دوو قەبارە وشێندراوە کە هەر دوو قەبارەکەی لە ڕامێکی ۲ گیگ و ۱۶ گیگ بیرگەی ناوخۆیی لە جۆریeMMC کەڵک وەردەگرن.دەرگا یان پۆرتی جیاوازی هەیە .خاڵە گرینگەکەی ئەوەیە لە هەر جۆر دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس پاڵپشتی دەکات تەنانەت دەتوانی ئەندرۆیدی لەسەر وەگڕبخەی.ئەم لاپتۆپە لە شێوازی ماک بوک ئایر وشێندراوە گەر بە نیازی سەرفی پارەیێکی زۆر نیت و کاری زانکۆ و ڕۆژانەت بە سیستەمێکی هەرزان بەرێوە دەبەی ئەم لاپتۆپە هەڵبژاردەیێکی باشە.رێکخەرەکەی وەکPine64 لە جۆری ARMـە.ئەم لاپتۆپە لە ۱۴ ئینچ ڕوونما ،۱.۲ کیلۆ گرام کێش و ۰.۴۷ ملیمەتر ئەستووری پێکهاتووە.

دەتوانی بۆ پرۆژەکانی ئینتەرنێتی هۆشمەندیش(IOT) سوودی لێ ببینیت.

تایبەتمەندی شرۆڤە
ڕێکخەر Allwinner A64 Quad-Core Cortex-A53 64-bit @ 1.2 GHz
رێکخەری گرافیک (Mali-400MP2 (Display: 1280 x 720
ڕام 2GB LPDDR3
بیرگەی ناوخۆیی (16GB eMMC 5.0 (expandable up to 256GB via microSD
دەرگاکان 2x USB 2.0, 1x MicroSD, 1x 3.5mm Jack, 1x Mini HDMI
پەیوەندییەکان WiFi 802.11 b/g/n, Bluetooth 4.0
باتری 10,000 mAh Lithium Polymer
کامێرا 1.2MP Font, Built-in Mic

نرخی پین بوک بریتییە لە:
جۆری ۱۱ ئینچ ۸۹ دولار و جۆری ۱۴ ئینچ ۹۹ دولارە.هەر دوو ئەم جۆرانە لە رەقەکالایێک هاوشێوە سوود وەر دەگرن.

سەرچاوە