نوێترین خێزانی رازبێری پای ـ کە لێرەش باسێکم بۆی نووسی ـ بەناوی «Raspberry Pi Zero W» خۆی ناساند.تەختەیێکی ئەلێکترۆنی کە وای-فای و بلووتوسی لە خۆ گونجاندووە.ئەمەش لە ڕاستی دا وشانی بەرۆژی «Raspberry Pi Zero»ـە.

وشانی Zero سەرەتا لە تەشرینی دووەم ۲۰۱۵بە نرخی ۵ دولار(۴پۆند) بڵاو کرا. بەڵام لەم جۆرە نوێیەی نرخەکەی دوو بەرنبەر بووە واتە ۱۰دولار، کە بەکارهێنەران دەتوانن لەم جۆرە لە وای-فای 802.11b/g/n (تەنها لە سەر فرێکوێنسی ۲.۴ گیگاهێرتز) و بلووتوسی ۴.۰  سوود ببەن.

رێکخەری ئەم وشانە هیچ گۆڕانکاریێکی بە سەر نەهاتووە هەر  چیپِێکی تەک ناوەرۆکەیە واتە «BCM2835» بەڵام کڵۆکی ئەم رێکخەرە بەرز کراوەتەوە بە گیگا هێرتز کە پێشتر مێگا هێرتز بوو.

لەم چیپە وایرلێسی درووستکراوە لە لایەن Cypress بە خێرایی ۱۵۰ مێگابیت ئیشدەکات.هەروا ڕامێکی ۵۱۲ـی لە خۆ گرتووە.ئینجا دەرگایێکی Mini-HDMI بۆ زیادکراوە.

زۆربەی ئەم بۆردانە بۆ سوود وەرگرتن لە رۆبۆت،ئینتەرنێتی شتەکان(IOT)،کەسانی کەم دەرئامەد  بەکاردەبرێت.هەروا گەشەپێدەرانی ئەپ زۆر سوودی لێ دەبینن.زۆربەی سیستەمەکانی کارگێری وەک گنو/لینوکسی بۆ تایبەت بووە.تەنانەت لە ویندۆز ۱۰ش بۆ کارپێکردن سوود دەبەن.

سەرچاوە