زۆر جار لە سێرڤێر پێمان خۆشە کە بزانین چەند بەکارهێنەر لە تۆڕ بوونی هەیە.واتە چەندە بەکارهێنەر تۆمارکراوەن.بۆ ئەم مەەبستە لە فەرمانی users سوودوەردەگرین.ئەم فەرمانە پێویستی بە دەسپێگەیشتنی ڕیشە لە ترمیناڵ نییە.

ئەم فەرمانە دەتوانێت بەم ئۆپشێنانە بنووسرێت:

users
users[username]
users --help
users --version

بۆ نیشاندانی تەواوی بەکارهێنەران لە سێرڤێر لە ترمیناڵ دەنووسین ؛

users$

ئەمانجی ئەم فەرمانە ئەمەیە:

qezwan@chawg:~$ users 
arya  nesrin qezwan

لە ئامانجی فەرمانەکەی سەرەوە ئێمە دەزانین کە ئەم سێرڤێرە ٣ بەکارهێنەری بە ناوی”ئاریا ،نەسری و قەزوان” هەیە.
بۆ زانین بە ژمارەی بەکارهێنەران دەتوانین فەرمانەکەی خوارەوە بەکار بەڕین:

users | wc -w$

ئامانج :

qezwan@chawg:~$ users | wc -w
3