لەم فێرکاری ئەندازەی مەسرەفی رێکخەر CPU لە ترمیناڵ چاودێری دەکەین.بۆ ئەم مەبەستە دەبێ نەرمەکالای  mpstat دامەزرێنین. لێرە هەم دەتوانین چاودێری باشی مەسرەفی نەرمەکالاکان لە رێکخەرەکەمان بکەین و هەم پرۆسەی قەرەباڵغی نەرمەکالا لەگەڵ رێکخەر ببینین.گەر ڕێکخەرەکەتان چەند ناوەرۆکی بێت یان سیستەمی کارپێکردنەکەتان هاوشێوەی یونیکس بێت وەک ماک و دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس، ئەوە ئەم فێرکارییە بۆتان بەسوود دەبێت.

1- دامەزراندنی نەرمەکالای mpstat

دامەزراندن لە  ئارچ:

sudo pacman -S sysstat

دامەزراندن لە RHEL, CentOS, Fedora

sudo dnf install sysstat

یان بەم فەرمانە

sudo yum install sysstat

دامەزراندن لە Debian, Ubuntu, Linux Mint

sudo apt-get install sysstat

2- شێوازی نووسینی فەرمان لە mpstat

[ [ mpstat [ -P { cpu | ALL } ] [ -V ] [ interval [ count ] ]

گەر بتهەوێت بە خێرایی چاودێری رێکخەرەکەت بکەی یان پرۆسەی نەرمەکالاکان لە نێو رێکخەرەکە، ئەوە دەبێت لەم فەرمانە سوود بگریت.

mpstat

کە دەرئەنجامەکەی فەرمانەکەی سەرەوە بەم شێوازەی لێدیت:

qezwan@eos:~$ mpstat
Linux 4.4.0-59-generic (eos) 	02/16/2017 	_x86_64_	(4 CPU)

09:00:45 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:00:45 PM  all    9.85    0.12    2.90    4.70    0.00    0.11    0.00    0.00    0.00   82.33

کەمێ شرۆڤە لەسەر ستوونەکانی فەرمانەکەی سەرەوە بکەین :

02:19:51 – ئەو کاتەیە کە لە نێو نەرمەکالای mpstat ئیشدەکەین.
all – مامناوەندی نێوان ژمێریاری نێو ریکخەرەکان نیساندەدات.
usr% –دەرسەدێک لە ئیشکردن بە نەرمەکالاکان بۆ بەکارهێنەران نیشاندەدات.
nice% – دەرسەدێک لە پرۆسەی نەرمەکالا بە شێوازی ئاستی باش نیشان دەدات..
sys% – دەرسەدێک لە ئێسکردن بە نەرمەکالا لە نێو کێرنێڵ نیشاندەدات.
iowait% – ئەو دەرسەدە نیسندەدات کە رێکخەر لەI / O لە ئاستی چاوەڕوانییە.
irq% – کاتێک کە لە نێو ڕەقەکالا پرۆسەی رێکخەر وێستاوە نیشاندەدات.
soft %–ئەو وێستاننانە کە ریکخەر لە کاتی پرۆسێس لە سەر نەرمەکالا هەیەتی نیشاندەدات..
steal% – پرۆسەی خەیاڵی نەرمەکالا نیشاندەدات.
….

گەر هەرەکتە تەنها ناوەرۆکێک لە رێکخەر نیشان بدەی بەم فەرمانە کردار بکە :

mpstat -P 0

ئامانجی ئەم فەرمانە بەم شێوازەیە کە تەنها یەکدانە لە ناوەرۆکەکانی رێکخەر نیشاندەدات:

qezwan@eos:~$ mpstat -P 0
Linux 4.4.0-59-generic (eos) 	02/16/2017 	_x86_64_	(4 CPU)

09:28:41 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:28:41 PM    0    9.30    0.12    2.54    3.37    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   84.67

بۆ نیشاندانی ناوەرۆکی دووهەمی رێکخەر لەم فەرمانە سوود بگرە :

mpstat -P 1

خاڵ:

گەر ئاماژە بە ناوەرۆکی CPU بکرێت، ناوەرۆکەکانی لە 0 دەستپێدەکات . واتە گەر ئێوە رێکخەرێکی چوارناوەرۆکیتان هەیە ئەوە بەم شێوازە دەردەکەون لە ترمیناڵ و ئەم نەرمەکالا: cpu0، cpu1، cpu2 وە cpu3 .ئێستا گەر بتهەوێت 5 گوزارش لە مەودای 60 چرکە(هەر گوزارش لە 1 خولەک دەردەکەون) نیشانبدەی ئەوە دەبێت بەم شێوازە فەرمان بنووسیت:

mpstat 60 5

ئامانجی فەرمانەکەت وای لێدێت:

qezwan@eos:~$ mpstat 60 5
Linux 4.4.0-59-generic (eos) 	02/16/2017 	_x86_64_	(4 CPU)

09:29:12 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:30:12 PM  all    8.45    0.05    2.02    3.01    0.00    0.03    0.00    0.00    0.00   86.44
09:31:12 PM  all    9.21    0.18    2.10    3.29    0.00    0.01    0.00    0.00    0.00   85.19
09:32:12 PM  all    9.67    0.01    3.28    5.70    0.00    0.01    0.00    0.00    0.00   81.32

گەر پێمان خۆس بێت کە لە هەر یەک خولەک ئەو رێکخەرانە کە چالاکن نیشانی بدەین بەم شێوازە کردار دەکەین؛

mpstat -P ON 1

ئاکامی ئەم فەرمانە بەم شێوازەیە:

qezwan@eos:~$ mpstat -P ON 1
Linux 4.4.0-59-generic (eos) 	02/16/2017 	_x86_64_	(4 CPU)

09:33:04 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:33:05 PM  all    5.30    0.00    2.02    5.30    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   87.37
09:33:05 PM    0    6.12    0.00    1.02    3.06    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   89.80
09:33:05 PM    1    6.12    0.00    2.04   16.33    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   75.51
09:33:05 PM    2    6.00    0.00    5.00    2.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   87.00
09:33:05 PM    3    3.03    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   96.97

09:33:05 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:33:06 PM  all    2.29    0.00    0.51    1.53    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   95.67
09:33:06 PM    0    3.03    0.00    0.00    3.03    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   93.94
09:33:06 PM    1    1.01    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   98.99
09:33:06 PM    2    2.06    0.00    1.03    2.06    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   94.85
09:33:06 PM    3    3.06    0.00    0.00    1.02    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   95.92

09:33:06 PM  CPU    %usr   %nice    %sys %iowait    %irq   %soft  %steal  %guest  %gnice   %idle
09:33:07 PM  all    4.03    0.00    1.01    3.27    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   91.69
09:33:07 PM    0    4.95    0.00    1.98   11.88    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   81.19
09:33:07 PM    1    4.04    0.00    1.01    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   94.95
09:33:07 PM    2    5.05    0.00    1.01    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   93.94
09:33:07 PM    3    2.04    0.00    1.02    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00    0.00   96.94

....من بۆ وێستانن دوکمەکانی CTRL+C هاوکات لێدەدەم.

بۆ وێستانی پرۆسەی فەرمانەکەی سەرەوە،دوکمەکانی CTRL+C هاوکات لێبدەن.

بۆ نیشاندانی وشانی نەرمەکالی mpstat لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرن.

mpstat -V

ئامانج:

qezwan@eos:~$ mpstat -V
sysstat version 11.2.0
(C) Sebastien Godard (sysstat  orange.fr)

بۆ یارمەتی فرەتر لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرن:

man mpstat

سەرچاوە