لە ترمیناڵ ئێمە دەتوانین زۆر وردە زانیاری سەبارەت بە ڕەقەکالاکانی سیستەمەکەمان بە دەست بێنین.واتە چۆن بزانین هاردەکەمان لە کام کۆمپانیا دروستکراوە،چەند هێدی هەیە،خێرایی گەڕانی دیسکێتەکانی چۆنە و…هتد .لەم بابەبەتە باس لە سەر مێشکی کۆمپیترەکەمان دەکەین واتە ڕێکخەر یا هەمان -CPU- کە بزانین چەندانە ناوەرۆک یان کۆڕی هەیە ، ئایا توانایی هایبێر ترێدی هەیە ، ئەدازیاری 32 بیتە یان 64،… .

ئەم فەرمانە کە ئێمە کاری پێدەکەین بریتیە لە lscpu (پێرستێک لە زانیاری رێکخەر ) کە دەتوانین لەم مەسیرەش دەستمان پێبگات/proc/cpuinfo .

qezwan@chawg:~$ lscpu
Architecture:          x86_64
CPU op-mode(s):        32-bit, 64-bit
Byte Order:            Little Endian
CPU(s):                4
On-line CPU(s) list:   0-3
Thread(s) per core:    2
Core(s) per socket:    2
Socket(s):             1
NUMA node(s):          1
Vendor ID:             GenuineIntel
CPU family:            6
Model:                 58
Stepping:              9
CPU MHz:               1293.093
BogoMIPS:              5188.51
Virtualization:        VT-x
L1d cache:             32K
L1i cache:             32K
L2 cache:              256K
L3 cache:              3072K
NUMA node0 CPU(s):     0-3

١-ئاگاداری لە فرۆشیار و مۆدێلی ڕێکخەر :

qezwan@chawg:~$ cat /proc/cpuinfo | grep vendor | uniq
vendor_id	: GenuineIntel

لە هێڵێ دوهەم دەبینین کە رێکخەرەکەی من لە لایەن کۆمپانیای ئینتێڵ دروستکراوە.ئێستا دەچین بۆ مۆدێلەکەی :

qezwan@chawg:~$ cat /proc/cpuinfo | grep 'model name' | uniq
model name	: Intel(R) Core(TM) i5-3230M CPU @ 2.60GHz

جۆری ریکخەرەکەی من بۆ ئینتێڵ لە وشانی پینجە واتە i5، کەشی رێکخەر 3مێگبایتە واتە 3230M و خێراییش 2.60GHz .
بەڵام رێکخەرەکەی من بە گشتی مۆدێلەکەی ئەمەیە : “Core i5 2.60GHz”

٢- مێعماری ئەندازیاری(Architecture) :
بە فەرمانی lscpu لە ترمیناڵ دەتوان بەم مێعماریە بزانن .ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ 32 بیت یان 64 بیت کە بۆ ناردن و هاوردنی خێرایی لە داتا لە رێگای دەرگاکانە بۆ رێکخەر.لە سەرەوە ئاماژەم بەم فەرمانە کردوە.

qezwan@chawg:~$ lscpu
Architecture:          x86_64
CPU op-mode(s):        32-bit, 64-bit
Byte Order:            Little Endian

٣-فرێکانس (Frequency)ـی رێکخەر :
لە دوو ریگا دەتوانی بزانین.یەکەم لە رێگای فەرمانیlscpu بەم جۆرە:

qezwan@chawg:~$ lscpu | grep -i mhz
CPU MHz:               1299.796

دووهەم ڕۆیشتن بەم مەسیرە :/proc/cpuinfo :

qezwan@chawg:~$ cat /proc/cpuinfo | grep -i mhz | uniq
cpu MHz		: 1199.960
cpu MHz		: 1878.906
cpu MHz		: 1214.789
cpu MHz		: 1199.960

هەر فرێکنسێک بۆ کۆریک لە رێکخەرە.گوزارش ئیمکانی هەیە کەمتر لەو شتە بێت کە دەوترێت ئەمەس بۆ ئەوەیە کە زۆربەی ریکخەرەکان فرێکانس پاسکەوتدەکەن بۆ کاتی خۆی.

٤- ژمارەی کۆرەکان(ناوەرۆکی رێکخەر) :
بۆ ئەم مەبەستە دەتوای لە فەرمانی lscpu سوود وەر بگرین (هێی کۆتایی):

qezwan@chawg:~$ lscpu
Architecture:          x86_64
CPU op-mode(s):        32-bit, 64-bit
Byte Order:            Little Endian
CPU(s):                4
On-line CPU(s) list:   0-3
Thread(s) per core:    2
Core(s) per socket:    2

بۆ دڵنیایی لە کۆرەکان دەتوانن ئەم فەرمانەی خوارەوەش بنوسن :

qezwan@chawg:~$ cat /proc/cpuinfo | grep 'processor'
processor	: 0
processor	: 1
processor	: 2
processor	: 3

٥- تەکنۆلۆژی Hyper-Threading رێکخەر :
هاورێیان ئەم تەکنۆلۆژییە کەمێ کۆەنە بەڵام هێشتا بەهێز خۆی نواندووە. بە کۆرتی دەبێت بە HT، بەڵآم چ کاریگەری بە سەر رێکخەر هەیە ؟بەم تەکنۆلۆژییە رێکخەر توانایی دوو برابەر دەبێتەوە واتە دوو رێکخەری مەنتەقیمان هەیە.بێجگە لە رێکخەری فیزیکی.بۆ ئەم مەبەستە لە هیچکاتێکدا توانایی رێکخەر ناگاتە ١٠٠٪ بۆ ئەوە هکە هەمیشە شوێنی بەتاڵی بۆ کار کردن هەیە.بەم تەکنۆلۆژییە توانایی رێکخەر ٥٠ تا ٩٠ بەرابەر فرەتر دەبێت.بۆوینە ئەم رێکخەرە ٤ ناوەرۆکی ٢ ترێدی هەیە کە بە کۆی گشتی دەبێتە ٨ ناوەرۆک.

 Architecture:          x86_64
CPU op-mode(s):        32-bit, 64-bit
CPU(s):                8
Thread(s) per core:    2
Core(s) per socket:    4
CPU socket(s):         1
NUMA node(s):          1
Vendor ID:             GenuineIntel
CPU family:            6
Model:                 30
Stepping:              5
CPU MHz:               1199.000
Virtualization:        VT-x
L1d cache:             32K
L1i cache:             32K
L2 cache:              256K
L3 cache:              8192K

گەر نەرمەکالایێک خێرایی زۆر بێت، دەبێت کە هەر فەرمانێک بۆ ترێدێک بنێرێت تا خیرایی زۆر بۆ پرۆسێس بێت و تەواو رێکخەر بە و فەرمانە داگیر نەکات .ئەم تەکنۆلۆژییە خێرایی رێکخەری زۆر کردووە.