پێڕست : ماڵەوە  »  زانیاری   »   پێداچوونەوە لە سەر وشانی ئوبونتوی ١٨.١٠

پێشەکی
هەر شەش مانگ وشانێکی ئوبونتو دەوەشێندرێ کە بە ناوی ساڵ و مانگ دەناسرێ.لە مانگی دەی ئیمساڵ وشانیێکی ئوبونتو بڵاو کرایەوە واتە ساڵی ٢٠١٨ لە مانگی ١٠ کە بوو بە ئوبونتوی ١٨.١٠ . هەر وشانێک ناوێکی هەیە بۆ وێنە ئەم وشانە بە کۆدناوی دەپای گەردوونی(Cosmic Cuttlefish) ناو نراوە.ئەمەش نەریتێکەی ناولێنانە لەسەر هەر وشانی ئوبونتو، بە ساڵ ، مانگ و ئاژەڵێك بڵاوی دەکەنەوە.
ئەم وشانە بە ئوبونتوی ١٨.١٠(Ubuntu 18.10)ناسراوە کە دوایین وشانی ئوبونتویە کە بڵاو بووەتەوە.دەتوانن بە خۆڕایی دایبگرن و سودی لێ وەربگرن.
لەم بابەتە ئێمە ئاوڕێک لە گۆڕانکاریەکانی ئەم وشانە دەدەین.بە بەراوەرد لەگەڵ ئوبونتوی ١٨.٠٤(وشانی پێشوو) زۆر خێراتر و قەشەنگ ترە.
گەشەپێدەران هەوڵیان داوە لە شەش مانگی ڕابردوو ئەندازەی مەسرەفی بیرگە لە شێڵی گنوم(GNOME Shell) کەم بکەنەوە.وە کارامەدی بەڕێوەبردنی پەنجێرەکان، ڕووخسار و ڕوومێزی بە تایبەت Gjs زۆر باشتر بکەن.هەر چەند تایبەتمەندی وشانی گنوم، سێیە ئەمەش دوایین وشانی گنومە.گۆڕانکاریەکان بە وردی ئەنجام بووە بەڵام گەر من ئەم وشانە وەسف بکەم تەنها دەڵێـم (دڵ ڕفێنە).ئەمەش نیشانەی هێزێکی فرەی هاوکاری گەشەپێدەران و کانۆنیکاڵە.دەستکاری کردن و باشتر بوونیان هەمیشە تەواو نین و ئەمەش هۆکاریکە کە ناتوانین بڵێن پەرەپێدانی ئوبونتو ١٠٠٪ ئەنجام بووە و بۆ داهاتوو هیص لە ئاڕا نییە،بەڵام هەوڵی باشتر بوون دەدەین.

ڕووخساری نوێی ئوبونتو

ئەم کۆدناوە کە لە وشانی ١٨.١٠ ئوبونتو دانراوە، لە بوونەوەرێکی ئاویی گیراوە کە سەرەڕای قەشەنگی توانایی گۆڕینی ڕەنگی هەیە.لە ئامانج پەیوەندی بەم وشانی ئوبونتو هەیە کە ڕووخسارێکی قەشەنگی هەس.Yaru رووکارێکی پێشکەوتووە کە هەموشتێکی بە جوانی دەرخستە.کەوانە و هێڵێ چەمیاوە،ڕەنگە پلیکانەییەکان لە بەشی ڕاستەوە.لەم وشانە نوێکاریەکان لە ڕومێزی زۆرتر خۆی بەلای ئەم چەماوییە کێشاوە لەو پەڕی نەرمی.گەشەپێدانی “Yaru”، مایەی سەرنجی گەشەپێدەران و بەکارهێنەران بۆ وردەکاری لە جوانکارییە.

وێنۆچکەکان

بۆ دەستخۆشی لە ڕووکاری “Yaru” کانۆنیکاڵیش کۆی وێنۆچکەکانی بە ناوی”Suru” بڵاو کردەوە.هاوئاهەنگیێکی سادەی تێدایە کە بەکارهێنەران دەخاتە بیری ڕووکاری یونیتی تەلەفۆنی ئوبونتو تاچ.سووکەلە بوون و لاکێشەیی لە وێنۆچکەکان هۆکارێکی جوانی و ڕووناکی لە وینۆچکەکانە.

گنومی سێ و نیو(GNOME 3.30)

Cosmic هاتووە بە گۆڕانکاریی و دوایین وشانی GNOME 3.30.ئەمە بریتییە لە وشانی نوێ وەک ڕۆژمێر و رووکاری ترمیناڵی نوێ.پانێلی نیشاندانی وای فای، بلوتوس ،هەر وا خۆکارانە پەیوەندی گرتن لە گەڵ ئامێرەکانی دیکە.هێزی ١٠٠٪ بۆ شریتی دەنگ.هەر وا قەبارەی پەپکە بۆ کردنەوەی نهێنیەکانی دیتا کە بە یارمەتی VeraCryp ئەنجام دەبێت.زۆر شتیش بە رۆژ نەبووە بۆ وێنە ئوبونتوی ١٨.١٠ وشانێکی کۆنەی Nautilus لەگەڵە.شێوازی چالاکی وێنۆچکەکانیش وەک پێشتر وایە.

بەڕۆژکردنەوەی نەرمەکالاکان
ئوبونتو پێی خۆشە بە باشترین شێوە سەرچاوەکراوە نیشان بدات و ئەمەش لە نەرمەکالاکانی جیاواز نییە.ئەو نەرمەکالانە کە لەم وشانەی ئوبونتو بەرزکراونەتەوە بریتین لە :

  • Mozilla Firefox 63
  • Thunderbird 60
  • LibreOffice 6.1
  • Shotwell 0.30
  • Remmina 1.2.3
  • Rhythmbox 3.2.4

کاناگکانی ئوبونتو نوێ کراونەتەوە واتە ئێستا وشانی نوێی GIMP, VLC وە Krita لە بەردەستن.

چاکسازییەکانی سنەپ(Snap)

گەر ئێوە لەو بەکارهێنەرانەن کە پێتان خۆشە بە Snap ئیش بکەن لەم وشانە زیادکراوە بە ئوبونتو.هەر بۆیە چەند گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بووە. کە بریتین لە

  • پەیداکردنی وشانی بێتا و ئاڵفا لە نەرمەکالاکانی ئوبونتو
  • نیشاندانی مانیتۆری سنەپ
  • هەڵبژاردەیێک بۆ چوونەدەرەڤە لە هەژمارەی U1
  • نیشانەی بڵاوکەری ئەپ لە پێرستی پرۆگرامەکان
  • خێرایی لە کاتی دامەزراندن

دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە زۆر یەک لەم گۆڕانکارییانە لە وشانی LTS ئوبونتوی ١٨.١٠یش جێگیر دەبێ یان لە داهاتووی نزیک دەیگوازینەوە.

 

ناوک و کارتی گرافیک
ناوک یان کێرنێڵی ئوبونتو لەم وشانە ٤.١٨یە کە دوایین وشانی جێگیری کێرنێڵی لینوکسە.ئەم ناوکەش پاڵپشتی لە کارتی گرافیکی AMD Radeon RX Vega M دەکا.هەروا بە تەواوی پاڵپشتی لە Raspberry Pi 3B و Thunderbolt وە USB Type-C دەکا.پشتیبانی لە Vega GPU و هاوئاهەنگی لەگەڵ OpenGL 4.4 بە تەواوی ئەنجام ئەدات.

مەودای پاڵپشتی
ئوبونتوی ١٨.١٠ وەک وشانی دیکە تا ٩ مانگ پاڵپشتی پاراستنی هەیە.واتە کون و کەلێنەکان چاکسازیان بۆ دەکرێ،ئەپەکان بەڕۆژ دەبنەوە. هەر هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن وشانی ١٩.٠٤ لە مانگی چوار بەرز بکەنەوە سەر ئەم وشانە.

پێداویستییەکانی دامەزراندن
بۆ دامەزراندنی وشانی ١٨.١٠ بەکارهێنەران پێویستیان بە کەمیینەی ڕەقەکالا هەیە بەم جۆرە

  • 2GHz dual-core ڕێکخەر
  • 2GB ڕام 
  • 25GB پپکە، یان بۆشایی هارد
  • USB دەرگای (یا DVD درایڤ) بۆ دامەزراندن

گەر ئەم وشانە کۆمپیوترەکەتانی ناتەوان کردووە لە خێرایی.دەتوانن وشانی سوکەلەی ئوبونتو لە دابەشکراوەکانی Xubuntu وە Ubuntu MATE دابگرن.

داگرتن:
دەتوانن لە ماڵپەڕی فەرمی لە بەستەری خوارەوە دایبەزێنن و دایمەزرێنن.