Netdata نەرمەکالایێکی سادە ، سەرچاوەکراوە و لە سەر بنەمای وێبگەر، بۆ چاودێری خێرای تۆڕ لە لینوکسە.کە دەتوانرێ لە چەندین ڕوانگە قسە لە سەر ئەم نەرمەکالا بۆ ڕاژەکار و ڕاژەخوازەکان بکەین. Netdata ناوەندی چاودێریێکی بەهیزمان بۆ درووست دەکا.

دامەزراندنی Netdata

چاودێری ڕاژەکار بە Netdata لە سەر بۆ شایی لینوکس زۆر خوازیارە. کە بە چەندین شێوەی گرافیک دەتوانین ئاگاداری مەسرەفی ڕەقەکالاکان ببین.هەر چەند  بۆ بەکارهێنەری کۆمپیوتری ڕومێزیش بەسوودە.بە هەر حاڵ زانیاریێکی زۆری سیستەم لە کاتێکی خێرا دەخاتە بەردەست.

ئوبونتو(Ubuntu)

نەرمەکالای چاودێری Netdata بۆ بەکارهێنەرانی ئوبونتو لە سەر ڕومێزی و ڕاژەکار وەک سەرچاوەیێکی فەرمی بوونی هەیە.بۆ دامەزراندنی ئەم نەرمەکالایە  پەنجێرەی ترمیناڵ‌دەکەینەوە ئینجا لە بەڕێوەبەری پاکەتەکان بۆ دامەزراندن سوود دەگرین.

sudo apt install netdata

دێبیان (Debian)
دێبیان وشانێکی فەرمی لە کانگاکانی فەرمی خۆی هەیە.بە عینوانی سەرچاوەکراوە زۆر گۆڕانکاری لە ڕێکخستنەکانی پێشگریمان ناوێ. بۆ دامەزراندنی نەرمەکالای چاودێری Netdata لە سەر دێبیان، ترمیناڵ‌ بکەنەەوە ئینجا لە فەرمانی Apt-get سوود بگرن :

sudo apt-get install netdata

ئارچ(ئارک) لینوکس(Arch Linux)
ئارچ لینوکس وشانێکی لە نەرمەکالای نوێی Netdata لە کانگاکانی خۆی هەیە.بۆ دامەزراندن ترمیناڵ‌بکەنەوە ئینجا بە فەرمانی Pacman دایمەزرێنن :

sudo pacman -S netdata

فێدۆرا(Fedora)
بە داخەوە گەشەپێدەرانی netdata فێدۆرایان لە یاد چووە. وە ناتوانرێت بە عینوانی RPM دایمەزرێنی.بەڵام کەسانێک کە بە شوێن سوود وەرگرتن لە ئەم نەرمەکالان لە فێدۆرا دەتوانن فەرمانی Generic بەدەست بێنن.
ئۆپێن سوسە(OpenSUSE)
هەر زۆر بە باشی Netdata پاڵپشتی دەکا،خوشبەختانە لە ناوەندی نەرمەکالاکەی دانراوە. هەر ئەمەش وای کردووە کە بەکارهێنەران پێویستیان بە دامەزراندن بە شێوازی بەشی سێهەم (نافەرمی) نەبێ.بۆ دامەزراندن ترمیناڵ دەکەینەوە و بە فەرمانی پاکەتی Zypper دایدەمەزرێنین:

sudo zypper in netdata

ڕێنەمایی گشتی
بێجگە لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس، Netdata پاڵپشتیێکی هەرە باشی لە قاوخی سکریپتێکی Bash بۆ جێبەجێکردن ،هەیە.ئەم سکریپتە لە کاتی داگرتن، وشانێکی باینێریstatic لە سەر هەر دابەشکراوەیێک لە سەر سیستەمی لینوکس دادەمەزرێنێ.بەم شێوازە  بە جوانی، لە سەر سیستەمەکەی ئێوە ئیشی پێدەکرێ.
بۆ داگرتن بە شێوازی سکریپت دەبێ لە فەرمانی Curl یارمەتی بخوازن.ئەم ئامێرە (Curl ) پێوانەیی لە سەر زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس هەیە.گەر بە هەر هۆکارێک Curl نییە لە سەر کۆمپیوترەکەتان.پێش  دامەزراندنی Netdata دەبێ Curl دایمەزرێنن، پاش دامەزراندن دەبێ کار لەسەر دامەزراندنی Netdata بکەن :
وشانی ۳۲ بیتی :

bash <(curl -Ss https://my-netdata.io/kickstart.sh)

وشانی ۶۴ بیتی :

bash <(curl -Ss https://my-netdata.io/kickstart-static64.sh)

دامەزراندن لە ڕێگای سەرچاوە
گەر ناتوانن لە دابەشکراوەکەتان لە نێو ناوەندی نەرمەکالاو و کانگای فەرمی ،بۆ دامەزراندن سوود بگرن ،دەبێ بە شێوازی سەرچاوە دایبگرن کە ئەمەش هێزێکی زۆری بەخشیوەتەوە بە کارهێنەران.بۆ ئەوە کە پاڵپشتی دابەشکراوەی فرەتر دەکا.گەر سەردانی پەڕەی لە گیت هاب بکەن دەزانن پێداویستییەکانی چین و پێش دامەزراندنی لە ڕێگای سەرچاوە چیتان پێویستە.بەهرحاڵ بەم شێوازە کۆدی سەرچاوە دادەگرن :

git clone https://github.com/firehol/netdata.git --depth=1
cd netdata
./netdata-installer.sh

سوودوەرگرتن لە Netdata


بەکارهێنەران Netdata هەم لە ڕێگای ناونیشانی ڕاژەکار(سێرڤێر) هەم لە ڕێگای ناونیشانی خۆماڵی (localhost) دەتوانن سوود لەم نەرمەکالا بگرن.تەنانەت دەتوانن لە سەر کۆمپیوتەری خۆماڵیش دایمەزرێنن برۆن بەم  ناونیشانە :

http://127.0.0.1:19999

گەر بەکارهێنەران گەرەکیانە لە ڕێگای دوورەوە چاودێری بکەن،زۆر یەک لە سێرڤێرەکان بەمە ڕێگە نادا.بەڵام گەر کەسێک لە نەرمەکالای مانیتۆڕ سوود بگرێت لە سەر کۆمپیوترێکی دیکە دەتوانێ.ئای پی یەکەی بەم شێوازە دابین بکا ؛

ip addr show | grep 192.168

بە فەرمانی ip addr show کە لە گەڵ فەرمانی grep  هاتووە ، ناونیشانی IPv4ـی خۆماڵی جودا دەکەینەوە.ئینجا ڕوونوسێک لە ئای پی دەگرین و لە وێبگەڕێک دەینووسین، بەم شێوازە :

http://192.168.X.XXX:19999

ئێوە دەبینن کە نەرمەکالایNetdata بە شێوازێکی خۆکارانە چالاکە.تەواو ئەو زانیاریانە کە لە سیستەمی گنو/لینوکسەکەتە دەریدەخا.بەڵام توانایی سڕینەوەو کوشتنی هیچ بەرنامەیێکی نییە.
مەسرەفی CPU :

گەرەکتانە ئاگادار بنەوە لە مەسرەفی ڕێکخەرەکەتان ؟ بچنە شریتی لاتەنیشتی و کرتەیێک لە سەر وێنۆچکەی CPUs بکەن .لێرە ئێوە ئمە زانیاریانەتان دەست دەکەوێ لە بارەی ڕیکخەرەکەتان “utilization,” “interrupts,” softirqs,” “softnet,” “cpufreq,” وە “cpuidle”.تەنانەت بە هێڵەکان پێتان دەڵێ ئە ڕێکخەر لە چ بارو دۆخێکە.
هەموو زانیاریێک لە ناوکەکان بە جودایی دەردەکەوێت.بۆیە بەکارهینەر بە دڵنیایی زانیاری لە سەر هەر ناوکێک دەبێ.

مەسرەفی RAM

زۆربەی بەکارهێنەران بێجگە لە ڕیکخەر، پێیان خۆشە ئاگاداری ڕامەکەشیان بن.هەر بۆ ئەم مەبەستە ئێمە دەبێ لە شریتی لاتەنیشت کرتەیێک لە سەر وشەی ڕام بکەین.بەهرەوەری، بیرگەی ڕام و قەبارەی مەسرەفت و … هەر هەمووی بۆ بەکارهێنەر بە شێوازێکی پوخت دەردەکەوێت.
هەناردەکردنی زانیاریەکان
Netdata ژمارەیێکی فرە لە زانیاریەکان زۆر بە ئاسانی نیشان دەدا و ڕێگای داوە کە بە شێوازیکی پەڕگەیێکی PDF هەناردەیان بکەن .تەنها دەبێ لە سەر وێنۆچکەی چاپکردن کرتە بکەن و ئینجا فایلی PDF لە شوینێک پاشکەوت بکەن.

سەرکەوتوبن 🙂

سەرچاوە