پێڕست : ماڵەوە  »  فێرکاری   »   چۆنیەتی سڕینەوە(Format) و پارتیشێنکردنی ئامێرێکی هەڵگرتن لە لینوکس

بەرێوەبردنی ئامێرەکانی هەڵگرتن(Managing storage devices)، ئێستا چ هاردێک،SSDs، PCIe یان فلاشێک بێت،هەمیشە کارێکی دژوارە. کارێک یان فەرمانێکی چکۆلە دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ سڕینەوە(Format)ـی زانیاریەکانتان.لەم نووسراوە من لە بارەی ئامێرەکانی پاشکەوت یان هەڵگرتن بۆ بەکارهێنەرانی مامناوەندی و سەرەتایی لینوکس قسە دەکەم.

زۆر نەرمەکالامان هەیە کە بە شێوازی گرافیکی دەتوانن ئاسان کاری بدەن لە بەرێوەبردنی ئامێری هەڵگرتنەکەتان بۆ وێنە نەرمەکالای Disks tool زۆر بەهێز خۆی نواندووە.بەڵام زۆر جار کە نەتوانم هەڵەکانی ئامێری هەڵگرتنەکان چارە سەر بکەم دێم فۆرماتیان دەکەم.لێرە من پێمخۆشە لە هێڵی فەرمان لە ترمیناڵ، هارد یان ئامێری هەڵگرتنەکەم بەرێوە ببەم،هۆکاریش دەگەرێتەوە بۆ بەهێز بوون ، سادە بوون و دڵنیا بوون لە ئێشەکەم.

 


 

چۆنیەتی پەیداکردنی ئامێری هەڵگرتن بە کۆمپیوترەکەمان

بە فەرمانی  lsblk  ئێمە زۆر بە ئاسانی دەتوانین ئەو ئامێرانە کە لکاوەن بە کۆمپیوترەکەمان پەیدا  یان پێرستیان بکەین.

qezwan@eos:~$ lsblk
NAME   MAJ:MIN RM   SIZE RO TYPE MOUNTPOINT
sda      8:0    0 931.5G  0 disk 
├─sda1   8:1    0     1K  0 part 
├─sda2   8:2    0  96.4G  0 part 
├─sda3   8:3    0 454.2G  0 part 
├─sda4   8:4    0   953M  0 part /boot
├─sda5   8:5    0 279.4G  0 part 
├─sda6   8:6    0   7.5G  0 part [SWAP]
└─sda7   8:7    0  93.1G  0 part /
sdb      8:16   0 931.5G  0 disk 
└─sdb1   8:17   0 931.5G  0 part 
sr0     11:0    1  1024M  0 rom  
loop0    7:0    0  75.2M  0 loop /snap/core/1337
loop1    7:1    0  76.1M  0 loop /snap/core/1264
loop2    7:2    0  75.2M  0 loop /snap/core/1287

هەروا دەبینن کە ئێمە بە فەرمانی lsblk پێرستێکمان هەیە لە بلوکەکان واتە ئامێرە هەڵگرتنەکان کە لکاوەن بە کۆمپیوترەکەمان یا جوان وایە بڵێن ئەو ئامێرانە کە لینوکس دەیاناسێت بە عینوانی ئامێرێکی پاشکەوتکردن.لێرە فەرمانی lsblk پێم نیشان دەدات کە sda هاردێکە لە جۆری SSD لە سەر لینوکسی ئێلێمێنتریەکەم ناسراوە هەروا ‘sdb’ ئامێرێکە کە بە دەرگا یان پۆرتی USB لکاوە بە لینوکسەکەم . هەروا کە دەرکەوتووە ئەمن sdb1ـم هەیە کە بۆ 1TB هاردێکی دەرەکییە.
ئێستا زانیمان چەند ئامێر پەیوەندیان بە لینوکسەکەمان هەیە.با کەمێ شرۆڤەی لەسەر بکەین:
لێرە مانای ‘sda’, ‘sdb’, ‘sdc’ ئەوەیە کە چەند هارد لکاوە بە لینوکسەکەم واتە ماوەنت(mounte) بووە.
sda4 ,sda3,sda2,sda1,…ئەمانە پارتیشێنی هاردەکەمن کە لینوکسم لەسەری دامەزراندووە واتە ئەم هاردە یان ئامێری هەڵگرتنە کە لێرە (sda)ـیە لە چەند پارتیشێن پێکهاتووە.

  • ستونی MAJ:MIN :نیشاندەدات کە چەندە ئامێری چکۆلەو گەورە  لکاوەن بە کۆمپیوترەکەم.
  • ستوونی RM : نیشاندەدات چەند ئامێری هەڵگر وەک فلاش و هاردێکی دەرەکی پەیوەندیان گرتووە بە لینوکسەکەم یان لینوکسدەیانناسێت.بۆ وێنە USB درایڤ واتە ‘sdb’ ئامێرێکی کە توانایی جودا بوونی هەیە واتە هەڵگرە.
  • ستوونی  SIZE : قەبارەی ئامێری هەڵگرتن یان پاشکەوتکردن نیشان دەدا.
  • ستونی RO : نیشاندەدا کە ئەم ئامێرە تەنها توانایی خوێندنی هەیە ناتوانی لەسەری شت پاشکەوت بکەی،
  • ستوونی TYPE : نیشانما دەدا کە ئەم بلووکە پارتیشێنە یان ئامێرێکی هەڵگرتنە لێرەsda4 ,sda3,sda2,sda1,…  پارتیشێنن.
  • ستوون MOUNTPOINT: نیشانمان دەدا کە ئامێر یان پارتیشێن لە چ ئاستی ماونتە لە لینوکس. بۆ وێنە لەسەرەوە پارتیشێنی sda6 بۆ سواپ ماونت بووە.

فەرمانی lsblk زانیاری زۆرمان پێدەدا لە بارەی ئامێرەکانی هەڵگرتنی زانیاری بەڵام لێرە ئێمە گەرەکمانە جەخت بکەینە سەر چوارچێوەی سەردێرەکەمان.

فۆرماتکردنی درایڤێک بە پاتریشێنێکی نوێ

لێرە من لە فەرمانی parted بۆ پارتیشێنکردن بە جۆرەکانی MBR وە GPT سوود دەگرم بەڵام ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی ئامێرەکانی پارتیشێنکردن.درایڤەکەی من یان ئامێری هەڵگرتنی زانیاری لەم وانە فلاشێکی 3.8GB بەڵام ئێوە دەتوانن لە هەر ئامێرێکی هەڵگری زانیاری یان هاردی دەرەکەی و ناوخۆیی(external یا internal) سوود بگرن بەو  مەرجە کە زانیاری لەسەر نەبێت کە زەرەرێکتان لێبدات.

sudo parted /dev/sdb

تکایە ئەو پارتیشێنە یان ئەو ئامێرە کە گەرەکتانە فۆرمات یان بیسڕنەوە دوبارە سەیری بکەن با هەڵەیێک ڕوونەدا کە بێت بە پەشیمانی ئێوە یان کاریکی ناتەواو لە فۆرماتکردن.

پاش نووسینی وشەینهێنی دەبینن کە پارتیشینەکە زیاد کراوە بە شوێنی پارتیشێنەکان.ئێستا ئێمە گەرەکمانە خشتێکی پارتیشێن(partition table) درووستبکەین .بۆ هاردە کۆنەکان(MBR (master boot record و بۆ هاردە نوێکان (GPT (guid partition table .جیاوازی ئەم دوو جۆرە لە تاقەتی ئەم وانە نییە.بەهەر حاڵ من لەم وانە لە MBR سوود دەگرم :

parted) mklabel msdos )

لە فەرمانەکەی سەرەوە mklabel کە بۆ درووستکردنی پارتیشێنێکی نوێیە و msdosـیش بۆ سوود وەرگرتن لە جۆری MBRـە.ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە ئێمە پارتیشێنێکمان درووستکرد .بۆ فۆرمات یان سڕینەوە لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود دەگرین :

parted) mkpart ‘type of partition’ ‘file system’ start end)

گەر ئێوە لە پارتیشێنێکی گەورە سوود دەگرن ئەم فەرمانەی خوارەوە پێشنیار دەکەم :

parted) mkpart primary ext4 1MiB 100%)

لەفەرمانەکەی خوارەوە 100% مانای ئەوەیە کە لە تەواو بۆشاییەکە  سوود بگرێت.بەڵام گەر ئێوە گەرەکتانە کە پارتیشێنێکی دیکە درووستبکەن واتە تەواو بۆشاییەکە نەبێت بە پارتیشێنێک، ئەوە لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرن :

parted) mkpart primary ext4 1MiB 2GB)

لێرە من پارتیشێنێکم درووستکردووە بە قەبارەی 2GB . ئێستا گەر من بێم پارتیشینێکی دیکە درووستبکەم دەبێت کۆتایی پارتیشێنی پێشتر بکەم بە سەرەتای پارتیشێنی نوێکەم واتە ئەم پارتیشێنە کە گەرەکمە درووستی بکەم :

parted) mkpart primary ext4 2GB 5GB)

ئێستا من پارتیشینیکم بە قەبارەی 3GB درووستکرد.بەهەر حاڵ گەر بۆشاییێک مابوو ئەوە لەبیرتان بێت کە کۆتایی پارتیشێنی پێشتر و خاڵی دەستپێکردنی پارتیشێنی نوێ دەبێت بەرچاو بگرن:

parted) mkpart primary ext4 5GB 100%)

لەفەرمانەکەی سەرەوە ئێوە دەتوانن جۆری پارتیشێنەکەتان واتە ext4 بگۆڕن بە جۆرەکانی دیکە وەک :  ntfs, vfat, btrfs

ئێستا بەفەرمانەکەی خوارەوە دەبێت ئەم گۆڕانکاریانە چاپ بکەن واتە بە سەرنجامی بگەیێنن :

parted) print)

ئێستا پارتیشێن نیشاندەدرێت ،گەر هەموو شتێک بە باشی ئەنجام دراوە فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن بۆ چوونەدەرەڤە :

parted) quit)

ئێستا بە فەرمانی lsblk ئەتوانن پارتیشێنە نوێکان ببینن.ئێمە ئەشێ پێش ماونت(mounte) بوون ئەم پارتیشێنانە فۆرمات بکەین.لێرەمن سێ پارتیشێنم هەیە بەم جۆرە :sdb: sdb1, sdb2, sdb3 ئێستا
دەبێت هەر کامێکیان بە نوبە فۆرمات بکەم بەم شێوازە :

sudo mkfs.ext4 /dev/sdb1

فەرمانەکەی سەرەوە بۆ پارتیشێنەکانی دیکە دووپات بکەنەوە تەنها ژمارەکەیان بگۆڕن….

ئاگاداری ئەم فەرمانە ببە… سەرکەوتووبن. 🙂

 

سەرچاوە