بۆ شوێنکەوتنی بنەماڵەی خێزان ، “شەجەرە” یان درەختی بنەماڵە (genealogical)،دەتوانین لە لینوکس لە نەرمەکالای Gramps سوود بگرین.زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس پشتیوانی دامەزراندنی لەم نەرمەکالا دەکەن.بۆ دامەزراندنی ئەم نەرمەکالا ئێوە دەتوانن شوێنکەوتوی ئەم فەرمانانەی خوارەوە بن.

ئوبونتو :
لە ئوبونتو ئەم نەرمەکالا زۆر بە ئاسانی دادەمەزرێت و کانۆنیکاڵ هەمیشە سەرچاوەی کۆدەکان بە دوایین وشانی ڕۆژ دەکاتەوە.بۆ دامەزراندن سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە،ئینجا بە یارمەتی بەڕێوەبەری پاکەتی Apt بە ئاسانی دایمەزرێنن.

sudo apt install gramps -y

دێبیان :
دێبیان سەرچاوەکراوەیە و هەر بۆ ئەمەش بەکارهێنەرانی دێبیان بۆ دامەزراندنی Gramps نابێ لەم بارەوە نگەران ببن.جەوهەری دێبیان وایە کە، دوایین وشانی نەرمەکالاکان هەمیشە کەمێ لە کاتی بەرهەمهێنان لای داوە.بەڵام ئێوە دەتوانن بە یارمەتی دەرگاکانی پشتەوە(Backports) لە دێبیان دوایین وشانی دامەزرێنن.

sudo apt-get -t stretch-backports install gramps

ئاچ لینوکس
ئاچ لینوکس بە یارمەتی کانگای نەرمەکالاکان دەتوانێ Gramps دامەزرێنێت.ترمیناڵ‌ بکەنەوە ئینجا ئەم پەڕگەیە دەستکاری بکەن /etc/pacman.conf وەک خوارەوە :

sudo nano /etc/pacman.conf

بۆ پەیکەرسازی پەڕگەی Pacman.conf، وشەی “Community” پەیدا بکەن هێمای # لە پێس ئەم وشە بسڕنەوە.ئاگادار بە کە گەر تەواوی “#” نەسڕنەوە نەرمەکالا چالاک نابێ.ئینجا دەستکاریەکەتان پاشکەوت بکەن و بە لێدانی کلیلەکانی Ctrl + O بێنەدەرەوە لە پەڕگە ونەرمەکالای دەستکاری کەر.ئێستا دەبێ دوای ئەم گۆڕانکاریانە کانگاکان بەڕۆژ بکەنەوە :

sudo pacman -Syy

ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە دایمەزرێنە :

sudo pacman -S gramps

فێدۆرا
فێدۆرا زۆر بە باوشێکی کراوە نەرمەکالای نوێ بۆ بەکارهێنەرانی فەراهەم دەکات.وە لێرەش Gramps لە نەرمەکالاکانی دیکە جیاواز نییە.بۆ وەرگرتنی ئەم نەرمەکالا ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی بەڕێوەبەری ئامێری پاکەتەکان DNF ،زۆر بە ئاسانی دایمەزرێنن :

sudo dnf install gramps -y

ئۆپێن سوسە(OpenSUSE)
لە سوزە نەرمەکالای Gramps لە بەردەستە و دەتوانن دوایین دابەشکراوەکەشی دامەزرینن.ترمیناڵ بکەنەوە و بە یارمەتی بەڕێوەبەری پاکەتی Zypper دایمەزرێنن ؛

sudo zypper install gramps

کار پێکردن :
پاش دامەزراندن، نەرمەکالا بکەنەوە،بەڵام دەبێ زانیاریێکی فرەتان لە سەر خێزانەکەی خۆتان بێ.هەروەها دەتوانن گەر دانیشتوی ئەمریکان چاوێک لێرە بکەن گەر نە سەردانی ئێرە بکەن.
کاتێک نەرمەکالا دەکەنەوە سەرەتا دەبێ “New Tree” درووست بکەن واتە درەختی بنەماڵە،ئینجا لە سەر دوکمەی + بۆ زیادکردنی کەسایەتی خێزان،کرتە بکەن.

تەواوی ئەو خشتانە کە زانیاریتان لێیان هەیە پڕی بکەنەوە.ئەم پرۆسەیە بۆ تەواوی خێزانەکە و بنەماڵەکەتان دووپات بکەنەوە.تا لە کۆتایی دارێکی خێزانیی باش دروستدەکەن.
خێزانیەتیەکان :
بۆ بینینی خێزانیەتیەکان لە لای ڕاستەوە کرتە لەسەر تاقمەی “people” بکەن. ئینجا کرتە لە سەر دوکمەی “relationships” کرتە بکەن وە دەتوانن بە چەن شێواز بیانبینن.

لە بەشی خزمایەتییەکان کرتە لە سەر دوکمەی “add new set of parents” بکەن تا لەم ڕێگا بتوانن باوان(parent) بۆ ئەو کەسە کە هەڵتانبژاردووە زۆر بکەن.بۆ زیادکردنی باوک و منداڵ لە سەر دوکمەی “person as a child” کرتە بکەن.
خوشک و براکان :
خوشک و برا بەشێکی گرینگ لە نەرمەکالای Gramps بۆ خزمایەتی و پەیوەندیەکانە.بێ ئەمانە ئێوە ناتوانن خاڵۆکان،مامەکان،خوشکەکان و براکان بە خێزانەکەتان زیاد بکەن.بۆ ئەم مەبەستە ، بڕۆن بۆ تاقمەی “people” ئینجا پەیوەندیەکان”relationships” هەڵبژێرن،لە ژێر پەیوەندیەکان وشەی “siblings” هەڵبژێرن و بە دوکمەی + کەسایەتیەکان زیاد بکەن.

سەرکەوتوو بن 🙂

ویکی نەرمەکالایGramps