ڕێنمایی بۆ وەرگێڕانی وۆردپرێس

سەرەتا

وۆردپرێس سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکە کە پێی دەتوانرێت، گۆڤار،ماڵپەڕی جورواجۆر،تۆڕی کۆمەڵآیەتی،سیستەمی بلۆگ دان،…هتد دروست بکەین.ئاسایش و پاراستنی زۆر بەهێزە.لەلایەن هەزاران گەشەپێدەری پێشکەوتوو پەرە دەستێنێت و لە ساڵی ٢٠٠٣ کاری خۆی دەست پێکرد. زۆرتر لە ٥٥ هەزار زیادکراوەی هەیە کە دەتوانن فرۆشگای سەرهێڵ،فێرگە،سیستەمی داگرتنی پەڕگە،مەکۆ و…ــی پێدروست بکەن. زۆر کەس و دەوڵەت و گۆڤار و ڕۆژنامەو زانکۆ و … لە ئەم سیستەمە کە بە خۆڕایی بڵاو دەبێتەوە سوود دەگرن بۆ نموونە دەتوانی سەردانی ئێرە بکەن.

وۆردپرێسی کوردی

لە لایەن ماڵپەڕی چاوگ وە سەرەتا ئەندازیار سیامەند نەریمان ئەم سیستەمی کرد بە کوردی.ئەمەش تائێستا بەردەوامە بەڵآم چونکە کارێکی خۆبەخشییە پێویستی بە یارمەتی هەمووانە تەنانەت بە وەرگێڕانی هێڵێك.هۆکار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کەس یارمەتی مادی ئەم وەرگێڕانە نادا و بە کوردی کردنی ئەم سیستەمە ڕێگە دەدا وەک پەنیری خۆماڵی چێژی لێ بگرین :)

چۆن بیکەین بە کوردی

سەرەتا دەبێ لە ماڵپەڕی وۆردپرێس خۆت تۆمار بکەی(لێرە کرتە بکە)

ئێستا گەر پێت خۆشە ڕووکار(Themes) یان زیادکراوە (Plugins) یان ناوکی وۆردپرێس(Wordpress) وەربگێڕێ ئەوە بە حەزی خۆتە.

نمونە

١- سەرەتا من لێرە زیادکراوەی بادی پرێس کە بۆ دروستکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتییە، وەردەگێڕم بۆ سەر زمانی کوردی سەرەتا لە بەشی زیادکراوەکان ئەم زیادکراوە(buddypress) هەڵدەبژێرم

٢- دەچمە سەر خشتی گەشەپێدان(Development) و لە سەر ڕەستەی “Translate “BuddyPress” into your language.” کرتەیێک دەکەم کە واتە بادی پرێس(یان هەر رووکار یا زیادکراوەیێک)وەربگێڕە بۆ زمانی دایکی

لە ناو زمانەکان دەگەڕی بۆ زمانی کوردی سۆرانی یان کرمانجی بەهر حاڵ (Kurdish (Sorani))

٣- لەم پەڕە کرتە لە سەر هەر یەک لە بەشەکانی (Development (trunk) ) یان (Development Readme (trunk)) دەکەی.هەر کامت پێ خۆشە وەری بگێڕیت. ئەم دوو بەشە واتە Development بۆ وەرگێڕانی زیادکراوەیە وە Development Readme بۆ بەشی پێناسەی پەڕەی زیادکراوەیە

٤- ئێستا لە پەڕەی وەرگێڕان لە سەرDetails کرتە دەکەی

دەچیتە ئەم بەشە بۆ وەرگێڕان

هێماکان کە لەگەڵ ٪ هاتووەن وەک خۆیان بنووسە هۆشیاری ئەم بەشە ببە.

لە خوارەوە دوو ڕەستە دەبینی کە سێ گۆشەیێکیان لایە Suggestions from Translation Memory ئەمە بۆ ئەوەیە گەر ئەم ڕەستە (لە ناو وێنەکەی سەرەوە) پێشتر کراوە بە کوردییە، ئەوە لێرە پێشنیارت پێدەدا

Other Languages : دەتوانی بۆ باشتر کردنی وەرگێڕان لە زمانەکانی دیکە کە تا ئێستا ئەم ڕەستەیان کردە بە کوردی سوود بگریت.

ئینجا لە سەر دووگمەی پاشکەوت کرتە بکە بۆ ڕەوانەکردنی وەرگێڕەکەت.

بەم ئاسانییە…