کڕینی چەند کتێبی نوێ پاش رەنگ کردنی ژوورەکان

ئەمڕۆ لە رەنگ کردنی ژوورەکانی ماڵ تەواو بووم.زۆر کارێکی ناخۆش، هەر چەند بۆ بەدەست هێنانی جوانی دەبێ، ڕەنجیش بکێشی.ماڵە کۆنەکەمان رەنگێکی بە خۆیەوە گرت؛ ئەمە زۆر شادمانی کردم .لە تویتێر وێنەم داناوە.

بەڵام بۆ دەستخۆشی چەند کتێبێکم لە بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسی کڕی. ئەمە زۆر خەڵاتێکی باش بۆ ئەو هەموو ڕەنج و ماندووبونەم بوو کە بڕاستی بە دەڵ شادمانم.کتێبەکان ئەمانە بوون :

۱- دەروونناسی

لە بواری ئەوە دەدوێ کە پزیشکان هەر کارێک و ئیش و شارەزایێکیان بێ ناتوانن بەر مردن ئیمە بگرن، و تەنها خەریکن تەشریفاتێک دادەنێن بۆ دەرخستنی خۆیان. دەڵێت کە پزیشکی مۆدێرن و پێشکەوتوو تەنها لە ئەندێشەی دەرمانە بەڵام مردن دەرمانی نییە.ئاتووڵ گاواندی، پزیشکی شارەزای بواری نەشتەرگەری زۆر چیرۆک لە نەخۆشەکان دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ مردن بە نەخۆشی هاورێ بوون، بەڵام لە کۆتایی تەسلیم و قۆڵبەستی مەرگ دەبن

- بەندیخانەیی پەمەیی

لەم کتێبە دەخوێنین کە چۆن دەورو بەر و هەل و مەرجی کۆمەڵگا دەتوانن ئەندیشەکانمان بگۆڕن.لە ڕەنگەکان بیگرە تا دەنگەکان و خوێندن و هاورێیان،نووسەر”ئادام ئاڵتەر “ تاقیکردنەوەی فرە لەم ڕوانگە نیشانمان دەدا.

۲- زانستی کۆمەڵایەتی

- هێزی خویندن لە ئەرەستوو تا تویتێر

لەسەری کاتێک خوێندمەوە باس دەکەم….

- هەژاری گەوجمان دەکا

ئەم کتێبە بە داشکاندن کڕیم.هەرچەن کاتی ئابوونەس توانیم لە گۆڤار کارتێکی داشکاندن بە ۲۰٪ بگرم.ئەم کتێبە زۆر رێکلامیان بۆ کردووە .ئەم کتێبە بە پێچەوانەی قسەکەی بیل گەیتس کە دەڵێ:”گەر تۆ فەقیر بە دونیا بیت کێشەی تۆنییە بەڵام گەر بە هەژاری کۆچی دوایی بکەی و بمری هەڵەی تۆیە” قسە دەکەن و نووسەرانی زانایانی زانستی ئابووری زانکۆی هارڤاردن.

- دژ بە حکومەتی سکۆلار و چەند بابەتی دیگە

نرخەکان بوو بە ۱٦۰هەزار تمەن بە ۲۰٥ داشکاندن.