لەم بابەتەدا ئاماژە بە گەشەسەندنی نەرمەکاڵاکانی سیستەمی لینوکس دەکەین هەروەک و لە وێنە زانیاریەکەدا دەردەکەوێت کە ژمارە نەرمەکاڵاکانی سیستمەی لینوکس بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە لەم ساڵانەی دوایدا بەتایبەتیش لە ساڵانی نێوان ٢٠١٢ -٢٠١٦ ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە ڕوولە زیادبوونە و هەروەها گەسەندنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.لە کێرڤەکەوە دەردەکەوێت کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا ژمارەی نەرمەکاڵاکانی ئەم سیستەمە زیاد لە ١١ هەزار نەرمەکاڵای تێپەڕ کردوە وە هەرەوها لە دابەشکراوە بازنەیەکەدا دەردەکەوێت کە لەم ژمارە زۆرە زۆرتین رێژە بەر نەرمەکاڵای (سەرچاوە کراوە )کەوتووە کە ٦١٪ دوای ئەویش نەرمەکاڵای (بازرگانی) دێت کە پلەی دووەمی گرتووە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنەراندا کۆمپانیاکانی بواری گەشەپێدانی نەرمەکاڵای بازرگانی هەوڵی ئەوە دەقۆزنەوە کە نەرمەکاڵای تایبەت مەند بۆ ئەم سیستەمە دروست بکەن و قازانجێک پەیدا بکەن کە ئەمەش ڕێژەی ١٦٪ یە،.
هەروەها نەرمەکاڵای (خۆڕای) لە پلەی سێیەم دایە کە ئەمەش بەرەو پێشچونێکی باشە لە ئاست نەرمەکاڵای بازرگانیدا! کە ئەمیش رێژەکەی ١٥٪. دیارە لە پلەکانی کۆتاشدا نەرمەکاڵاکانی (بەشەکی خۆڕا) کە ئەمەشە هەر نەرمەکاڵای کۆمپانیا بازرگانیەکانن بەڵام بەشێوەی دیاری کراو ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات کە ئەزمونێک لە پڕۆگرامەکە بە خۆڕای بە کاربهێنێن دیارە ئەم جۆرەش ڕێژەی ٦٪ . لە کۆتایشدا نەرمەکاڵای (تاکەکەسی خۆڕا) هەیە بەڵام ڕێژەیەکی کەمە کە ئەمەش جێگای نیگەرانیە ! چونکە ڕێژەیەکی زۆر کەمی هەیە کە ٢٪ .
لە کۆتایدا هیوادارین کە گەشەپێدەرە کوردەکانیش جێگایان هەبێت لە شۆرشی گەشەسەندنی لینوکس و بەهیواین لەمەودوا نەرمەکاڵای کوردی ببین بۆ ئەم سیستەمە…